🔸داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی پەخشان عەزیزی، زیندانیی سیاسیی کوردی سزادراو بە لەسێدارەدان، لە لایەن لقی نۆیەمی دیوانی باڵای ئێرانەوە ڕەت کرایەوە و لە ئێستەدا مەترسیی لەسێدارەدانی زۆر خێرای ئەم زیندانییە سیاسییە لە ئارادایە.
🔸ئەمیر ڕەییسیان، پارێزەری پەخشان عەزیزی، وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە لە وتووێژێک لەگەڵ تۆڕی میدیایی «شبکە شرق»دا وتوویەتی: «ئەم لقەی دیوانی باڵا بەو بەڵگاندنەوە کە تانەکانی ئێمە لە حوکمەکە و ڕەوتی دادگاییکردنەکە تانەی ناوەرۆکییە، داواکاریی سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەت کردووەتەوە». بە وتەی ئەم پارێزەرە یاساییە، «بڕیاری ڕاگرتنی ڕەوتی جێبەجێکردنی سزاکە کە لە کاتی لێکۆڵینەوە بۆ داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەدا دەر کرابوو، ڕۆژی ١٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ (١ی فێبرییەی ٢٠٢٥) هەڵوەشاوەتەوە و نێردراوەتەوە بۆ بەشی جێبەجێکردنی سزاکان، بە داخەوە ئێستە مەترسیی ئەوە هەیە کە دەسبەجێ سزاکە جێبەجێ بکرێت».
🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/political-prisoners-database-ku/death-penalty-ku/2025/02/06/p39602
@KurdistanHRN