Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish
بینینی پشیلەی کێویلکەی لەجۆری گوێڕەش لە شاری شنۆ
وشەک، گوێڕەش(سیاەگوش)،گەرەویلک و ورشەک(Lynx) هەموو ئەو نێوانە ئاماژەن بە جۆرێک پشیلەی کێویلکە کە بوونی ئەو پشیلەیە لە ژینگەی شاری شنۆ مسۆگەر بووە.
ئەو پشیلەیە لە دەقە کلاسیکەکانی فارسی بە وَشَق نێوی هاتووە. ئەو بوونەوەرە نایابە کە نێوی زانستییەکەی بڕیتییە لە Eurasia lynx بە هۆی هوکارگەلی جۆراوجۆر لە چەشنی، لەنێوچوونی دەژەوار و داڵدەی ژیان، پەلاماری چوارپێی مەڕی، دوژمنانی سرووشتی وەکو گورگ و پڵینگ،ڕووداوی هاتوچۆ و ڕاوی نەیارانی ژینگە مەترسی ئەوەی لەسەرە کە ڕادەیان ئێجگار زۆر کەم بیتەوە و ئێستاش لە لیستەی سوری ڕێکخراوی نێونەتەوەیی IUCN نێوی تۆمارکراوە.
ئەو بوونەوەرە لە کوێستانەکانی شنۆ لەنێو شخەڵ و شوێنی دەوەن و حەشارگەی جۆراوجۆر دەژیت و لە چێشتەی جۆراوجۆری وەکو مشک، کرتێنەرەکان، بزنەکێوی، بەراز و باڵندەکان بۆخواردن کەڵک وەردەگریت.
وەکو عادەت،بەیانان زوو و بەرەبەرەی تاوئاوابوونێ زۆرترین جموجۆڵێ هەیە و شەوانە و نیوەڕۆیانەش خەریکی پشوودان دەبیت.
سپاس بۆ کاک بەهمەن سەلاحی کە بەو وێنەیە وشیاری کردینەوە.
"کەریم خزری" بەرپرسی دایرەی ژینگەپارێزی شنۆ
@shno24