🔸حسەین حسەینی، چالاکی سیاسی و فەرهەنگیی خەڵکی مەریوان، لەگەڵ نەسرین خۆشنەوازیانی هاوسەری و هەردوو منداڵە ١٠ و ١٣ ساڵانەکەیان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە شاری بۆدرۆمی تورکیا دەستبەسەر کراون و بە مەبەستی دیپۆرتکردنەوە ڕەوانەی کەمپی «موغلا» کراون.
🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم چالاکە کوردە ساڵی ١٣٩٨ (٢٠١٩) بە هۆی چالاکییە سیاسی و فەرهەنگییەکانیەوە ناچار بوو زێدی خۆی بەجێ بێڵێت و ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکات. حەفتەی ڕابردوو خۆی و بنەماڵەکەی لە کاتێکدا دەیانویست لە تورکیاوە بۆ ئەورووپا بپەڕنەوە لە شاری بۆدرۆم لە لایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ کەمپی مەغلا.
🔗https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/asylum-seekers-ku/2024/11/20/p38348
@KurdistanHRN