Forward from: iKURD STORE - کۆگای ئایکورد
بابەت: هۆشیارکردنەوە.
بەداخەوە ماوەیەکە کۆمپانیایەک بەناوی Jawa Eye هاتووە کە خەلکێکی زۆری مەشغولی خۆی کردوە هەم لە کەسانی بەناوبانگی ناو سۆشیال میدیا و هەم خەڵکانێک کە هیچ زانیاریەکیان لەسەر ئەم جۆرە کۆمپانیایانە نیە!
تکایە ئاگادار بن، ئەمەو وەک هەموو هاوشێوەکانی PGI و Bizcoin و هتد... سکامن و پارەکانتان لە پڕێکا هەمووی ئەخۆن!
ئەم کۆمپانیایە پێش هەموو شتێک، بە سوو و ریىا دان دەست پێ ئەکا، واتە تۆ ١٠٠ دۆلار ئەنێریت و دوای چەن رۆژێ کۆمپانیا ٢٠٠ ئەنێرێتەوە بۆت وەک سوود. تا وای لێدێت، پارەی زیاتر ئەخەیتە ناوی و متمانەت بە کۆمپانیا زیاد ئەکات و هاورێ و کەسەکانیشت ئەهێنیتە ناوی.دواتر، بە هەموو ئەو پارانەی داخڵتان کردووە لەنەکاو دیار نامێنن و پارەکانتان هەمووی ئەروا. نە دادگا، و نە سکاڵا کردن و نە هیچ کەسێ ناتوانێ پارەکانتان بگەرێنێتەوە.
ئەم مامەڵەیە، جگەلەوەی تاوانێکی گەورەیە لە دینی ئیسلام دا و ریبا و سوو خواردنە! هاوکات بگرە پارەکانتان لە پرێکا دیار نامێنێ و کۆمپانیا ئەیپێچێتەوە بە پارەی خەلكەوە ئەڕوات.
کەسانێکی زۆر بۆ قازانج و مەرامی تایبەتی خۆیان لە سۆشیال میدیاکان بانگەشە و ریکلامی بۆ ئەکەن و پشانی خەلکی ئەدەن کە چەنێک قازانجیان کردووە تا خەلکێکی بێ ئاگا رابکێشنە ناو بابەتەکەوە و پارەکانیان بدزن.
ئەم جۆرە مامەڵەیە رۆژانە دوبارە و دوبارە ئەبێتەوە، بەناوی کۆمپانیا و دراوی ئەلیکترۆنی، بەناوی قازانجی شەریکە و بەناوی تیجارەت پێ کردن و ... هەر جارە و لە ژێر ناوێک.
بۆیە تکایە بە هەموو شێوەیەک خۆتان و هاوڕێیانتان بەدوور بگرن لەم جۆرە مامەڵانە و مەکەونە ڕیبا خواردن بەم مانگی رەمەزانە.
لە هەڵەی کەسانی رابردووتان فێربن.
ئایکورد وەک گەورەترین پەیجی تەلگرام لە سەرتاسەری عراق، بە پێویستی زانی کە ئەم بابەتە بڵاو بکاتەوە بۆ هۆشیارکردنەوەی تاکی هاونیشتمانیانمان. تکایە بابەتەکە شەیر بکە بۆ هاوڕێکانت.