💎پەیامی بەڕێز مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٨ی مارس
پیرۆز بێت ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژن
لە سەروبەندێکدا یادی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنان دەکرێتەوە کە چەند ڕۆژ دواتری، ڕۆژی یادکرنەوەی دامەزرانی یەکیەتیی ژنانی دێموکڕاتی کوردستانی ئێرانە.
لە لایەک، ٨ی مارس، بەرزڕاگرتنی ئەم بۆنەیە و هەڵسەنگاندنی دۆخی ژنانە لە ڕووی پێگە و دەستکەوتی کۆمەڵایەتی، سیاسی، ئابووری و بەرزنرخاندنی مافەکانی ئەم توێژەی کۆمەڵگایە. لە لایەکی دیکەشەوە، یادکردنەوەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکیەتیی ژنان وەک میراتی کۆماری کوردستان لە لایەن حیزبی دێموکڕاتی کوردستان، کە پێشەوای گەورەی کوردان، قازی محەممەد، دەستپێشخەری بووە، لە بزووتنەوەی ژنانی کوردستان، پڕبەها و جێی سەرنجە.
گومان لەوەدا نییە کە بزووتنەوەی مافخوازیی ژنان، بە تایبەت لە کوردستان ئاودیوی قۆناغێکی نوێ لە خەبات بۆ یەکسانی و دادپەروەریی بووە. بە تایبەت کە ئێستا خاوەن هێزێکی مرۆیی و سەرمایەیەکی کۆمەڵایەتیی بەنرخ و شوێندارە کە داهێنەر و پێشەنگی بزووتنەوەی " ژن، ژیان،ئازادی" یە.
ژنان، چ وەک بەشێک لە بزووتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی و چ وەک بەشێکی دیار لە بزووتنەوەی نەتەوەیی لە کوردستان، لە هەوڵ و خەباتیان لە پێناو بەهاکانی ژیانێکی سەردەمیانە ئامادەی مەیدان بوونە، ئەزموونی دوو دەسەڵاتی دیکتاتۆریی ئەم مەیداندارییەی سەلماندووە.
وێڕای پیرۆزبایی ٨ی مارس و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتن لە خەبات لە پێناو ئازادی!
#ژن_ژیان_ئازادی
#ژینا_ئەمینی
🔵🆔: @Rasaneshaxushar