✏️
قسە جێهێشتن،وەک بەشێک لە کلتوور-----------------
ئەوە لەگەڵ ماڵی براکەت هەر ئاشت
نەبوونەوە؟ ئەوە کچەکەتان نەرۆشتەوە ؟
ئەوە کورەکەتان لە خاریج هیچ نەناردەوە ؟
من قسە ناگێڕمەوە بەس بەخوا ئەو رۆژە
فڵان وای ئەگوت ؟
جا کورد ئەڵێ (میوانی ساتێک و جاسوسی ساڵێک) زەلام هەیە پێنج دەقە لەگەڵی دادەنیشیت ،
یان پێنج دەقە دێت بۆلات ، یان سەعاتێک
سەرێکت لێئەدات ، هەرچی ژەهری
پەنگخواردوی ناخێتی لە شێوەی
(قسە، ڕەفتار ، تانە ، توانج، ئیدیۆم )
بەناوی دڵسۆزی ، خزمدۆستی ،
قسە لەڕووی و هاورێتی هەیە ،
لەزمانی ئەپژێ و ئەڕژێت ،
زەلام هەیە تیر ئەندازە لە دڵکرمێکردنی
خەڵکدا ، لە نانەوەی ئاژاوە و جێهێشتنی
لوغمدا ، دانانی قسە لەشوێنێک ، لە دانانی
مینێک ترسناکترە ، خەڵکانێک هەیە سەرو
کاریان لەگەڵ ئەم پیشەیە بەباشی هەیە،
قسەی وا هەیە لە (ڤاڵمارا) ترسناکترە ،
هەتا کەمەرت لێئەکاتەوە ، هەندێک قسە
هەیە کە جێدەهێڵرێت دوای ساڵێک
بەخاوەن ماڵ و بە نێوانی ژن و مێرد و
هاوڕێ و دۆستەکاندا دەتەقێتەوە ،
قسە هەیە کە دەیبیستیت دڵت سست
دەبێت ، بێهێز دەبیت ، لە دڵخۆشیەوە
دەگۆڕێیت بۆ خەمۆکی ، قەترەیەک چۆن
ئەکرێتە کەمۆڵەیەکەوە ڕەنگی شلەکە
ئەگۆرێ ، یەک قسە ڕەنگی مەجلیسەکە و
جۆری خزمایەتیەکە و پەیوەندیەکەش دەگۆرێت.
--------------
عەلی کوڕی ئەبی تالیب ڕەزای خوای لێبێت
فەرمووی (ئەگەر قسەیەکیان بۆ گێڕانەوە ،
یان هەواڵێکیان بۆ هێنان ، یەکسەر بڕوا
مەکە ، بە عەقڵی خۆشت لێکدانەوەی
بۆ بکە ) هەوالێک کە دەیبیستیت خێرا
دەست مەکە بە کۆمێنت و تاگ و لینک
ناردن و لوتکردن ، بزانن ئەو کەسە کێیە
کە قسەکەی هێناوە ، سەنەدی پێشتری چی
بووە ؟ ئایا ئەمە هەر خویەتی ؟
جارێ ئەسڵەن هەزاران وشەی پێویست تر
هەبوو بۆ چی تەنها باسی فڵان و فیسار ؟
...............................
سەعدی دەڵێت :-کابرایەک دوژمنایەتی لەگەڵ کەسێک هەبوو،
ڕۆژێک دانیشت بۆ ئەوەی دوژمنەکەی
بکوژێ ، تیرێکی تێگرت بەڵام تیرەکە
نەگەیشتە کابرا، وە کابراش ئاگای لێ نەبوو
کە تیرێکیان تێگرتووە ، ڕێبوارێک کە بەو
ناوچەیەدا دەڕۆشت ئاگای لەم بەسەر هاتە
بوو ، ڕۆشت تیرەکەی هەڵگرت و بردی بۆ
کابرا و پێی ووت :- ئەو زەلامە ئەم تیرەی
گرتە تۆ ، کابرا پێی زانی جەنگێکی گەورە
هەڵگیرسا)
قسەیەک کە نەگەیشتۆتەوە بە کەسێک ،
پیویست ناکات ئێمە ببین بە نامەبەر و
پۆستەچی و بیگەیەنین ........................................
(در میان دو دوشمن چنان گوی کە اگر
دوست گردند شرم زدە نباشی)
لە نێوان دوو خزم ، دوو هاوڕێ ، دوو
بەرپرس و بێ پرس ،دوو سەرکار و
فەرمانبەرەکانی ، کەقسەیان نیە ،
یان ساردیەک لە نیوانیاندایە ،
وەها قسە مەکە کە ئەوان ڕۆژێک
ئاشتبوونەوە ، تۆ خەجالەتی و
تەریقبوونەوە بکێشیت
------------------
(خری را بلهی تعلیم مداد.بروبر صرف کردە سعی دائم)
کابرایەک قسەی خراپی کەسە نزیکەکانی
بۆ ئاژەڵێکی بەستەزمان ئەگێڕایەوە و
ئەی ووت تۆ وەکو ئەوان مەبە و ئاواو و
ئاوا )
عاقڵمەندێک لەوێیوە تێپەڕێ و پێی ووت :-
(یاسخنی آرای چە مردم بهوش .
یا بنشین چون حیوانان خاموش)
واتە:-
هاوڕێی باش و ئازیزم چوارپێ لە تۆوە
هیچ گوفتارێک نابیستێ و وەرناگرێ و
فێر نابێت ، دەی وەرە و لایەنی کەم
تۆ لەوەوە فێری بێ دەنگی بە.............................
نالی وتەنی :-نیشانەی پوختەگی بێ دەنگیە نالی ،
ئەگەر پوختەی
بە حوججەت تەی بکە نامە،
بە حیددەت پەی بکە خامە
نیشانەی پاڵفتەیی هەر مرۆڤێک بێ دەنگی و
خۆهەڵنەقورتاندنێتی لە هەموو مەوزوع و
مەجلیسێکدا و هەروەها نەهێنان و
نەبردنی قسە و باسنەکردنی خەڵکییە.
نوقتە سەری دێڕ .............-------------------------------------
*حوکمی غیابی بەسەر کەسێکدا مەدە
کە خۆی لەوێ نییە و ناتوانێت ڕونکردنەوە
بدات و بەرگری لە خۆی بکات ،
ڕەنگە بابەتەکە بەو شێوەیە نەبێت
کە بەتۆ گەیەندراوە ، خەڵکی هەمیشە
نیەتی پیسی خۆیان تێکەڵی ڕودا و
چیرۆکەکان دەکەن
**خەڵکی جەند جۆرێکن ، هەیانە هەرزانت
بەگران پێ دەفرۆشێت و هەشیانە گرانت
بەهەرزان دەداتێ ، هەیانە بچوک گەورە
دەکات و هەشیان سەدان کێشە و قسەی
گەورە بچوک دەکاتەوە
***ناشوکری نەبێت ، زەم و قسە و
قسەڵۆک ومەجلیسی ئێمەی کوردیش
لەسەر شەڕی نیمچەدورگەی (قرم) و
(تەکنەلۆژیای نانۆ) و (هێرشی بارباڕۆسا)
نیە ، بەڵکو لەسەر دۆنم و وەرەسە و ژن و
ژنخوازی و پۆست و پلە و ماستا و
خۆبردنە پێشەوە و ملشکاندنە
****عومەری سورەوەردی دەیفەرموو :-
(ڕۆژووی ئینسان هەر بەو شتانە ناشکێت
کە دەچنە لە رێگەی دەمیەوە دەچنە
لاشەیەوە ، بەڵکو بە هەموو ئەو شتانەش
دەشکێت ، کە لە ئینسانەوە دێنە دەرەوە)
ئەوانەی لە لە خەیاڵیەوە دێنە دەرەوە ،
لە ذیهن و بیرکردنەوەی پیسیەوە ،
لە زمانیەوە ، لە ڕەفتار و کۆمێنتیەوە ،
لە نیەت و مەتڵەبیەوە ،
بەڵێ ئەو شتانەشی کە لێمانەوە دەردەچن ،
پەرستشی ئینسان دەشکێنن و بەتاڵی دەکەنەوە.