⭕️🔰#ڕێزمان || وانهی حەفتەم
🔻ناوی ناسراو
🔻ناوی ناسراو: ناوێکە، کە واتا و مەبەستی شتێک دەر دەخات بە شێوەی "ناسراو" دەیخاتە ڕوو، بەئاسانی لە هاوچەشنەکانی خۆی جیا دەکرێتەوە، چونکە ناوێکی دیاریکراو و زانراو نیشان دەدات بەهۆی نیشانە ناسراوییەکانی "ەکە" و "کە".
🔻تێبینی: هەموو ناوێک لە باری ئاساییی خۆی نەناسراوە جگە لە ناوی تایبەتی. بەهۆی نیشانەی ناسراویی "ەکە"ە ناوی "نەناسراو" بۆ ناوی "ناسراو" دەگۆڕێت.
نیشانەی ناسراویی"ەکە" بە سێ شێوە دەچێتە سەر ناو:
🔻یەکەم: ئەگەر ناوەکە بە پیتی نەبزوێن کۆتاییی هاتبوو یان پیتی بزوێنی "وو"، ڕاستەوخۆ نیشانەی ناسراویی "ەکە" دەچێتە سەر ناوەکە.
نموونە: (بەرد) دەبینن ناوەکە کۆتایییەکەی نەبزوێنە، بۆیە ڕاستەوخۆ نیشانەی ناسراویی دەچێتە سەر، دەبێتە:
بەرد + ەکە = بەردەکە.
کەو + ەکە = کەوەکە.
بەڕوو + ەکە = بەڕووەکە.
🔻دووەم: ئەگەر ناوەکە کۆتاییی هاتبوو بە پیتی بزوێنی "ی، ا، ۆ، ێ" ناوبەندی "ی" دەکەوێتە نێوان ناو و نیشانە ناسراویییەکە.
نموونە: (ڕاوچی) دەبینن کۆتاییی ناوەکە بزوێنە، بۆیە دەبێت ناوبەندی "ی" بخەینە نێوان "ی" و "ەکە" چونکە یاسای زمانی کوردی ڕێگە نادات دوو بزوێن بەدوای یەکدا بێن، بۆیە دەبێتە:
ڕاوچی + ی + ەکە = ڕاوچییەکە.
گیا + ی + ەکە = گیایەکە.
لادێ + ی + ەکە = لادێیەکە.
🔻سێیەم: ئەگەر ناوەکە بە بزوێنی "ـە/ە" کۆتاییی هاتبوو نیشانەی ناسراویی "ە" نامێنێت تەنیا "کە" دەچێتە سەر ناوەکە.
نموونە: (پەنجەرە) سەرنج بدەین کۆتاییی ناوەکە بزوێنی "ە"یە کەوایە تەنیا نیشانەی "کە" وەردەگرێت و دەبێتە:
پەنجەرە + کە = پەنجەرەکە.
پەپوولە + کە = پەپوولەکە.
کوللە + کە = کوللەکە.
🔻تێبینی: ئەگەر بمانەوێت ناوێکی کۆ بکەینە ناسراو، ئەوا سەرەتا نیشانەی "ەکە" دەخەینە سەر ناوەکە پاشان نیشانەی کۆی "ان" دەخەینە سەری، بەڵام پیتی "ە"ی کۆتاییی نیشانەی "ناسراوی"ییەکە لا دەبەین.
🔻نموونە:
کوڕ + ەکە + ان = کوڕەکان.
دەبینن "ە" کۆتاییی نیشانەی ناسراومان لا برد، چونکە دوو بزوێن بەدوای یەکدا نایەن.
کچ + ەکە + ان = کچەکان.
دووەم: هەموو ناوێکی "تایبەت" ناسراوە، نیشانەی ناسراو وەرناگرێت.
نموونە: (کوردستان، دارا، نەسرین، هەولێر، کەرکووک، سنە)
ناتوانین بڵێین: هەولێرەکە... هتد.
✍ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری.
@PiransharMedia