تۆ ئەفسانە بمێنەوە
.
یوونس ڕەزایی
.
.
تۆ ئەفسانە بمێنەوە بۆ سبەینێ
کچی خاک بژێنەوە بۆ ئێستا
مەل بڵێوە بۆ تەنیایی ئەمن
نیشتمان ئەفسانەی خاکێکی تەنیایە.
رۆژی سەرەتا
دارێک لەدایک بوو
لە کەلەکەی چەپی زەوی
مەلێک خوڵقا
لەسەر دوا لقی ئێوارێ
کچێک لە کەلەکەی راستی شێعرم دا
زمانی پشکووت
رۆژی دار لە ئێوارەی کچەوە
هەڵدێ و
لە نیگای دا ئاوا دەبێ کە دەریایە.
من ئەوڕۆ دەچمە راستەڕێی شاریی
قەڵەمێک فڕێ دەدەمە بەر دەمی تاریکیی
هەتاوێک لەدایک دەبێ
وشەیەک فڕێ دەدەمە سەر زاری بڵوار
هەزار گۆرانی شین دەبێ
دەستی کچێک دەگرم
سەراپا دەبم بە ئاور
ئەوە ئەفسانەی خوڵقانی گڕە
لە مێژووی کاتژمێرێک دا
کە ئێستایە.
تۆ رووت بەوە لە زمانی چیادا
خاکی ئەو وەرزانە لەبەر کە
کە بە خوێنی پەنجەرە سوورن
نامەیەک بنووسە بۆ کیژە چاوەڕوانەکان؛
بنووسە؛ تاڵێک لە بسکتان فڕێ دەنە دەریاوە
با ئاو شلوێ بێ و زەمانیش
بنووسە؛ ئاوێنەکانتان بەتاڵ کەن لە تەنیایی
لە سووچێکی دار بچێنن
با جەنگەڵ لە دەستتان دا بێ.
من قەڵەمێک بەدەستەوە دەنووسم ئاوێنە
دار شین دەبێ
دەڵێم کچ
مانگێک هەڵدێ لە ناو شێعرم دا
دەبێژم خاک
دەفتەرەکەم ئاور دەگرێ و
بەدەوری دا هەزار ماسی
نەورۆزانەی دەریا دەکەن.
من هەر دەوامەی بڵێسەی خۆم دەبم لەوڕۆدا
تۆش ئەفسانە بمێنەوە بۆ سبەینێ
نیشتمان مێژووی رووناکی دەوێ.
@younesrazaie
.
یوونس ڕەزایی
.
.
تۆ ئەفسانە بمێنەوە بۆ سبەینێ
کچی خاک بژێنەوە بۆ ئێستا
مەل بڵێوە بۆ تەنیایی ئەمن
نیشتمان ئەفسانەی خاکێکی تەنیایە.
رۆژی سەرەتا
دارێک لەدایک بوو
لە کەلەکەی چەپی زەوی
مەلێک خوڵقا
لەسەر دوا لقی ئێوارێ
کچێک لە کەلەکەی راستی شێعرم دا
زمانی پشکووت
رۆژی دار لە ئێوارەی کچەوە
هەڵدێ و
لە نیگای دا ئاوا دەبێ کە دەریایە.
من ئەوڕۆ دەچمە راستەڕێی شاریی
قەڵەمێک فڕێ دەدەمە بەر دەمی تاریکیی
هەتاوێک لەدایک دەبێ
وشەیەک فڕێ دەدەمە سەر زاری بڵوار
هەزار گۆرانی شین دەبێ
دەستی کچێک دەگرم
سەراپا دەبم بە ئاور
ئەوە ئەفسانەی خوڵقانی گڕە
لە مێژووی کاتژمێرێک دا
کە ئێستایە.
تۆ رووت بەوە لە زمانی چیادا
خاکی ئەو وەرزانە لەبەر کە
کە بە خوێنی پەنجەرە سوورن
نامەیەک بنووسە بۆ کیژە چاوەڕوانەکان؛
بنووسە؛ تاڵێک لە بسکتان فڕێ دەنە دەریاوە
با ئاو شلوێ بێ و زەمانیش
بنووسە؛ ئاوێنەکانتان بەتاڵ کەن لە تەنیایی
لە سووچێکی دار بچێنن
با جەنگەڵ لە دەستتان دا بێ.
من قەڵەمێک بەدەستەوە دەنووسم ئاوێنە
دار شین دەبێ
دەڵێم کچ
مانگێک هەڵدێ لە ناو شێعرم دا
دەبێژم خاک
دەفتەرەکەم ئاور دەگرێ و
بەدەوری دا هەزار ماسی
نەورۆزانەی دەریا دەکەن.
من هەر دەوامەی بڵێسەی خۆم دەبم لەوڕۆدا
تۆش ئەفسانە بمێنەوە بۆ سبەینێ
نیشتمان مێژووی رووناکی دەوێ.
@younesrazaie