🔸قادر خەرامانفەر، زیندانیی سیاسیی پێشووی خەڵکی مەهاباد، دوای تێپەڕینی ٥٣ ڕۆژ هێشتا هەر لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێدایە و بە درێژایی ئەو ماوەیە لە مافی دیداری بنەماڵە و وەرگرتنی پارێزەر بێبەش کراوە. هەروەها هاجەر ئامیای هاوژینیشی لە لایەن بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهابادەوە بانگهێشت کراوە و دوای چەند کاتژمێرێک لێپرسینەوە، هەڕەشەی لێ کراوە کە هەموو ئەندامانی بنەماڵەکەی دەستبەسەر دەکرێن.
🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، قادر خەرامانفەر ڕۆژی ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣ (١٥ی دیسامبەری ٢٠٢٤) لە شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان و چالاکانی کورددا لە ماڵەکەی خۆی لە مەهاباد لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ. ئەم هاووڵاتییە کوردە لە کاتی دەستبەسەرکرانەوە تا ئێستا تەنها دوو جار لە ڕێی تەلەفۆنەوە و …
🔗
https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2025/02/05/p39596@KurdistanHRN