lasar ئازیز
بەداخەوە پۆستێکی بێ ناو و نیشان لەبابەت دەستەواژە و ئیدیۆمەکانی زمانی کوردی کە پەیوەندی بە کات و ساتەکانی شەو و ڕۆژەوە هەیە و پڕە لە هەڵەی زۆر زەق و سەیر و سەمەرە، لە فەزای مەجازیدا ئەودەستەودەستێ دەکات.
ئەو دەستەواژە و ئیدیۆمانەی کە لە کۆنەوە لە زمانی کوردیدا بۆ کات و ساتەکانی ڕۆژ و شەو دیاری کراون هیچ پەیوەندی بە ئەژماری کاتژمێرەوە نییە،(شمارش ساعت).
وەکی هەموومان دەزانین ڕۆژهەڵاتن و ڕۆژئاوابوون لە هەر ناوچەیەک لەسەر گۆی زەوی، بە پێی هەڵکەوتەی جوگڕافیا کە لە کامە (مدار نصفلنهار)دا و لە کوێی(خط استوا) هەڵکەوتووە و هەر وەها لە کامە وەرزی ساڵدایە، جیاوازە و ئەژماری کاتژمێر لەو بارودۆخانەدا بۆ ئەو کاتانە دەگۆڕدرێ.
بۆ وێنە لە نێوەڕاستی بەهاردا کاتژمێر 5,30ی بەیانی ڕۆژ دەبێتەوە و کاتژمێر 19,30ی ئێوارێ ڕۆژ ئاوا دەبێت. کەچی لە نێوەڕاستی پاییزدا کاتژمێر 7ی بەیانی ڕۆژ دەبێتەوە و کاتژمێر 17,30ی ئێوارێ ڕۆژ ئاوا دەبێت.
کەوابێ بەهیچ لەونێک ناکرێ کاتژمێرێکی (ثابت) بۆ ڕۆژهەڵاتن و ئاوابوون، تەنانەت بۆ نیوەڕۆ و نیوەشەو دیاریی بکرێ، واتە ناتوانیی بڵێن کاتژمێر 12 کاتی نیوەڕەۆیە. لەهەر کاژمێرێکدا خۆر بێتە نێوەڕاستی ئاسمانێ و سێبەر سفر ببێتەوە ئەوە نیوڕۆیە.
هەڵەکان:
❌ کاتژمێر دووی شەو = ڕاکشان
✅ ڕاکشان نییە و (ڕاشکان)ـە، بە شەودرەنگانێک دەڵێن کە زۆری نەماوە ڕۆژ بێتەوە.
(کاتژمێر: بە پێی ڕۆژ و مانگ و وەرزی ساڵ)
"شەو ڕاشکا،
ئەژنۆم شل بوو،
مانگ بە تاقی ئاسمانەوە هەڵپرووکا... (پەشێو)"
❌ کاتژمێر 3ی شەو= کازیوە
✅ کازیوە: ڕوونایی نێوان شەو و ڕۆژان کە زەردەی تاوێ پەیدا دەبێ.

❌ کاتژمێر 11 = گزینگ
✅ گزینگ، گزنگ: کاتێ تێسووی تیشکی خۆر لە ئاسۆی بەیانی سەر وەدەر دەنێ.

❌ کاتژمێر 9 = سپێدە
✅ سپێدە: هەمان گزینگە.

❌ کاتژمێر 5ی شەو= بوومەڵێڵ
✅ بوومەلێڵ، بوولێڵ: بەری بەیانی نێوان شەو و ڕۆژان کە هێشتا گزنگی نەداوە و دنیا لێڵە.

❌ کاتژمێر 6ی بەیان = ڕۆژهەڵات
✅ ڕۆژهەڵات: کاتێ خۆر خویان دەبێت و وڵات ڕووناک دەبێ.

❌ کاتژمێر 7 = بەرەبەیان
✅ بەرەبەیان: کاتێکە کە هەر شەوە و هێشتا ڕۆژ نەبووەتەوە بەڵام لە ڕۆژبوونەوە نزیکە.

❌ کاتژمێر 8 = بەیانی
✅ بەیانی: کاتێک کە ڕۆژ تەواو لە کەل هاتووەتە دەرێ و لە ئاسۆ بڵند بووە.

❌ کاتژمێر 10 = چێشتەنگاو
✅ چێشتەنگاو، چێشتان، قاوڵتوون: نێوەڕاستی دانی بەیانی، واتە دوای ڕۆژهەڵات و پێش نیوەڕۆ.

❌ کاتژمێر 12 =نیوەڕۆ
✅ نیوەڕۆ: کاتێ ڕۆژ دەگاتە نێوەڕاستی ئاسمانێ.

❌ کاتژمێر 13 =پڕشنگ
✅ پڕشنگ: کاتی ڕۆژهەڵات کە تیشکی ڕۆژ بە پۆل خویان دەبێت.
(کاتژمێر بە پێی ڕۆژ و مانگ و وەرزی ساڵ)
❌ کاتژمێر 14 =دوانیوەڕۆ
✅ دوانیوەڕۆ: لە نیوەڕۆوە هەتا پاڵێنان دوانیوەڕۆیە.(پاڵێنان: دەمەو ئێوارە)
(کاتژمێر بە پێی ڕۆژ و مانگ و وەرزی ساڵ)
❌ کاتژمێر 16= زەردەپەڕ
✅ زەردەپەڕ: هەرکات زەردەی هەتاوێ لە ئاسۆ ئاوا بوو.
(کاتژمێر بە پێی ڕۆژ و مانگ و وەرزی ساڵ)
❌ کاتژمێر 17= ئێوارە
✅ ئێوارە: مەودای پاڵێنان هەتا زەردەپەڕ.
(کاتژمێر بە پێی ڕۆژ و مانگ و وەرزی ساڵ)
❌ کاتژمێر 18= ڕۆژئاوا
✅ ڕۆژئاوا: هەرکات ڕۆژ لە ئاسۆ ئاوا بوو.
(کاتژمێر بە پێی ڕۆژ و مانگ و وەرزی ساڵ)
❌ کاتژمێر 19= هەنگۆر
✅ هەنگۆرە، ئەنگۆرە: ئێوارەیەکی درەنگ، نزیک بە ڕژئاوابوون.
(کاتژمێر بە پێی ڕۆژ و مانگ و وەرزی ساڵ)
❌ کاتژمێر 20= شێوان
✅ شێوان: بوومەلێڵەی ئێوارێ، نێوان ڕۆژ و شەو.
(کاتژمێر بە پێی ڕۆژ و مانگ و وەرزی ساڵ)
❌ کاتژمێر 23= شەوەزەنگ
✅ شەوەزەنگ: کات و قۆناغێکی دیاریکراو نییە لە هیچ شەوێکدا. بە درێژایی ساڵ هەموو ئەو شەوانەی کە مانگەشەو نییە یان مانگ بە تەواوی ئاوا دەبێت و شەو دەکەوێتە ئەوپەڕی تاریکی، بەو شەوانە دەڵێن شەوەزەنگ.
❌ کاتژمێر 24= نیوەشەو
✅ نیوەشەو: نێوان ڕۆژئاوابوون و ڕۆژهەڵات، جا بکەوێتە هەر کاتژمێرێک.
(کاتژمێر بە پێی ڕۆژ و مانگ و وەرزی ساڵ)
کاتژمێر 1ی شەو = تارم
کاتژمێر 4ی شەو = کۆچاری
کاتژمێر 15= قڕچنگ
کاتژمێر 21= قوڵلان
کاتژمێر 22= شەوڕۆ
(ئەوانەم نەبیستووە، ڕەنگە کۆژی ناوچەیی بن)
✍ع. ئازیز. (lasar)
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ🌾🌞🌾
#فێرگەی_بەیان_لقی_شامات
🆔 @fzkbeyan_shamat
کاناڵی کوردستان kurdistan
👇👇👇
🌺🌼🍀
@Rojhalati_kurdistan1324