چوارشەممە سووری
هەموومان پێمان وایە کە ئینسانەکان مافی خۆشی و شادی و ....لە ژیانیاندا هەیە و ئەو هەستە لەکەس و بۆ کەس شاڕاوە نییە بەڵام دەبێ لەکات و سات و شوێنی دیاری کراوی و جیاوازی خۆیدا بە ڕێوە بچێت
بە تایبەت لاوانی شار و وڵاتمان بۆ کەیفخۆشی و تێپەربوونی ساتێکی بەربەەکانی لەگەڵ ناخۆشی ، ئەو کەیف و شادیەیان زۆر لە لاوە گرینگە و ئێمەش هەرپێمان وایە کە چوارشەمە سووری ڕێ و ڕەسمێکی کۆنی نەتەوەییە
بگرە هێندێک لە وڵاتانی دەرەوەش ، خەڵکانێک لە دەوری یەک کۆدەکاتەوە ، لایەنگریان ڵێدەکەین
بەڵام بۆ ئەوەیکە ڕەخنە و گلەییمان لێنەگیرێ نابێ لە کووچە و کۆڵان و سەر شەقامەکان لە بەر چاوی ژن و منداڵ و پیر و بەساڵاچوان و نەخۆش و ..... ئەو نەریتە ئەنجام بدرێ و ببێتە هۆی ترس و دەڵەڕاوکیی خەڵک
من وەک خۆم کارم بە بەشی دینی و ئایینی نییە و بەڵکوو باری کۆمەڵایەتی و ئینسانیم لە لا گرینگترە ، چوونکە ئەو داب و نەریتە ، کلتووری و کۆمەڵایەتیە تا دینی و ئایینی ، هەرچەند ئایینیش بە حەرام و قزێونی نازانێت
بە ڕەخنەگرتن لە نالەباریەکانی چوارشەممەسووری نابێ هەڵچین و قەلس و تووڕە و تۆسن و دەمارگرژ بین ، وەها کارانێک لە ڕابدوودا کراوەن و ئێستاش دەکرێن کە شەرم و حەیای لەو دابە تاراندووە و بۆیە هەڵسوو کەوتی ڕەخەگرانەی لێکەوتووتەوە ، وەکوو:
پێکدادانی هێلکە و زبل و زاڵ ، تەقە و ترۆقەی ناوشار چەند ڕۆژ پێش لە هاتنی ڕەسمەکە ، تەقاندنی ئاورینەکان لەبەر پێی منداڵ و ژنان و عافرەتانی دووگیان ، ئاورتێبەردانی تەگری ماشێن (لاستیک) لەسەر شەقامی قیڕەنوو کراو و کوچە و کۆڵانەکان ، پێسکردنی کەش و هەوای شار و قیژە و هەرای ماشێن و سڕینەوەی ئاسایش و ئارامی خەڵک و کارگەران و زەحمەتکێشانی شاروانی شار و دەستەی ئاورکوژێنەوی شار (اتش نشانی) و نەخۆشخانە و..... هەزاران کاری نالەباری دیکە ، بۆۆنەتە ڕەخنەکانی ئەو ڕێ و ڕەسمە کۆنەی کوردەواری
ئەنجامی ئەو کارانە دەرنجامێکی باشی لێناکەوێتەوە و بە پێچەوانە کارانێکی دژەخەڵک و دژە کلتوور و دەژە مروایەتی و بگرە دژە یاساییە
ئێمەی کورد کاتێک دەتوانین بە خۆمان و داب ونەریتمان بنازین و شانازی پێوەبکەین کە دژی ئەو کارە ناشیوانە ڕەخنە و هەوێست بگرین و خاڵە ڕەش و ناحەزەکانی داب و نەڕیتەکە بە تەواوی وبەدڵ و گیان بسڕینەوە
لە کۆتاییدا بە ئەرکی سەرشانی هەموو خەڵکی بە شەڕەفی نیشتیمانی خۆشەوێست ، بازاڕیان ، کاسب کاران ، قوتابیان ، مامۆستایانی ئایینی ، بە تایبەت مامۆستایانی قوتابخانەکان دەزانم کە لەسەر بابەتی داب و نەریتی چوارشەممە سووری ئاخیری ساڵ لێدانەوە و ڕۆنکردنەوەیان هەبێت تا بەڵکوو داهاتوویەکی باشتر و بێ دەردی سەرترمان ببیت ئینشاڵڵا
لەو کورتەباسەدا هەرکەس هەڵەم بۆڕاست کاتەوەو شڕەم بۆ پینەکا سپاسی دەکەم کە یەقین بێ بەری لە هەڵە نیم و نابم
خانەنشینی فەرهەنگی ، حاسڵ فەیزوڵڵاهی/ ڕەشەممەی ٢٧٢٤ کوردی
✅پیرانشهر رووداو
🆔: @piranshahrrudaw