خودایە، من وەک درەختێکی تاقانەم لەم باغەی کە سازت کردووە، سەیری دەوروبەرم دەکەم ھیچ درەختێک نابینم ئێرە تەنھا پڕە لە گوڵ و گژ و گیا.
خودایە، من چی لەو گوڵانە بکەم کە زمانێکیان نییە قسەی پێبکەن لەگەڵما، ئاماژەیەکیان نییە تا لێم تێبگەن... لێیان تێبگەم. ئاخر خودایە چارەنووسی من بۆ لێرەیە؟ ئەم گژ و گیایە بە من چی کە ھیچ لە تەنھایەکەم ناگۆڕن. من ھەندێ جار گوێ لەو سەدایانە دەگرم کە 'با' لە دوورەوە لەگەڵ خۆی دەیانھێنێ، ئەو سەدا و بایانە بە لقەکانم ئەچرپێنن «ئازادی، ئاشتی، ئارامی، دڵخۆشی» من لەو وشانە تێناگەم، نازانم باس لە چی دەکەن و مانایان چییە. بەڵام ئەزانم ئەوانە دەنگ و سەدای درەختێکی ترە بە چارەنووسێکی ترەوە