"365 ڕۆژ"


Kanal geosi va tili: Eron, Forscha


🦋🖤هەموو ڕۆژەکانی ساڵ جوانن🖤🦋
🌿گەر مرۆڤ دڵی بۆ جوانییەکان لێبدات🌿
.ـــــــ.ـــــــ.ــــــــ.ــــــــ.ــــــــ.ـــــــ.ــــــ.ــــــ.
ᴄʀᴇᴀᴛᴇᴅ⋆ ⁰⁶.ᴬᵁᴳ.²⁰¹⁸
ᴀᴅᴍɪɴ ℡ @ShalawAko 💙
ʙᴏᴛ ᴘᴏsᴛ⋆ @Mallakam_Bot
ғɪʀsᴛ ᴄʜᴀɴɴᴇʟ⋆ @Mallakam1 🖤

Связанные каналы

Kanal geosi va tili
Eron, Forscha
Statistika
Postlar filtri


بۆ ئەو کەسانەی قورئانیان نییە لە ماڵەوە و حەز ئەکەن ئەم مانگی ڕەمەزانە قورئان خەتم بکەن ئەم ئاپە داگرن و ئیتر بە دڵی خۆت دیاری ئەکەی کە لە ماوەی چەند ڕۆژا ئەتەوێ خەتمی بکەیت و ڕاستەوخۆ خۆی بۆت ڕێک ئەخات کە ڕۆژی چەند پەڕە بخوێنیتەوە و ڕۆژانە خۆی بۆت ئەنێرێت تاکوو لەو ماوەیەی دیاریت کردووە تەواوی بکەیت، بە هیوای سوود
ڕۆژوو و عیبادەتی هەموو لایەک قبووڵ

لینکی بەرنامە
👇🏻
https://play.google.com/store/apps/details?id=com.khatmah.android


@ShalawAko 🌐


ئێستا خەڵکی خەریکی
خوێندنەوەی کتێبێکن و
منیش بۆ چەنەهەم جار، خەریکی
خەتم کردنی یادگاری و نامە کۆنەکانیم💔😅


شاڵە🔻

@ShalawAko 💔


لە سنگت دەرم مەھێنە
لەو پیاوانەم
ئەگەر رۆژێك بێ لانەبم
وێران ئەبم..!



@ShalawAko 💔


Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish
۝ إِنَّ اللَّهَ وَمَلائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى
النَّبِيِّ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا صَلُّوا
عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيمًا ۝


@ShalawAko 💔


بیر کـردنی تـۆ و
چـاوەروانی تـۆ نەبێت
بێ ئیشترین مەخلوقـی خـودام

"مەولانای ڕۆمی"



@ShalawAko 💔


مانگی ڕەمەزانتان پیرۆز🌙🌸
خوا عیباداتی هەمووان قبووڵکات و
مانگی پاکبوونەوەی دڵەکان بێت🤍😻


ئەم پڕۆفایلەتان بە دڵە بۆ ئەم مانگە؟🙊



@ShalawAko 👆🏻


نازانم تۆ چی کەسێکیت
کە ئەم نوسینە ئەخوێنیتەوە بەلام
لە خوا داواکارم
تۆ بە ڕۆژە جوانەکانت بگەیەنێت
چاوەکانت بە ڕۆشنای
ئومێدەکانت ڕوناک بکاتەوە و
بە هەموو هیوا و ئاوات و
خۆزگەکات بگەیەنێ
🙂🖤✨


@ShalawAko 💔
➧ 𝙅𝙊𝙄𝙉 | @MaLLaKaM1 𖤍.


بە ئامانەت
خۆتت لەلا بەجێدێڵم
‌ئاگات لە لێوەکانت بێ
کە قەڵەملێوی پیا دێنی ‌نەیڕوشێنی
‌ئاگات لە چاوەکانت بێ
‌نەیگرێنی
‌دڵم لە سنگی تۆدایە نەیشکێنی
‌هەمو دنیام ماڵی تۆیە
‌نەیڕوخێنی
‌بە ئامانەت خۆتت لە لا بەجێدێڵم ‌هەر دێمەوە
‌ئەگەر لە بیر کردنتدا نەتوێمەوە..




@ShalawAko 💔
➧ 𝙅𝙊𝙄𝙉 | @MaLLaKaM1 𖤍.


خۆزگە ئێستا لێرەبوویتایە و
بتبینیایە بێتۆ چەنە ڕووخاوم
💔😔


لە دەروونناسێکیان پرسی
باشترین نمونە چاوی لێ بکەین چییە؟
وتی : مناڵەکان باشترین نمونەن
وتیان : منداڵ خۆ هیچ نازانێ
وتی : زۆر هەڵەن ٬
چوونکە منداڵەکان کەسایەتیەکی تایبەتیان هەیە کەنابێت هیچ کات پشتگوێ بخرێن...

یەکەم : منداڵەکان هەمیشە بەبێ هۆ دڵخۆشن.

دووەم : هەمیشە سەرقاڵ و مەشغوڵن.

سێیەم : ئەوەی کاتێک شتێکیان ئەوێ هەتا بەدەستی نەهێنن کۆڵنادەن.

چوارەم : بریتیە لەوەی دڵیان بەهیچ شتێکەوە تا کۆتای نابەستنەوە...

پێنجەم : ئەوەیە کاتێک لەگەڵ یەکتر شەڕ و ناکۆکیان ئەبێ خێرا ئاشت ئەبنەوە و ڕق لە یەکتری هەڵناگرن..!!




@ShalawAko 💔


مرۆڤ بە تەنها بە ئەخلاق و
ڕەفتاری دوور لە ڕق و کینە و
نییەتی خراپ بەرانبەر ئەوانیتر ،
دەتوانێت خۆی بناسێت و
بە ئازادی و شادومانی بگات،
بەکورتی هەرکەسێک بتوانێت
یەکبونی نێوان ڕۆحی خۆی و
حەقیقەتی گەردون بدۆزێتەوە ،
ئەوا بەختەوەری ناکۆتای بەدەست هێناوە.

" تاگور"


@ShalawAko 💔
➧ 𝙅𝙊𝙄𝙉 | @MaLLaKaM1 𖤍.


خۆشەویستیت دابەش بکەم
بەشی ھەموو گۆی زەمینە
چەند خۆشە ئەم خەوبینینە!
تۆ ئەڵێی پەلکەزێڕینەی
لە کوێ بی ئەوێ ڕەنگینە
من شعری غەزەل نازانم
ھەرچیەک بۆ تۆ بنووسم خۆی شیرینە..



@ShalawAko 💔


ونبوونی مرۆڤێک
دەتوانێت
ئەندازەی کۆی ژیان تێک بدات،
دەتوانێت
جوگرافیای پەیوەندییەکان بگۆڕێت..

"بەختیار عەلی"



@ShalawAko 💔
➧ 𝙅𝙊𝙄𝙉 | @MaLLaKaM1 𖤍.


دایە تخوا ئەمشەو بێنازیم ژانی گرتووە
لە میحرابی یادێکتەوە
بۆ مەرقەدی سۆز ئەگەڕێم و
کەعبەکەتم لێ ون بووە
زۆر ئەترسم لەم بەنینخانەی تەلبەندەدا
خوێناوەکەم بخورێتەوە و
جارێکی تر بە خزمەتی تۆ و ئەزیزانم نەگەمەوە



@ShalawAko 💔
➧ 𝙅𝙊𝙄𝙉 | @MaLLaKaM1 𖤍.


ئەڵێی ئەو
دوعای لێ کردووم
لە مێشکم نەیەتە دەرەوە و
هەرچی قەومی دنیایە
وتوویانە ئامین..



@ShalawAko 💔
➧ 𝙅𝙊𝙄𝙉 | @MaLLaKaM1 𖤍.


کاتێ سەیری چاوم ئەکەی
ئەزانی بۆچی چاو دائەخەم..؟
چونکە لەسەر پێڵووی چاوم
جێگا تەنها بۆتۆ ڕائەخەم
وەرە با ئاشت ببینەوە
ئیتر ناهێڵم تووڕەبی
تۆ ئەکەم بە کانی ماچ و
خۆشم ئەبم بە شۆڕەبی



@ShalawAko 💔


چیت بیستووە لە شیعری من
گوایە باسی ئەشقت ناکا
گەر بە ئەشقەوە نەنووسراون
بڵێ شیعرت درۆ ئەکا
وەرە جارێ تێکەڵاوی
دێڕی شیعری خەماویم بە
وەکو بەهار میوانێکی
خونچەی گوڵی ناو باخم بە
بە هاتنت دەرگای ژووری
ئاواتی من دەکرێتەوە
خونچەیەکی نەکراوە و جوان
لەناو دڵما ئەڕوێتەوە
دیدەنیم کە با هۆنراوەم
بۆ هاتنت بنەخشێنم
وەکو تەزرە وشەی شیعر
بەسەر تۆدا ببارێنم...💔
😔


@ShalawAko 💔


کاتێک دێمە شارەکەت،
بێ گوێدانە ئەوەی
یەک ملیۆن ئینسانی لێ ئەژى،
من سەیری ڕوخساری
دانە بەدانەیان ئەکەم،
بە ئومێدی دۆزینەوەی تۆ...




@ShalawAko 💔
➧ 𝙅𝙊𝙄𝙉 | @MaLLaKaM1 𖤍.


شەکری روحـم
لەچای تاڵی ژیانا واتوایەوە
نەمن ئەوم شیرین کرد و
نە ئەو منی هێڵایەوە

"نەدیم"



@ShalawAko 💔
➧ 𝙅𝙊𝙄𝙉 | @MaLLaKaM1 𖤍.


چەندین جار
خەیاڵم فێر ئەکەم
دوور بفڕێت
پێی ئەڵێم ھەزاران میل ببڕێت
کەچی کە دێتەوە
سەرشانی چەند تاڵێ پرچی تۆی پێوەیە
و یەخەی کراسەکەی
ھەمووی جێگەی لێوە
ناڵێ خۆم شەیدام و
ئەڵێ ئەو بزێوە..



@ShalawAko 💔
➧ 𝙅𝙊𝙄𝙉 | @MaLLaKaM1 𖤍.

20 ta oxirgi post ko‘rsatilgan.

8 642

obunachilar
Kanal statistikasi