• پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی ؛ سوێند لەسەر سێ شت دەخۆم ، ئەوانەی خوا پشکی لە ئیسلامدا بۆ داناون وەکو ئەوانە نین کە پشکیان نییە ، ئیسلامیش سێ پشکە ( بەشە ) : نوێژ ڕۆژوو زەکات ، هیچ بەندەیەك نییە خوا لە دنیادا سەرپشتی بکات و لە دواڕۆژدا بیداتە دەست کەسێکی تر ، هیچ کەسێك نییە کەسانێکی خۆش بوێت خوا لەگەڵ ئەوان داینەنێت ، چوارەمیش ئەگەر سوێندی لەسەر بخۆم ئومێدم وایە گوناهبار نەبم ، هیچ بەندەیەك نییە خوا لە دنیادا دایپۆشێت و لە دواڕۆژدا داینەپۆشێت ( واتە عەیب و عار و شتی ئابڕوبەری بۆ داپۆشێت ) ..
| السلسلة الصحيحة ( ١٣٨٧ ) |
| السلسلة الصحيحة ( ١٣٨٧ ) |