کاروان
Perrenûs dan repost
📝 نامرن ئەوانەی وا لە دڵی میللەتا ئەژین
(بۆ د. هێرش قادریی زانا و بلیمەتمان)
د. ئەحمەد محەممەدپوور:
بێگومان زانا و پسپۆڕانی هەر کۆمەڵگەیەک، سەرچاوەی ئەندێشەی نوێ و بنەمای پێشکەوتنی ئەو کۆمەڵگەیەن بەرەو داهاتوویەکی ڕوونتر. هەر کۆمەڵگەیەک زانا و بلیمەتی تێدا نەبێت یان کەم بێت، بەدڵنیایییەوە داهاتوویەکی تاریکی دەبێت و ناتوانێت لە ڕکابەریی دنیای سەردەمدا سەری لەنێو سەراندا ڕاگرێت.
کۆمەڵگەی کوردستانیش سەرەڕای ئەو هەموو گوشار و زەبروزەنگەی داگیرکەران، هەرگیز لە زانا و بلیمەتەکان بەتاڵ نەبووە، بەخۆشحاڵییەوە کانیاوی کوردەواری بەردەوام مێشکی پێشکەوتوو و مرۆڤی هەڵکەوتووی لێ هەڵدەقوڵێت. بێگومان خەڵکی ئەمەگناسی کوردستان لەو ڕاستییە ئاگادارن، هەر بۆیە هەمیشە پێزان و قەدرناسی چالاکی و زەحمەتەکانیان بوون؛ جا بەتایبەت ئەگەر ئەو کەسایەتییە هەڵکەوتووە، نەتەوەیی و نیشتمانپەروەر بووبێت.
بەداخەوە د. هێرش قادری، مامۆستای زانکۆ لە بەشی زانستی ڕامیاری و مێژوو کە هێما و لووتکەی بەرزی نیشتماندۆستی و نەتەوەپەروەری بوو، لە بەهاری ژیانیدا خەڵکی کوردستانی ڕەشپۆش کرد و بەهۆی ڕووداوی هاتوچوو لە غەریبی (وڵاتی ئاڵمان) و لە شاری فرانکفۆرت گیانی لەدەست دا. د. هێرش هەر لەو تەمەنە کورتەیدا خەرمانی بەرهەمەکانی هەڵداوەتە و کردوویەتە چرای ڕێگەی ڕزگاریخوازیی کوردستان.
شاهۆ حوسێنی:
ئەندێشە، بیر و ئاوز دەشێت بوترێت کە وەڵامێکە بۆ قەیرانەکان، واتە قەیرانێک دەردەکەوێت و بیرمەندێک بۆ وەڵامدانەوە بە هۆکارەکانی دەرکەوتنی ئەم قەیرانە و وەڵام بۆ چارەسەریی ئەوان لە ئاوەز و زەیندا بە شوێن ئەندێشە و هزرێکدا دەگەڕێت، بە داڕشتن و بەرهەمهێنانی ئەندێشەیەک تیشک و ڕووناکی دەخاتە ناو جیهانی تاریکی قەیرانەکان و بەم شێوەیە ڕێگەی چارەسەری دیاری دەکات.
بێگومان بۆ کێشە و قەیرانە ڕامیارییەکانیش ئەندێشەی سیاسی هاتووەتە ئاراوە. بۆ چارەسەری کێشە و قەیرانەکان دەکرێت ئەندێشەیەکی کارا یان ئایدیۆلۆژیەک، یان خەیاڵێکی نۆستالۆژیک بێتە ئاراوە. لێکەوتە و مەبەستی ئەندێشەی کارای ڕووبەڕووبونەوەیەکی ڕاستبینانە لەگەڵ کێشەکان و چارەسەرێکی ڕیالیستانەی کێشەکانە، ئایدیۆلۆژی و خەیاڵە نۆستالۆژییەکان لە ساویری ڕابڕدوویەکی درەوشاوەدا ساویری داهاتوویەکی لەگوێن ڕابردوویان هەیە.
د. هێرش قادری بە تێگەیشتن لەم ڕاستییە، ڕووبەڕووی ئاوەزی ئایدیۆلۆژیک، خەیاڵی و پاوانخوازانەی ئیرانی بووەوە؛ پەردەکانی تیۆریی پاوانخوازیی ئێرانی لادا. بە تێگەیشتنێکی ڕیالیستانە لە دەوری مێژووی دەستکرد و ساختەی ئێرانی و هەوڵی ڕاستکردنەوەی مێژوویەکی کوردستانی، هەوڵی دا بنەما تیۆرییەکان بۆ دۆزینەوەی سووژەی کوردستانی لە مێژوودا دەربخات. بۆیەش دەشێت بە د. هێڕش بوترێت بیرمەند و مەرگی لەناکاوی ئەو بیرمەندە پاش مەرگی لەناکاوی د. رامان حاجیزادە، گەورەترین خەسار بوو بۆ ئەندێشە و هزری کوردستانی.
ئاژانسی هەواڵدەریی ڕۆژهەڵات نیوز:
د. هێرش قادری پاش ململانێیەکی زۆر لەگەڵ ڕەوت و هزری پانئێرانیزم ــ پانفارسیزم و دوای ئەوەی کە بەهۆی هەڵگرتنی ئاڵای هزرێکی نوێ لە شوناسی کوردستانی، تووشی کێشە و ئاڵۆزییەکی زۆر و درێژخایەن بوو، لە ئاکامدا ساڵی ٢٧١۶ی کوردی، بەیارمەتیی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتژیکی حدکا، کتێبێکی بە ناوی (عقل سیاسی ایرانی و هویتخواهی کوردها) چاپ و بڵاو کردەوە.
ئەو کتێبە ڕوونکەرەوەی لێڵی مێژووی کوردستانە کە بەدەست داگیرکەرانی شێوێندرابوو. بە وتەی نووسەر کتێبەکە "بۆ یەکەم جار، چوونە ناو داڵانێکی تاریک کە گەلێک ڕەهەندی شێوێندراو و لاڕێکراوی ڕوون کردووەتەوە"، کەواتە ئەو پەڕتووکە، شوناسی کوردە و گرنگییەکی یەکجار زۆری هەیە و دەکرێت بکرێت بە دەستپێکێکی نوێ بۆ لێکۆڵینەوە و شیکاریی مێژوویی.
پەڕەنووس:
د. هێرش ساڵی ٢٧١۶ی کوردی، لە وتووێژێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی "ڕۆژی کورد" وتی: "کاری زۆرمان ماوە بۆ بووژاندنەوە یان هەڵگیرساندنی مێژوو و شوناسی کورد، دەبێت درێژە بدرێت بەم بەرهەمە. قەڵەمبەدەستانی کورد بەداخەوە یان خەریکی فکری لامەکانی ڕۆژاوایین یان باسی ڕۆژنامەوانی. هێشتا پرسیارێکی سەرەکی و ڕەسەن سەبارەت بە مێژوو و شوناسی کوردی نەهاتووەتە ئاراوە. چۆن هەمووی بە هەست چارەسەر بووە. ئەبێت ئەم هەستە ببێت بە ناسین و چەمک". دوابەرهەمی د. هێرش کتێبێکە بە ناوی (صورت معقول و شورشیان نامعقول)، کە ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
د. هێرش هەوڵی دا شوناسی تاکی کوردستانی لەژێر هێژموونیی شوناسی دەستکردی پانئێرانیزم ــ پانفارسیزمی داگیرکەری ئێرانی ڕزگار بکات و سنووری ناسنامەی کوردستانیبوون زیاتر زەق بکاتەوە و لاوی کوردستان لەسەر مێژووی ڕاستەقینەی خۆی هۆشیار بکاتەوە. بەداخەوە کۆچی ناوادەی د. هێرش خەسارێکی قەرەبوونەکراوی شۆڕشی هزری و شوناسخوازیی کوردستانە؛ بەڵام بێگومان لاوانی وریا و ڕووناکبیر، درێژەدەری ڕێبازە هزرییەکەی دەبن.
💎 @Perrenus