فۆڕمی هەلی كار بۆ دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان ڕاگەیەنرا
وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی هەرێم هەلی كار وەك “بژمێر” بۆ دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان ڕادەگەیەنێت بۆ بەشداری كردن لە پڕۆسەی سەرژمێری گشتی و دەشڵێت: پێشكەش كردن لەڕێگەی فۆڕمی ئەلیكترۆنییەوە دەبێت.
دەستەی ئاماری هەرێم سەر بە وەزارەتی پلاندانان، ماڵپەڕی پێشکەشکردنی فۆڕمی ئەلیکترۆنی ڕادەگەیەنێت بەمەبەستی بەشداربوون لە پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان بۆ ساڵی ٢٠٢٤ وەک بژمێڕ (عداد).
ئاماژەی بەوەشكردووە، ماڵپەری ئاماژە پێکراو (https://census-job-krd.com) لە ڕۆژانی (٦-٧-٨ی مانگی 11)ی ئەمساڵ کارا دەکرێت.
لە ماڵپەرەکەدا ڕێنمایی و مەرجی پێشکەشکردن بۆ هەموو دەرچوویەکی (زانکۆ و پەیمانگاکان) خراوەتە ڕوو، كە بە ویستی خۆیان فۆڕم پێشکەش دەکەن.
ئەم هەوڵەی وەزارەتی پلاندانان لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانە بۆ ئەنجامدانی کاری مەیدانی پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان، کە لە ڕۆژانی 16-17-18-19ی ئەم مانگە دەسپێدەکات.
پێشکەشکار، دەبێت لە سنوری نیشتەجێبوونی خۆی و تەنها یەکجار فۆڕم پێشکەش دەکات و مەرج نییە هەموو پێشکەشکارێک ناوی بگەڕێتەوە وەک بژمێر، چونکە بەپێی پێداویستی و ژمارەی دیاریکراو لەسەر ئاستی گەڕەک و گوند دەستنیشانی پێشکەشکاران دەکرێت.
دواتر دەستەی ئاماری هەرێم و بەڕیوەبەرایەتیەکانی ئاماری پارێزگا و ئیدارەکان بەپێ ژمارەی پێویستی دیاریکراو لەسەر ئاستی گەرەک و گوند و ناحیە و قەز، ڕاگەیاندن دەکرێت بۆ ناوەکان لەهەمان ماڵپەڕەوە.