💎ڕێکخراوەکانی ئێمە و هی ئەوان؛ هەمیسان جیاوازییەکان دەرکەوتن!
دوای ئەوەیکە ترامپ لە بڕیارێک دا ڕایگەیاند؛ سەرجەم ئەو یارمەتیی و فاندانەی دەدران بە ڕێکخراو و لایەنە ئێرانییەکان ڕابگیرێ، دەرکەوتووە کۆمەڵێک لەو بەناو ڕێکخراو و دامەزراوانە بە دەیان و سەدان میلیۆن دۆلاریان وەرگرتووە و کاریگەرییەکی ئەوتۆشیان نەبووە! لەوپەڕی ناچالاکی و نادیاری دابوونە و تەنیا بەشێکی کەمیان هەندێک چالاکیان کردووە، بەڵام ئەوانیش لە بەرامبەر ئەو هەمووە میلیۆن دۆلارانە نەبووە. لە بەرامبەردا، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لە کوردستان (ڕێکام) بەتایبەت ئەنجومەن و دامەزراوەکانی مەدەنی، فەرهەنگی، زمانی، ئەدەبی، ژینگەپارێزی، مافی مرۆڤی و ... بەبێ هەبوونی هیچ بوودجە و فاندێکی دەرەکی و بەشێوەیەکی تەواو سەربەخۆ کار و چالاکیان کردووە و بەخۆشییەوە شوێنەواری کارەکەشیان لەسەر کۆمەڵگا بەرچاوە. بەتایبەت لە بەستێنی مافەکانی مرۆڤ ئەو چەند ڕێکخراوە دەروەستەی بە هەوڵ و تێکۆشان و ماندوویینەناسانە بەبێ هیچ چاوەڕوانییەک و سپاس و پووڵ و پارەیەک و هیچ بەرژەوەندییەکی کەسی، تەنیا لە پێناو باوەڕ و خۆشەویستیی نەتەوە و نیشتمان کار دەکەن، سەلمێنەری ئەوەیە، لەمەش دا ئێمە دەگەڵ ئەوان جیاوازین و کار لە پێناو باوەڕ و ئامانجەکانمان دەکەین نەک لە بەر پووڵ و پارە و فاند.
لەلایەکی دیکەشەوە دەردەکەوێت، بزووتنەوەی سیاسیی ئێمە بەداخەوە نەیتوانیوە لەو هاوکارییانە بە قازانجی جووڵانەوە کەڵک وەربگرێ.
✍شاڕوخ حەسەنزادە
#ژن_ژیان_ئازادی
#ژینا_ئەمینی
🔵🆔: @Rasaneshaxushar