گۆڤاری زانستیی هۆژین dan repost
📖 جینکۆ بیلۆبا، دارێکی سوودبەخش و جوانە کە دەتوانێت لە کوردستانیش بڕوێت
#بەشی_٢
خاکی ترش: Acid Soil
خاکی ئەلکالی: Alkaline Soil
ئاوەڕۆکردن: Drainage
ئامادەکردن: ئیحسان ئیزەدی
هەڵەگر: ئیدریس قادری
🔗 سەرچاوەی یەکەم
🔗 سەرچاوەی دووهەم
📖 پێگە فەرمییەکانی هۆژان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
📱 ماڵپەر 😅 ئینستاگرام 😌 تێلێگرام
😇 فەیسبووک 🤖 ئیکس 😉 یووتیووب
📱 لینکدین🎙پۆدکاست 🛍 بەشی فرۆشی گۆڤار
#بەشی_٢
لە بەشی یەکەمی ئەم بابەتە باسی تایبەتمەندییەکانی ئەم دارە و سوودەکانی کرا، لەم بەشەدا باسی دۆخی پێویست بۆ پەروەردەکردنی ئەم دارە دەکەین؛
ڕووناکی: داری جینکۆ پێویستی بە خۆری ڕاستەوخۆیە. ئەگەرچی لە سێبەریشدا دەڕوێت بەڵام لە شوێنێک کە ڕاستەوخۆ خۆری لێ بدات باشترە.
پلەی گەرمی: ٣- تا ٢١ پلە باشترین پلەی گەرمایە بۆ گەشەی ئەم دارە هەرچەند بەرگەی ٢٨- تا ٤٠ پلەش دەگرێت.
خۆڵ: داری جینکۆ لە زۆربەی خۆڵەکان -چ خۆڵی ترش* یان ئەلکالیدا*- گەشە دەکات بەڵام ئەو خۆڵە دەبێت ئاوەڕۆیەکی* باشی هەبێت و هەروەها باشتره لمی زۆر بێت. باشتر وایە PHی خۆڵەکە لە نێوان ٥ بۆ ٥.٥ بێت.
لێکۆڵینەوەکان دەڵێن ڕواندنی ئەو دارە دەکرێت وەکوو پلانێکی ئابووری-جوانکاری سەیر بکرێت کە سوودی زۆری هەیە و ئاکامی باشی لێ دەبێتەوە.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ku.964media.com ماوەیەک لەمەوبەر تیمێکی توێژینەوە ئەم دارەیان لە شاری هەولێر چاندووە و لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکەن. بەڕێز عه‌بدولسه‌مه‌د مه‌حموود ساڵح به‌ڕێوه‌به‌رى توێژینه‌وه‌ى كشتو‌كاڵى هه‌ولێر لەو بارەوە گوتی: "وه‌كوو قۆناغى یه‌كه‌م له قه‌زاى مێرگه‌سۆر ئه‌و داره‌مان چاند و له قۆناغه‌كانى داهاتووش هه‌ندێک ناوچه‌ى هاوشێوه‌ى مێرگه‌سۆر بۆ چاندنى دیاری ده‌كه‌ین" و لە درێژەی باسەکە سێ ئامانجی بۆ چاندنی ئەم دارە دیاری کردووە:
یەکەم: جینکۆ دارێکی پزیشکییە و گهڵاکەی بۆ چاره‌سه‌ریی زۆر نه‌خۆشی به‌كار دێت کە یەکیان گەڕانەوەی یادەوەرییە.
دووهه‌م: زیادكردنی جۆرێكی تازه‌ی داره كه سوودی بۆ پاکكردنه‌وه‌ی ژینگه‌ی كوردستان هەیە، چونكه دارەکە توانایه‌كی باشی بۆ هه‌ڵمژینی گازه زیانبه‌خشه‌كان هه‌یه.
سێهه‌م: زێدەکردنی جوانییه‌كی دیكه به سروشتی هەرێمی کوردستانە، چونكه كاتێک له وه‌رزی پایز گه‌ڵاكانی ده‌وه‌رێت جوانییه‌كی ئه‌فسووناوی به شوێنه‌كه ده‌به‌خشێت و ده‌بێته هۆی راكێشانی سەرنجی گەشتیاران.
خاکی ترش: Acid Soil
خاکی ئەلکالی: Alkaline Soil
ئاوەڕۆکردن: Drainage
ئامادەکردن: ئیحسان ئیزەدی
هەڵەگر: ئیدریس قادری
🔗 سەرچاوەی یەکەم
🔗 سەرچاوەی دووهەم
📖 پێگە فەرمییەکانی هۆژان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
📱 ماڵپەر 😅 ئینستاگرام 😌 تێلێگرام
😇 فەیسبووک 🤖 ئیکس 😉 یووتیووب
📱 لینکدین🎙پۆدکاست 🛍 بەشی فرۆشی گۆڤار