دیکتاتۆری لە شاخۆ بۆ شار!
هەروا کە هەموومان ئاگادارین لەم ماوەیەدا ململانێ و هێرشی میدیایی زۆر لە لایەن حزبەکانەو بۆ سەر یەکدی کراوە بەداخەوە ئەویش لەم بارودۆخە هەستیارەی کوردستان بەتایبەت ڕۆژھەڵات و ئێران .
لەم ڕۆژانە دادە مەلەکە لە کەناڵی ڕووداو هەندێ گفتوگۆی ئەنجامدا و بەداخەوە بووە هۆی هێرشی حزبەکان بۆ سەر یەکتر
شەڕی ناوخۆیی پەڵەی کی ڕشە بە سەر مێژوویی ڕۆژھەڵات و حزبەکان.
بەڵام پرسیاری سەرەکی ئێمە ئەوەیە و دەبێ پرسیاری سەرەکی گەلی کورد بێ ئەم شەڕە بۆچی درووست بوو و چۆن بوو؟!
و چی ئەکرێ بۆ دووبارە نەبوونی ئەم شەڕە قیزەوەنە لە نێو گەلی کورد بەتایبەت ڕۆژھەڵات ؟
ئەم شەڕە بە هۆی ڕقێکی زۆری سەرکردەکان زیاتر ڕوویدا و هێزی پێشمەرگە یان پاڵنا بەرەو براکوژی ؛
کە ئێستاش بەداخەوە لە ئەگەری دووبارەبوون دایە
حزبەکانی ڕۆژھەڵات هیچ هێرشیان کردووتە سەر یەکدی هێرشش یان کردووتە سەر ڕۆژنامەوانانی سەربەخۆ و هەروەها تیمە سەربەخۆکانی ڕۆژھەڵات
کە ئەم کسانە لەم ماوەیەدا لە لایەن زۆربەی لایەنە سیاسیەکان و حزبەکانەو جاش ناوبەراون تەنیا بۆ ئەوەکە سەربەخۆ کار دەکەن و لەگەڵ حزب دا نین!
هەر ئەوەندە بە سەرکردەکان بەڵێن ئێرش باشوور نییە ئێوە کە چەندین ساڵە بە دیکتاتۆری لە سەر کورسی دەسەڵاتی حزبدا ماون ناتوانن واش بە سەر ڕۆژھەڵات حکووم کەن لەگەڵ ڕێزم بۆ ئێوە
باشە چۆن چەندین ساڵە سەرکردەی حزبەکان نەگۆدڕاوە ؟! باشە چۆن کەسێکی 80ساڵە وەک کاک عەبدوڵڵا و کاک مستەفا دەتوانێ خواستەکانی گەنجێک وەک من بەدی بەهەینێ ؟
ئێوە کە ناتوانن دموکراسی و ئازادی بۆ نێو حزبەکانی خۆتان بەێنن چۆن دەتوانن بۆ ڕۆژھەڵاتی بێنن ؟
تا ئێستاش حزبەکانی ڕۆژھەڵات نەیانتوانیە پەلانێک و پەلەتفۆرمێکی باش بۆ ڕۆژھەڵات دابەڕێژن و دانن
تەنیا توانیویانە ڕۆژھەڵات دابەش کن بە سەر خۆیاندا و لە سەر کورسی دەسەڵات دا بەمێنن
تا ئێستا پەلان یا بەرنامەیەک نییە بۆ هێزی پێشمەرگەی ڕۆژھەڵات و تا هێزی پێشمەرگە یەک نەخرێ ڕۆژھەڵات ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر ڕووبەڕووی شەڕی ناوخۆ دەچێ
حزبەکانی ڕۆژھەڵات کە ئەدەعای ئازادی و دموکراسی ئەکەن ئەبێ بەڕاستی قبووڵی کن و ئەجرای کن دەبێ ڕازی بن بە کەسانی سەربەخۆ و میدیای ئازاد و واز لە جنێو دان و بێ ڕێزی کردن بە کەسە شۆڕشگێرەکان بێنن
@ROJHILATA_KURDISTAN@jashger