نەبوون


Kanal geosi va tili: Eron, Forscha


' ماڵئاوایت كرد بەڵام ! نەما ماڵێك تا ئاوابێ🤎•
You can find me here :
@shaheen_hassann

Связанные каналы  |  Похожие каналы

Kanal geosi va tili
Eron, Forscha
Statistika
Postlar filtri






هیوادارم نەبوونی من ئەو ئاسودەییەت پێبدات کە هەبوونم نەیتوانی ..

-




ئەگەر ڕۆژێک بڕیارم دا هیچ نووسینێکی ترت بۆ نە نووسم ، ئەمەوێت لە نووسینی کۆتایمدا بۆت بنووسم ، کە لە خۆشوویستنت پەشیمان نیم،ئەمەوێت پێت بڵێم ،نەبوونت هەموو خەیاڵەکانمی تێک دا ئەمەوێت پێت بڵێم..هەرچەند کەمتر و کەمتر هەبیت من زیاتر و زیاتر خۆشم دەوێیت،دەمەوێت بزانیت گەر هەبیت یان نەبیت من هەر خۆشمدەوێیت ئەبێت هەموو ئەوانەت پێ بڵێم و بیزانیت،لە هیچ کام لەو بڕیارانەی لەپێناو تۆدا دام پەشیمان نیم بەڵام تۆ یەکێک بوویت لە هەرە بڕیارە نا درووستەکانی ژیانم کە ناتوانم هەرگیز ڕاستی بکەمەوە ، وە لەهیچ کام لەو نووسینانەش کە بۆم نووسیویت پەشیمان نیم.ئەمەوێت پێت بڵێم کە نەبوونی تۆ گەورەترین زەڕبەی لە ژیانمدا و برینێکی لە ناخمدا جێ هێشت کە هەرگیز تیمار ناکرێت،وە هەموو هەستەکانم بەهۆی تۆوە لەدەست دا بۆ هەموو ئافرەتانی دوونیا و وە بۆ تۆش، ئەمەوێت بزانیت کە دڵم لە تۆ پڕە،وە ناشزانم کە ئەو پڕیە چۆن بەتاڵ بکەمەوە،ئاخر من هیچ کام لەو مرۆڤە نزیکانەی دەورت نیم هەرکاتێک دڵم تەنگ بوو بتوانم پێت بڵێم،من تەنها دەتوانم لێرە بۆت بنووسم ،بەبێ ئەوەی بزانم کە تۆ دەیبینیت،ئەمەوێت پێت بڵێم هێندەم خۆشدەوێیت کە ناتوانم کەسی دیم خۆش بوێت،وە چاوەکانم جگە لە تۆ کەس نابینێت ، وە مێشکیشم تەنها لەگەڵ تۆ خەیاڵی جوان درووست ئەکات ، ئەمەوێت پێت بڵێم ئێستا ئەگەر بمبینیت ڕەنگە نەمناسیتەوە چوونکە هەموو ئەو قسانەی کە ئەبوایە پێت بڵێم و نەم ووت..هەموویان بوونە خەفەت بۆ ژیانم و وایان کرد ،وردە وردە تاڵ بە تاڵی سەرم سپی بێت و دڵم لاواز بێت و ڕۆحم پیر بێت،وەلە کۆتایی نووسینەکەمدا دەمەوێت بۆت بنووسم پێت بڵێم کە ، دەزانم من و تۆ هەرگیز پێک ناگەین و ڕۆژێک لە ڕۆژان نابین بە هی یەک بەڵام،من هەرگیز واز لە چاوەڕوانیت ناهێنم ... وە ئەمە هەموو ئەوەیە کە ئەیزانم.

...




وەک جگەرەیەکی داگیرساوم
لە نێو پەنجەکانی ڕۆژگاردا
نە دەیکێشێت
نە دەیکوژێنێتەوە
پێم وایە بیری چووەتەوە
کە دەسوتێم ..

-


Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish








لە ڕۆژی ئاڵاش

دڵی من کەرکووک بوو
دڵی تۆش کوردێکی خاک فرۆش ..






هەینیتان پیرۆز ♥️
سەڵاوات لەبیر مەکەن ..

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ

...




دونیا کاتییە، تەلەفۆنی بۆ بکە، بڵێ ببورە جاران دەموت تاکێک پێڵاوی
ئێستا جوتێکی.

...


بەختی من وەکو ئەو کوڕەیە بەدوای کارێک ئەگەڕا ڕێک بۆی گونجاو بێت، وه لە کۆتایدا کارێک ئەدۆزێتەوە زۆر بۆی گونجاوه بەڵام لە خوارەوە بە گەورەیی لێی نوسرا بوو ..

(بۆ ڕەگەزی مێ)

-





20 ta oxirgi post ko‘rsatilgan.