Postlar filtri


Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish
لەقۆناغێکی ژیاندا خاڵێک هەیە زۆر تێیدا ئەمێنیتەوە ، وەک ئەڵێن ڕەگ ئەگریت هەنگاوێک بەرەوە پێشەوە ناڕۆیت ، کات تێدەپەڕێت و تێدەپەڕێت وا هەست ئەکەیت لەهەمووان و قۆناغەکانی ژیان دواکەووتویت بەڵام دواتر و لەناکاو خودا بەدادپەروەری و میهرەبانی خۆیی ڕوداوێک ،شتێک ، کەسێک ئەنێرێت لەماوەیەکی کەمدا هەموو قۆناغەکان بەشیرینترین شێوە ئەبینیت و پێیدا تێدەپەڕیت ، ژیان هەمیشە بەو شێوەیە شتەکان ئەوەستن بەڵام دواتر بەهەنگاوێک ئەگەیت بەهەموو ئەو شتانەی کە پێت وابووە دواکەوتویت لێیان.

4.7k 0 32 9 157

Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish
ئەو دیمەنەی چاوەکانت تەواو ئەگەشایەوە پێی ڕۆژێک لەگەڵ چاوتروکاندنێکدا ڕەنگە نەمێنێت ، ئەو وشانەی لێیان بێزار بووی کە بەردەوام ئەتبیستن ڕۆژێک دێت گوێت لێیان نابێتەوە ، ئەو بۆنەی هەموو ڕۆژ بەکەسە نزیکەکانتەوە بۆنت ئەکرد لەوانەیە ئەمجارە لەسەر شەقام لەکەسێکی بێگانە هەمان بۆن بکەی ، ئیتر ژیان بەم جۆرەیە یەکێک ئەبات و یەکێکی تر بۆ خەم جێدێڵێت..

9.3k 0 21 12 129

Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish
من بەئاسانی بەدەست نایەم ؛
سەختە بگەیت بەترۆپکی دڵم وەلێ کاتێک گەشتیت و توانیت دڵم بەدەست بهێنیت ئەوسا منیش بەتەواوی وجوودمەوە هەوڵی بەخشینی خۆم ئەدەم ، من هیچ کات لەبەخشین نەترساوم هەمیشە بەخشین مایەی دڵ خۆشیم بووە ، هیچ کات لە لەدەست دان نەترساوم چون لە هەموو بارودۆخێکدا من لەدەست دراوم نەک من کەسێکم لەدەست دابێت وەلێ وای چەندە پێم ناخۆش بووە کەسێک ئازیزم بووبێت و منی لەدەست دابێت ، بەڵێ ئەوە من..

12k 0 30 5 119

فیلمێک بۆ بەئاگا ھێنانەوەی ؛
کۆمەڵگای ئێستا ، کۆمەڵگای کوردی پێویستی بەبینینی ئەو جۆرە فیلمانە ھەیە ، بەناو ئازادی و پێشکەوتن کەوتوونەتە خراپە و خراپەکاری بۆیە پێگەی خێزان لاواز بووە..

https://beenar.net/title-detail/2409?series=false

15.3k 0 202 17 122

بۆ یەکەم جار فیلمێکی شھاب حسیني بەژێرنووسی کوردی ببینن.. 🟢

کورتە :
کاریگەری ستەم لە دوونیادا ئەمێنێتەوە و هەمیشە کاتێکی پێویستمان نییە بۆ قەرەبووکردنەوە ، نۆشین بەتەواوی درک بەم بابەتە ئەکات کاتێک بەدوای نهێنی خێزانەکەیاندا دەگەڕێت.

https://kurdsubtitle.net/movie/464670


فیلمی کیسەڵەکانیش دەفڕن ؛
یەکێک لەشانازیە مێژووییەکانی سینەمای کوردی ، سیناریۆ و دەرهێنانی فیلمەکە لەلایەن دەرھێنەری بەتوانای کورد (بەهمەنی قوبادی) جێبەجێ کراوە ، یەکێکە لەبەناوبانگترین و جوانترین فیلم لەمێژووی سینەمایی کوردی ، ناتوانم هیچ شتێک لەبارەی فیلمەکەوە بڵێم چونکە لەسەرەتای فیلمەکەوە تاوەکو کۆتایی وادەکا بگرین.

کلیک لێرە بکە بۆ بینینی فیلمەکە 👉🏼


یەکێک لە تایبەتترین فیلمە کۆمیدیە خۆشەکان فیلمی (بۆ ڕۆحی باوکم).

ساڵ : 2009

چیرۆک : باوکی هۆشەنگ ماوەیەکە کۆچی دوایکردووە ، بەڵام دێتە بەرچاوی کوڕەکەی داوایەکی لێدەکات...

کلیک لێرە بکە بۆ بینینی فیلمەکە 👉🏼


فیلمی فارسی اولین برف «یەکەمین بەفر»
پێشنیار ئەکەم تەماشای ئەم فیلمەی شھاب حسینی بکەن بۆ خۆتان بە ژێرنووسی کوردی..

بەبڕوای من سینەما ڕێگەیەکی زۆرباشە بە تایبەت بۆ گەنج کە ھۆشیار بێت چونکە بەداخەوە ئێستا گەنج بەڕێگایەکی خراپ دا ئەڕوات بەھۆی زۆر شتەوە بەڵام سینەما ڕێگایەکی زۆرباشە بۆ ھۆشیاری بەتایبەتیش سینەمای ئێران کە ئەکید من خۆم زۆر شتی باشم لێ وەرگرتووە..

https://kurdsubtitle.net/movie/90861

14.8k 0 180 11 99

ئەم زنجیرەیە باسی بەسەرھاتی سێ لاوی خاوەن بڕوانامەی بەکالۆریۆس ئەکات کە ھەرکامە و گرفتێکیان ھەیە ، یەکێکیان بیر لە کۆچکردن بۆ ھەندەران ئەکاتەوە و ئەوی تریان خولیای ژن ھێنانە و لاوەکەی دیکەش سەرقاڵی پەیداکردنی ماڵێکە بۆ ئەوەی دەزگیرانەکەی بگوازێتەوە ، ئەم سێ برادەرەی خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لەتەنیشتی یەکدا ھێندەک بەسەرھاتی پێکەنیندار تاقی ئەکەنەوە کە ئەمەش کات و ساتێکی خۆش و گەشەدار بۆ بینەران پێک دێنێ..

کلیک لێرە بکە بۆ بینینی زنجیرەکە 👉🏼


من پێشنیاری ئەم کورتە فیلمەتان بۆ ئەکەم فیلمی ئێرانی ھەموی دەرسە و لێی فێر ئەبیت ھەر فیلمێکیان شاکارێکە بۆ خۆی ، بەجدی شایستەی بینینە بۆ زیاتر چێژ وەرگرتن لە چیرۆکەکە پێشنیار ئەکەم بینەری کورتە فیلمەکە ببن دڵنیابن شایەنی کات بۆ تەرخان کردنە...

https://kurdsubtitle.net/movie/239943

16.7k 0 155 23 141

Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish
هەتا ئێستا یاریم بەهەستی کەس نەکردووە !
من بەرامبەر دوژمنەکەشم کارێکم نەکردووە نەتوانێت باجەکەی بدات ، ئەگەر بڕیاڕ بێت دوژمنەکەم بریندار بکەم بەجۆرێک برینداری ئەکەم کە زوو باش ببێتەوە ، من هەتا ئێستا یاریم بەهەستی کەس نەکردووە ، من هەتا ئێستا نانی کەسم نەبڕیووە ، من هەتا ئێستا تۆمەت و بوختانم بۆ کەس هەڵنەبەستووە ، ڕەنگە لەگەڵ هاوڕێکەم سوعبەت بکەم بەڵام لەناو خەڵکیدا هەرگیز سوعبەت ناکەم ، خۆزگە هەمیشە ئەوەمان لەیاد ئەبوو ئەو شوێن و ژیانەی ئێستا تێیدان کاتیە..

19.2k 0 24 12 163

Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish
کۆمەڵێک ئامۆژگاری شاھانە و زێڕین ؛
پێم باشە تا کۆتایی بینەر و خوێنەری قسەکانی ئەم دکتۆرە ئازیزە بن ، بەڕێزان بەڵکو تۆش لەھەمان دۆخدا بیت و پێویستت بە "مۆتیڤەیشن - ھاندان و پاڵپشتی" ھەبێت ، ھەموو کات گەشبین بە لای خودا ھەموو شتێک ئاسانە ھەوڵدانی تۆش تەواوکەری کارەکانی خودایە..

16k 0 18 3 156

Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish
پێی بڵێ قەدری ھەموو باشییەکانت ئەزانم

https://www.instagram.com/_rebar.ibrahim/


Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish


Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish
زۆر شت هەن لەدەرەوە و دەسەڵاتی مرۆڤن بۆ نموونە کەس ناتوانێ کۆنترۆڵی هەستی کەس بکات ، کەس ناتوانێ کەسێک ناچار بکات بۆ هەتا هەتایە لەلای بمێنێتەوە ، ئاخر مرۆڤەکان قابیلی گۆڕانن بەڵام دەتوانین لە ڕەفتارەکانمان وریاتر بین ، لە هەنگاوەکانمان باشتر بیر بکەینەوە و لە قسەکانمان زیاتر نەرموو نیان بین ، ئەکرێ ئێمە باش بین ، باش بوون کۆتا هەوڵدانە بۆ هێشتنەوەی مرۆڤێک لەژیانتدا…


Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish
کاتێک ناتەوێت قسە لەگەڵ کەسێک بکەیت بڵێ نامەوێ قسە بکەین ، کاتێك حەزت بە سەفەرێک نییە بۆی مەڕۆ ، حەزت بە ئەنجامدانی شتێک نییە مەیکە ، بوەستە لەوەی هێندە لەسەر حسابی خۆت دڵی ئەوانەی تر ڕابگریت و قسەیان لەگەڵ بکەیت و هەرچیەکیان بوێت بۆیان بکەیت ، مرۆڤ خۆر نییە پرشنگەکەی بەشی هەمووان بکات ، مانگ نییە تریفەکەی ئاسمانی هەمووان بڕازێنێتەوە خۆری رۆژی خۆتبە و مانگی شەوە تاریکەکانی خۆت..

18.5k 0 50 11 256

Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish
هۆگر بوونیش سەیرە مرۆڤ کەم ئەندام ئەکات لە نرخی مرۆڤ کەم ئەکاتەوە ، بەڕای من هۆگر بوون لە تەرازوویەکی پڕ فێڵ ئەچێت ، چونکە کێشی شتەکان بەتەواوی نادات ، بڕێک زیاتر لەکێشی خۆیان ئەنووسێ ، هۆگر بوونیش ئاوایە مرۆڤێک پڕ هەڵەیە لەگەڵتا بەڵام هۆگریت هەڵەکانی وون ئەکات و بەقورستر لەسەر میزانی خۆشەویستی ئەیکێشێ…

18.5k 0 52 14 198

"بەرز و پیرۆزبێت لەدایکبوونی پێشەوای مرۆڤایەتی و سەروەرمان پێغەمبەر محمد

18k 0 3 2 296

Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish
ئەوەیە جوانی ئامۆژگاری 🤍


Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish
ھاوسەرگیری تەنھا دەربڕینی ؛
ھەست و سۆز نییە ، ئەبێت خۆڕاگر بیت بەرامبەر کێشە و گرفتەکان....

کلیک لێرە بکە بۆ بینینی زنجیرەکە 👉🏼

22.4k 0 50 22 230
20 ta oxirgi post ko‘rsatilgan.