مروان الكردي.. فێربوونی زمانی عەرەبی


Kanal geosi va tili: Eron, Forscha


تایبەت بە فێربوونی زمانی عەرەبی و بانگەواز..
marwan-kurdi.com
بۆ پەیوەندیکردن:
@marwanalkurdi
بەپێی توانا وەڵام دەدرێتەوە إن شاء الله 🌸🌹

Связанные каналы  |  Похожие каналы

Kanal geosi va tili
Eron, Forscha
Statistika
Postlar filtri




کۆتا دەرکەوتنی عەدنان ئیبراهیم!
چەنێک بە دەنگە بەرزەکەی بێزاری کردین لە باسی ستەمی بەنی ئومەیە و گەندەڵییان و خۆی خستبوویە ڕیزی گەلەوە لە دژی دەسەڵات، بەڵام دوای بینینی پارەی ئەو وڵاتە و دامەزرانی لە زانکۆیەکی ئەواندا هەموو پێوەرەکان پێچەوانەبوونەوە، تەنانەت لەو کاتەوە تا ئێستا یەک وشەی دەربارەی غەز*ەش نەوتووە کە خۆی خەڵکی ئەوێیە و لە بۆردومانەکاندا خوشکێکیشی لەدەستداوە، بابەتی ماف و عەدالەت و ستەم و ستەملێکراو باشترین ڕێگان بۆ خۆ قەڵەوکردن!
ئەم جۆرە کەسانەن بەر دەبنە گیانی فەرموودە و مێژوو و بۆ مەبەستی خۆیان دەیانشێوێنن، ئێستای ئەم پیاوە چەنێک حەقە، جارانیشی هەر ئەوەندە حەق بوو، بەڵام کەسانێک دەرکیان پێ نەکردبوو.

****

آخر ظهو ل عدرنان إبراهيم
كم صدع رؤوسنا بصوته المزعج وصراخاته الصاخبة في زعمه بيان ظلم بني أمية، وإظهار نفسه في صف المظلومين والثناء على الثورات، وها هو اليوم نراه انقلب على كل ذلك بعد أن وظف في جامعة عندهم، وإلى الآن لم يتفوه ببنت شفة في أمر غز*ة مع أنه من أهلها، ولا سيما فقد أختا له في هذه الأحداث.
هذا هو الوجه الحقيقي للذين يهاجمون السنة والتاريخ الإسلامي ويشوهون الثوابت!


إن شاء الله سبەی دوای عەسر لە شاری دەربەندیخان ❤️ لەخزمەتتان دەبم.

"تەزکیەو بژاری دەروون، ئەرکە فەرامۆشکراوەکەی پێغەمبەران"

ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابییان لە تەنیشت مزگەوتی شافیعی.


اللهمّ إنّك عَفوٌّ تُحِبُّ العَفوَ فاعْفُ عنَّا.

پەروەردگارا تۆ لێبوردەیت و لێبوردنت پێ خۆشە لێمان خۆشبە.


علو الهمة - هیممەت بەرزیی dan repost
كانَ الشَّيخُ أبو إسحاقَ الحوينيُّ رحمهُ اللهُ تعالَى - توفِّي اليومَ - يقرأُ كلَّ يومٍ ما لا يَقِلُّ عن 15 ساعةً وقدْ جاوزَ السِّتِّينَ مِنْ عُمُرِهِ!

شێخ ئەبو ئیسحاقی حوەینی كە ئەمڕۆ وەفاتی كرد - ڕەحمەتی خودای لێبێت - هەموو ڕۆژێك زیاتر لە 15 كاتژمێر دەیخوێندەوە، لەكاتێكدا 60 ساڵی تێپەڕاندبوو!


Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish
گەڕانەوەی بەهای زانست لای گەنجان، ڕەوێن ئەڵقەی شەشەم، مەروان كوردی
بۆچی زانست بەهای نەماوە؟ چۆن بەها بۆ زانست بگێڕینەوە؟ هۆكاری ساردبوونەوە و چارەسەری...

بۆ بینینی ڤیدیۆكە بە 4k : كلیك لێرە بكە


علو الهمة - هیممەت بەرزیی dan repost
خۆڕاگریی پێشەوا "تەبەڕی"!
"أبو عبد الله الفرغاني" كە قوتابیی بووە لێوەی دەگێڕێتەوە كە گوتوویەتی: خەرجیی پارەی باوکم دواكەوت، ناچار لەبێ پارەییدا هەردوو قۆڵی كراسەكەمم لێكردەوە و فرۆشتمن(1).
لەگەڵ ئەم سەختییەی کە پێشەوا تەبەڕی تیایدا دەژیا خەڵات و دیاریی فەرمانڕەواکانی ڕەت دەکردەوە، "الذهبي" دەگێڕێتەوە كە خەڵاتی خەلیفە "المُكتفي" ڕەت کردووەتەوە، هەروەها هەزار دیناری وەزیریشی ڕەت كردووەتەوە(2).

(1) الذهبي، تاريخ الإسلام (23/285).
(2) الذهبي، سير أعلام النبلاء (14/270)، رقم: (175).


باشە ئەو زانایانە هیچ کاریان نەکردووە وا ڕۆژی خەتمێکیان لە ڕەمەزاندا کردووە؟ مەعقولە مانگێک بێ کاربوون، ئەی چۆن ژیاون؟ ئەمە شتێکی کردەیی نییەو دوورە لە واقیعەوە!

ئەمە پرسیاری برایەکی بەڕێزە، پێم خۆشبوو ئێوەی بەڕێزیش ئەم وەڵامە ببینن:
زۆر سوپاس برای شیرینم بەڵام بەڕێزتان بە چاوی ئەمڕۆ دەڕوانن بۆ مێژوو، بۆیە چەند خاڵێک هەن لە بەرچاوتان نەگرتوون:
١.دەوڵەتی ئیسلامی لەو سەردەمەدا لە سۆشیالی ئەمڕۆی ئەوروپا زیاتری داوە بە هاوڵاتییان و توانیویانە بەبێ کارکردن بەشی ژیانێکی شایستە بژین.
٢.ژیان لە هەزار ساڵ پێش ئێستادا وەکو ئەمڕۆ قورس نەبووە، بۆیە ئاسانتر بووە بتوانن مانگێک کارنەکەن و بێ کێشە بژین، بەراوردێک بکەن لە نێوان ژیانی خۆتان و ژیانی باپیرتان بزانن ژیان لەماوەی ٥٠ ساڵدا چەندە قورس بووە، ئیتر دەربارەی زیاتر لە هەزار ساڵ هەر مەپرسە.
٣.گەر سەیری ئەم سەردەمەی ئێستایش بکەین خەڵکانێکی زۆر دەتوانن مانگێک بەبێ کارکردن بژین، کۆڕۆنا گەورەترین سەلمێنەری ئەوەبوو خەڵکێکی زۆر دەیانتوانی بژین بەبێ کێشە، بەڵکو زۆرینەی خەڵک چەندین مانگ بێ کاربوون.
٤.بەشێک لەو زانایانە خۆیان بازرگان بوون و خاوەن کاربوون و خەڵکی کاری بۆ کردوون، ئیتر توانیویانە خۆیان کار نەکەن، پێشەوا ئەبو حەنیفە بە نموونە.
٥.بەشێکی تر لەو زانایانە مووچەیان هەبووە چونکە مامۆستا، یان دادوەر، یان شتێکی تر بوون، پشووش کەوتووەتە مانگی ڕەمەزانەوە یان وەرزی حەجەوە لە زۆرێک لە پیشەکاندا، وە مۆڵەت و ئیجازەش هەبووە.
گەر بەدوایدا بچیت وەڵامی تریشت دەست دەکەوێت 🌹




Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish
ڕەمەزان مانگی خەو و ئیسراحەت یان مانگی عیبادەت و زانست و جیهاد؟ حاڵی پێشینان لە ڕەمەزاندا.

لینكی یوتیوب: (كلیك بكە)


ئەمەیە کاری راگەیاندنی عەلمانی، هەموو رەمەزانێک بەم شتانەوە دەیگرن و جەوی رەمەزان لە خەڵک تێک دەدەن و خۆیان دەدزنەوە لە باسە پێویست و زەرورەکانی کۆمەڵگا!


گەر دایکی ئیمانداران عایشە خوای لێ رازیبێت لە تەمەنی ٩ ساڵی نا لە ٢٠ ساڵی هاوسەرگیری بکردایە ئیتر خەڵک کێشەی موچە و ئاو و سووتەمەنی نەدەما و پارشێومان لاماڵێکی سارد و لەبەر چرادا نەدەکرد!.




ئەم کەناڵە بابەتەکانی بەندەی بە زمانی فارسی تێدا بڵاودەکرێتەوە إن شاء الله:

هذه القناة ننشر فيها باللغة الفارسية إن شاء الله
https://t.me/marwanfarsi


رەمەزان و قورئان!

عەبدوڵای کوڕی مەسعود: هەموو سێ ڕۆژ جارێک خەتمی قورئانی دەکرد.
ئەسوەدی کوڕی یەزید تەلەبەی بوو: هەموو دوو ڕۆژ جارێک خەتمی دەکرد.
قەتادە: هەموو سێ ڕۆژ جارێک خەتمی دەکرد، کە دە شەوی کۆتایی دەهات هەموو شەوێک خەتمی قورئانی دەکرد.
زوهری: کە ڕەمەزان بهاتایە دەیوت: ئەم مانگە مانگی خوێندنەوەی قورئان و بەخشین و ناندانە بە هەژاران.
ئەبو حەنیفە: لە رەمەزاندا خەریکی هیچ نەدەبوو بێ لە قورئان، لە دە شەوی کۆتاییدا وا خۆی یەکلایی دەکردەوە بۆ عیبادەت کەس پێی نەدەگەیشت قسەی لەگەڵدا بکات.
مالیک: تەنانەت وازی لە کۆڕی زانست و فەرموودەش دەهێناو خۆی یەکلایی دەکردەوە بۆ قورئان خوێندن.
سوفیانی سەوری: تەنانەت عیبادەتە سوننەتەکانی تریشی واز لێ دەهێنا و تەنها خەریکی قورئان دەبوو.
شافیعی: لە رەمەزاندا ٦٠ خەتمی دەکرد*.
بوخاری: هاوەڵەکانی دەهاتنە لای بۆ تەراویح، لە تەراویحدا خەتمی پێ دەکردن تا کۆتایی رەمەزان. خۆیشی هەموو ڕۆژێک خەتمێکی دەکرد. هەر سێ رۆژ جارێکیش لە سەحەردا خەتمێکی دەکرد.

ئەوە حاڵی زانایان بووە، لە رەمەزاندا بۆ زەرورەت نەبا خەریکی هیچ شتێکی تر نەدەبوون بێ لە قورئان.

(*) ئەوانەی دەڵێن مومکین نییە، خەتمێکە قورئان بە شێوەی حەدرو خێرا خوێندنەوە تەنها ٧ سەعاتی پێویستە، ئێستا لە یوتیوب خەتم هەیە بە ٦ سەعات، ٧و نیو، ٨ سەعات.
زانایان لە رەمەزاندا تەنها مەبەستیان بووە زۆرترین قورئان بخوێنن لەبەر پاداشتی رەمەزان، تەدەبوریان هەڵگرتووە بۆ دەرەوەی رەمەزان.


دوو تێبینی لەسەر ئەم قسەیە:
١. لەم قسەیە کەسێکی دیاریکراوم مەبەست نییە، بۆیە کەس نەیباتەوە سەر کەسێکی دیاریکراو. ٢.ئەمە بۆچوونی منە و وای دەبینم ڕەنگە واش نەبێ و هەڵەبم تێیدا، بەڵام لە ڕاستیدا تەفسیرێکی قایلکەرم بۆی نییە جگە لەوەی وتم.
ئومێدەکەم دڵی کەسم نەڕەنجاندبێ ❤️


لەهەر کەناڵێکی تلگرام ئەنڵایک و نیشانەی بەدڵنەبوونتان نەبینی، بزانن خاوەنی ئەو کەناڵە خۆسەپێنە و ڕێگەت نادات ڕای خۆت بڵێیت و بڵێیت: قسەکەتم بەدڵ نییە، یان وا نییە!
یان جاری وا هەیە لەبەر لاوازیی کەسایەتییە و پێی هەزم ناکرێ کەسێک بڵێت قسەکەت وا نییە.
یان خۆی لەوە پێ گەورەترە کەسێک ئاماژە بەوە بکات قسەکەتم بەدڵ نییە.. ئەمە خاڵێکی گرنگە بۆ خوێندنەوەی پاشخانی کەسەکان


نەیارانی فەرموودە چۆن تەفسیری ئەم دوو سیفەتەی پێغەمبەر ﷺ: (بلاغ) و (بیان) دەكەن كە لە قورئانی پیرۆزدا باسكراوە؟!
دیارە (بلاغ) گەیاندنی وشەكانی قورئان و نەشاردنەوەیانە، (بیان)یش ڕوونكردنەوەیانە.
جا لە هەمووی سەیرتر ئەوەیە ئەوان بڕوایان بە مورادیف و وێكچوو نییە لە قورئاندا، كەواتە ناكرێت بڵێن: بەیانیش هەر گەیاندنی وشەكانی قورئان و نەشاردنەوەیانە، وەك چۆن ناتوانن بڵێن: مەبەست لە بەیانەكەیش خودی قورئانەكەیە؛ چونكە خودای گەورە دەفەرموێت: ﴿ وَمَا أَنْزَلْنَا عَلَيْكَ الْكِتَابَ إِلَّا لِتُبَيِّنَ لَهُمُ الَّذِي اخْتَلَفُوا فِيهِ ﴾ [النحل: 64]. واتە: ئێمە ئەو قورئانەمان بۆ دانەبەزاندوویت بۆ ئەوە نەبێ ئەو شتانەی كە ناكۆكن تێیاندا بۆیان ڕوون بكەیتەوە.
دەبینین بەیانی كردووە بە سیفەتی پێغەمبەرﷺ نەك خودی قورئانەكە.
هەروەها دەفەرموێت: ﴿ وَأَنزَلْنَا إِلَيْكَ الذِّكْرَ لِتُبَيِّنَ لِلنَّاسِ مَا نُزِّلَ إِلَيْهِمْ ﴾ [النحل: 44].
واتە: ئێمە ئەم قورئانەمان دابەزاندووە بۆت؛ تا هەستیت بە ڕوونكردنەوەی ئەوەی كە دابەزیوە بۆ خەڵكی.
زۆر بە ئاشكرا لە ئایەتەكانی قورئاندا دیارە كە سیفەتی بەیان و ڕوونكردنەوە دراوەتە پێغەمبەر ﷺ نەك قورئان، چونكە بدرایەتە پاڵ قورئان تائی خیتابی بەكارنەدەهێنا، بەڵكو ڕاناوی غایبی بەكاردەهێنا و دەیفەرموو: (إلَّا لِيُبَيِّنَ).
ڕوونكردنەوەكەش بە مۆڵەتی خودای گەورەیە بۆیە دەفەرموێت: ﴿ ثُمَّ إِنَّ عَلَيْنَا بَيَانَهُ ﴾ [النحل: 44].

****

كیفَ يُفسّرُ مُنكرو السُّنةِ صِفَتَي النبيِّ ﷺ (البَلاغَ) وَ(البيانَ) المذكورتَينِ في القرآنِ الكريمِ؟
معلومٌ أنّ (البلاغَ) هو تأديةُ ألفاظِ القُرآنِ وعدمَ إخفائِهَا، و(البيانَ) شرحُها وتفسيرُها.
معَ العِلمِ بأنّ هؤلاءِ القومَ لا يؤمنُونَ بالتّرادفِ في القرآنِ الكريمِ، إذن لا يمكنُ تفسيرُ البيانِ بتأديةِ الألفاظِ أيضًا.
كما لا يُمكِنُ أن يُفسِّروا بأنّ القرآنَ الريمَ يُبيِّنُ نفسَهُ؛ لأنَّ اللهَ تعالَى جعلَ البيانَ صِفةً للنَّبيِّ ﷺ لا للقُرآنِ، كمَا قالَ تعالَى: ﴿ وَمَا أَنْزَلْنَا عَلَيْكَ الْكِتَابَ إِلَّا لِتُبَيِّنَ لَهُمُ الَّذِي اخْتَلَفُوا فِيهِ ﴾ [النحل: 64].
وقالَ تعالى: ﴿ وَأَنزَلْنَا إِلَيْكَ الذِّكْرَ لِتُبَيِّنَ لِلنَّاسِ مَا نُزِّلَ إِلَيْهِمْ ﴾ [النحل: 44]. فجعلَ البيانَ صِفةً للنَّبيِّ ﷺ بدليلِ استعِمالِ تاءِ الخَطابِ لا يَاءِ الغَيبَةِ في قولِهِ: (لِتُبَيِّنَ)، فلو كانَ المُبيِّنُ هُوَ القرآنَ الكريمَ لقالَ: (إلَّا لِيُبَيِّنَ).
وبيانُ النَّبيِّ ﷺ للقرآنِ الكَريمِ من اللهِ تعالى لذلِكَ نَسَبَهُ تعالَى لنفسِهِ فقالَ: ﴿ ثُمَّ إِنَّ عَلَيْنَا بَيَانَهُ ﴾ [النحل: 44].


ئەو كەسانەی كە پشت دەكەنە فەرموودە، پشتیان كردووەتە 23 ساڵ لە جێبەجێكردن و ڕوونكردنەوە و عەمەلكردنی پێغەمبەر ﷺ بە قورئانی پیرۆز، نەیارانی فەرموودە لایان وایە كە پێغەمبەر ﷺ ماوەی 23 ساڵی پێغەمبەرایەتی تەنها خەریكی تەجوید و گەیاندنی لەفزی قورئان بووە، لەڕاستیدا عەقڵ و واقیع دژی ئەمە دەوەستنەوە؛ چونكە پێغەمبەر ﷺ لەنێو گەلێكی عەرەبدا نێردراوە و باش زانیویانە بیخوێننەوە، ئیتر چ پێویستیان بەوەیە كەسێك 23 ساڵ قورئانیان بۆ بخوێنێتەوە!

*
الّذينَ يُعرِضون عنِ السُّنَّةِ يُعرِضونَ عن 23 عامًا من التَّطبيقِ العملِيِّ والبيانِ النَّبويِّ للقُرآنِ الكريمِ؛ مُنكِرو السُّنةِ يظنُّونَ أنَّ النبيَّ ﷺ طيلةَ 23 عامًا لم يكُنْ له عملٌ سِوَى بلَاغِ لفظِ القُرآنِ وتعليمِ التَّجويدِ، وهذَا يأباهُ العقلُ وَالواقِعُ؛ لأنَّهُ ﷺ بُعِثَ إلى قومٍ عَرَبٍ، كانَ بإمكانهِم قراءةُ القُرآنِ وتأديةُ ألفَاظِهِ، فما كانوا يحتاجُونَ إلى شخصٍ يكونُ معهُم 23 عامًا لتأديةِ الألفاظِ وتعليمِ قراءةِ القُرآنِ!



20 ta oxirgi post ko‘rsatilgan.