Postlar filtri




یەکەم سێو ، یەکەم یاسای ڕاکێشان تا ناخ ، ئەو سێوە لە یەکەم درەخت کنایەوە دەرختی جوانی تۆ بوو ، یەکەم شەرتی نازکێشان و نرخی ئەو هەموو ژیانەیە تا ئێستا ملوێنان پیاوی کوشتووە ، ملوێنان تاوانی خۆشویستنی لە دەفتەری بوونا تۆمار کردووە نەوەک نەزانن بۆ لێرەین ، تۆ خوات لە تەنیایی کێشایە ئەم گۆڕەپانی ئاشکرا بوونە ، ڕووی کرایەوە کاتێ ملوێنەها ساڵ نامۆیی و غەریب بوونی بە کۆڵ هەڵگرتبوو ، تۆ فێرت کرد ئاشقەکان بنووسێتەوە بە ئاوی خولقاندن ، یەکەم سێوستان سینەی تۆ بوو ، بەری بەخت و کەندنەوەی جوانی لە تۆوە داکەوتە چۆڵەوانی زەوی ، پێش نیۆتۆن ڕاکێشان لە تۆوە فێر بوو دابێتە عەرز ، ڕاگرتن لە تۆی بینی  هەڵواسراوی خۆی بە درەختا بنەخشێنێ، تۆ شەیتانی واقیعەکانت لە دەرکراوی گەڕاندەوە ، شەڕی خواوەندەکانت کردە دیاری لە گۆڕەپانەکانی مەدەنیەتا بۆ بزەی سەر لێوی نەوەکانی پرسیار ، زڕیەتە یاخییەکانی گومان ، یەکەم ئایەتی خۆشەویستیت کردە ملی پیاو تا تەوقی سەرگەردانی بترازێنێت ، تا ڕەواندنەوەی وەهمەکان ، تۆ گاڵتەت بەو لەشە سەرابیانە ئەهات مانەوەی تاهەتایی سارد و بێ  ڕۆح ،  گەرمی بازاڕی نازاریت نایەوە وەک شەڕێکی شیرین ، شەڕێک هەموو شاعیران و گۆرانیبێژان ، شازادە و گەداکان ، دڕندە و بێتاوانەکانت کرد بە گژی خۆ پاراستن لە نەهی و حەرامەکان ، لەوەتەی یەکەم سێوی تۆ شیری خۆشەویستی تێزا ، قەڵەم نەماوە لە ئاستت زوانەگڵاوە و ترەتری پێ نەکەوتبێ ، شازادە نەبووە خۆی وەک پێڵاوەکانت لە زەوی نەخشاندبێ ، گەدات نەدیوە جوانترین کۆشکی بەختەوەریتی بۆ هەڵ نەچنیبێ لە خەیاڵ ، دڕندە نەبووە کلکە سووتێی نەکردبێ لە بەردەمتا بۆ لەتێ ئەرێ ، بێتاوان نەماوە بۆت نەبووبێتە قوربانی کە نەیتوانی بتگاتێ  ، منیش ئەی یار ، یەکەم سێو نەبوویت درایتە دەرخواردم ، یەکەم ئازار بوویت ، یەکەم ڕاهاتن بوویت بە ئەشق ، بەو چێژە حەرامانەی حەڵاڵەکانیشی پێوە خۆشتام کردبوو  ، یەکەم ئادەم نەبووم ، یەکەم بەختی هەڵواسراو بە چڵی ئەو درەختانا بووم کە ڕیشەیان، کە لق و پۆیان لە تۆوە پەلیان بۆ دوور هاویشتووە ، من گەڵای هەڵوەریوی سەدان جار سەوزۆ بووی بن سێبەرێکم ، چی بەهارە ژیانەوەم لە تۆوە دەست پێکردووە ، چی پاییزیشە لە خۆما شێعراوم لە جوانی تۆ لێ چۆڕاوە ، سپێتی بەفر و گەرمی هاوینیش پێکەوە تواونەتەوە و هەڵ لەرزیون بە بوون و نەبوونت ، دوا سێو هەمان ئەو سێوەیە شارستانیەتی لێ کراوە بە خۆشاوی شەوانی بێتاقەتی و تەنیایی ، یەکەم سێویش تۆ فێرت کرد ڕاکێشان بناسێ بەرەو پیاو .
🆔 @zsirwa

🆔 @CheshtiMjewriKurdistan

t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg
چێشتی مجێوری كوردستان




بێڕێزی بە وشە زانستییەکان

له دوایین کۆنگرەی حیزبدا باس لەوە کرا کە پێویستە ئێمە لە گوندەکانیش چالاکیمان هەبێت. چەند کەسێک، کردیان بە هەرا: خۆ حیزب تەکیەی دەروێشان نییە کە هەموو کەسێک سەری پێدا بکات. تکایە ئەو مارە سڕانەمان لێ مەکەن بە ئەژدیها. هەر ئەوەمان ماوە بۆرەپیاوان بە پینەی ناو لەپیانەوە ببنە هاوماڵی ئێمە. بەڵام چەند کۆنەبەرپرس وتیان: دەی خۆ ئیمە نایانکەین بە برابەش، ئەوان باریان هەر چل مەنە. بەڵام  ئەوەش نابێ کە ئێمە هەر بە مەن و گەزی جاران پێوانە بکەین. لە دنیای ئەمڕۆ ئێمە پێویستمان بە دەنگی ڕەش‌وڕووتیش هەیە. دەنا حیزبی ڕەقیب ئەو دەنگانە بە قازانجی خۆی کۆدەکاتەوە. پاش وتووێژی زۆر، کۆڕێک که هەموویان خاوەنی خوێندنی باڵا بوون، بۆ ئەو کارە دەستنیشان کران کە بریتی بوون لە دکتۆرێک، مافناسێک، ڕاوێژکارێکی ئابووری و ئەندازیارێکی کشتوکاڵ. بڕیار درا ئەو کۆڕە سەردانی دێهاتێکی دیاری کراو بکەن. نوێنەری حیزبیش لە ناوچە، پیاوێکی حەمامچی کردە دەمڕاستی خەڵک کە لەو ڕۆژەدا لەلایەن جەماوەرەوە چەند پرسیارێک کە پێشتر فێریان کردبووو، ئاراستەی کۆڕەکە بکات.

کاتێ کە شاندی حیزب گەیشتە ناودێ، خەڵک لە نێو مزگەوت کۆ بوونەوە. کابرای حەمامچی وێنەی ئەلیاس‌ مووسایی لەبەردەمیان‌دا  کزۆڵکەی کردبوو. کە ئیشارەیان پێ کرد، پاش بەخێرهاتن لە لایەن خەڵکەوە، چەندین پرسیاری ئاراستە کرد. یەکم پرسیار ئەوە بوو کە ئێوە چیمان بۆ دەکەن؟ بۆ دێهاتێک کە زۆربەی لاوانی  ڕوویان لە شاران کردووە و زیاتر لە خانەی بەساڵاچووان دەچێت تا دێهات. وڵامی ئەم پرسیارە بە جەنابی دکتوری مافناس بوو. فەرمووی: ئێمە پێویستمان به یاسایەکی بنەرەتییە کە گەشە‌بەخشی کۆمەڵگا بێت. بە پێی ئیدەئالەکانی ڕۆژ، بۆ ڕاکێشانی سەرمایەی دەرەکی و بە پێی بڕیارە نێودەوڵەتییەکان. بەڵام بە شیوەی پلانێکی ڕیالیستی، کە هاوتەریب لەگەڵ مۆدێرنیزاسیۆن هەنگاو هەڵبێنێت.
کابرای حەمامچی وەکوو کەسێک کە زۆر باش لە قسەی دکتور تێگەیشتبێ، وتی: ئەڵبەتە، ئەڵبەتە، ئێوەش هەر بۆ ئێمەتە.
پرسیاری دووهم سەبارەت بە شێوازی دیاری کردنی نرخی گەنم و نۆک بوو. جەنابی ڕاوێژکاری ئابووری فەرمووی: بە پێی ئیستاتیکی فەرمی وڵات و گرافیکە دیاریکراوەکانی دەوڵەتی، ڕادەی هەناردەی ئێمە بۆ دەرەوەی وڵات نزیکەی نەوەد ملوێن دۆلارە، کەچی ڕادەی هاوەردەی ئێمە بۆ نێو وڵات پتر لە یەک ملیارد دۆلارە. بۆ هاوسەنگی نێوان ئەم دوو ڕێژەیە پێویستمان بە ئێکۆنۆمییەکی پلۆتیکاڵە بەڵام بە پاڵپشتی سووشیاڵەوە...

کابرای حەمامچی وایدەزانی کە لە بەیانییەوە گوێزی بۆ دەژمێرن. بەڵام دەیگوت من کاڵەک خۆرم نەک بێستانڕن.

خەڵک وتیان گوندەکەمان قوتابخانەی نییە. جەنابی دکتور فەرمووی ڕوانگەی ئێمە بۆ پێکهاتەی سیستمی پەروەردە لە ژێر کاریگەری نووسراوەکانی زانای مەزن "جان دیووڤی" دایە کە لە کتێبی "لیبرالیسم و کردەوەی کۆمەڵایەتی" بە وردی ئاماژەی پێکردووە.
ئەندازیاری کشت و کاڵ کە تا ئەو کاتە کەس ڕووی دەمی لێ نەکردبوو، ویستی کە سەبارەت بە کشتوکاڵی ئوپتیماڵ، وتارێک بدات کە کابرای حەمامچی وتی کە خۆمان باش دەزانین کە هەر ماڵێک لە نێو دێ مافی ئەوەی هەیە کە چاڵاوی تایبەت بە خۆی هەبێ.

کابرای حەمامچی لە دوایین بەشی کۆڕەکەدا ڕووی کردە خەڵکەکە و وتی: ئەوا ئاغاکان فەرمایشتیان فەرموو دڵنیابن که هەموو کارێکتان بۆ جێبەجێ دەکەین.

پاش ماڵاوایی کۆڕ لە خەڵکی دێ، تا مەودایێکی دوور، گەماڵەکانی ئاوایی بە دوای ماشێنی کومیتەی حیزبدا هەر ڕاوڕاوانیان بوو...

"عزیز نسین / احمد شاملو"

خوێنەری هێژا!

ئەو ڕەش‌وڕووتانەی کە لە کۆمەڵگا فڕێ دراونەتە پەراوێز ،هیچ دەنگ و ڕەنگێکیان نییە. دەبێ تۆی خوێندەواری خاوەن قەڵەم و خاوەن پێگە، دەردی ئەوانە بهێنیتە پێش چاوان. جا ئەو کاتە سەواد و خوێندەواری تۆ بایەخی هەیە و دەبیتە سێبەری کۆمەڵگا. دەنا قسەی زل کردن بە شێوازێک کە هەژارەکە زۆرتر سەری لێ بشێویت و دوایی هیچیشی بۆ نەکەی، بێ بایەخە و مەبەست لۆتی‌خۆر کردنی مافی خەڵکە. کایە بە وشە زانستییەکانە. ئەوان  کاتێک کە دێنە قسە وەها وشەی قورس و بیانی بەکاردێنن کە خەڵک وادەزانن مانای وتارەکەیان ئەوەندە بەرزە کە ئێمەومانان لێی تێناگەین. کەچی لە ڕاستیدا هەر مانای نییە.

ڕەنگە زمان و قەڵەمی خوێندەواری ئێمە، ئەمڕۆ لە زمانی زانستی دنیا نزیک بێت، بەڵام ئاخۆ  لە دەرد و خواستی دڵی خەڵکەکەشمان نزیکە؟ ئاخۆ دەتوانن تیشک بخەنە سەر کێشەکان؟ دەتوانن وێژدانی کۆمەڵگا وەخەبەر بێنن؟

عیسا ئەحمەدی ١٤٠٣/١٢/٠٨
🆔 @zsirwa

🆔 @CheshtiMjewriKurdistan

t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg
چێشتی مجێوری كوردستان


کەسێک مەستی دوو چاوت بێ، ئیتر مەیخانه ناناسێ
به لێـوت ئاشـنا بێ لێو، ئیتر پـەیمـانه نـانـاسـێ

«خاڵه قازی»
🆔 @zsirwa

🆔 @CheshtiMjewriKurdistan

t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg
چێشتی مجێوری كوردستان


هاوینێ بوو ، نیوەشەوێ
لە کەژێکدا دارەبەنێ
کە مانگ لەو دیو کەل ئاوا بوو
بە پێدزکێ
خۆی دزییەوە
خۆی تەنیا بوو
نەیهێشت لقێ
یان ڕێبوارێ
کەس بیبینێ
دارەبەنی چاو بەرەوژێر
پەنای بردە ماڵە تەورێ

تەور کردی بە پاسەوان
هەتا ئێشکی کۆشکی بگرێ
ڕۆژێ زستان
پیرە تەور زۆر سەرمای بوو
دارەبەنی لەت لەت کرد و
فڕێی دایە نێو ئاگردان !
#شێركۆ_بێكەس

🆔 @zsirwa

🆔 @CheshtiMjewriKurdistan

t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg
چێشتی مجێوری كوردستان


قسەکردن و ئاخاوتن بە #زمانی ــ دایکی توانایی فێربوونی مناڵان زۆرتر دەکا: بێبەری کردنی منداڵەکانمان لە فێربوونی زمانی دایکی‌ گرفتێکی چکۆڵە نێ، بەڵکوو کۆسپێکی گەورەیە؛

کارناسی کێشەکانی تایبەت بە فێربوون و ڕەفتاری پەروەردە‌ و فێرکردنی ئێستێسنایی پارێزگای ئیلام ئاشکرای کرد و گوتی:
ئەو منداڵانەی کە بە زمانی دایکی گۆچ نەکراون واتا بە زمانێکی‌تر دەستیان بە قسەکردن کردووە لە قۆناغی ئامادەیی و سەرەتایی‌دا سەبارەت‌ بە فێربوون ڕووبەرووی کێشەگەلی زۆر دەبنەوە.
هەروەها زارا مرادپوور گوتی:
زمانی دایکی منداڵ ئەو زمانەیە کە دایک لە کاتی دووگیانی‌دا قسەی پێدەکا چونکە لە کاتی دووگیانی‌دا منداڵ نزیکایەتی و تێکەڵی لەگەڵ دەنگی دایکی هەیە و بڕگە و پیتەکانی ئەو زمانە زۆرتر وەردەگرێ کەوابوو ئەگەر پاش لە دایکبوونی منداڵ، حەول بدەی بە زمانێکی دیکە لەگەڵی بدوێی ئەوە منداڵەکەت لە سادە فێربوون بێبەش کردووە.

وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
🆔 @zsirwa

🆔 @CheshtiMjewriKurdistan

t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg
چێشتی مجێوری كوردستان


Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish
زمانی دایک

به‌ پێنج زمانان ئاشنام
به‌ڵام گیانه‌
زمانی دایکی من کوردیه‌ و
نیشتمانم کوردستانه‌!
قسه‌ی دڵ و ئاواته‌کانم
ناتوانم
بڵێم به‌ زمانی بێگانه‌!

بە زمانی دایکی خۆم دەدوێم
ئەو زمانەی کە
پێناسەی خوێن و خاکمە
ئاڵای گەلی بێباکمە!

#مامۆستا_دافعی


 
#ئارسام_حشمەتی

 #له_شاری_سنه


٢ی ڕەشەمە ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی لە هەموو منداڵانی جیهان بە تایبەت منداڵانی کوردستان پیرۆز بێت.

🆔 @zsirwa

🆔 @CheshtiMjewriKurdistan

t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg
چێشتی مجێوری كوردستان


پێشمەرگە

ئەو ڕۆژانەی کە تۆ هاتی دنیا هەموو شەوارەی نەبینین دایگرتبوو ، تۆ  ، تۆ خۆت و ناوێک ، گرێیەکی سەر دڵەکان ، ئەو دڵانەی ئێستەش شۆکن لەو خەونەی دیتیان و بیر چوونەوەی مەحاڵە ، تەقەیەک لەولا ، سێرەگرتنێک لەم لا لەناو چاوی تاریکی ، بڕیارێک بوویت درایت و کۆتایی چیرۆکت زرینگانەوەیەکە لەو مێشکانەیا سڕن ، سڕ بە زوو ئاوا بوونت .
کە هاتی بەفر بوو ، سەهۆڵێکی ڕەق هەڵاتوو سواقی دەرگای ئومێد و شۆڕ بوونەوەی گوێسەبانان لە ترسی ڕمان ، گڕێک بوویت بەر دراو لە وشکە جاڕی هەڵپڕووزاوی ناکامی ، تۆ ، تۆ کاتت ژماردەکرد ، ژمارەکانت لە زۆرەوە بۆ کەم و لە کەمەوە بۆ بێ ژمار پێوانەکردن ، ناوێک بوویت بە قەی گشت کوفرێک گەورە و چی تاوانە تێچووت بۆ هەڵگرانت ، دڵێک بوویت پڕ پڕ لە فریادڕەسی و تینوویەتییەکت شکاند بە کاتی هاتنت ، گوڵزارت هەڵوەری ، سەوزەگیات پێشێل کرا ، کەچی لە ڕوان نەکەوتی.
تەقەیەک لەولا و زیڕەپێکردنێک بە لەشی تەم و موچڕکێک بەو گیانە یاخیانەدا کە تامەزرۆی یەکەم گریانی هاتنت بوون لەم لا ، ئەو دەم کەوشێکی هەڵکێشراو لە پێی ژیانەوە بوویت ، ڕۆژانە سەرت بە چی ماڵی دڵا ئەکرد ، ئەو دڵانەش کە ئاشقت نەبوون ، مەتەرێزێکی شاراوە بوویت هەموو ئەیانزانی ڕێی دۆزینەوەت ، کەمینگایەک بوویت هەزاران تاریکی کەوتنە بەر پێی شەهامەتت .
تەقەیەک لە بناری کەژێک ، تێسرەواندنێک لە کاپۆڵی سەگ و گورگ و چەقەڵە خوێڕییەکان ، گوندت لە ئارامیدا خستە خەونێکی خۆش ، شارت پەڕاندەوە لە پردی دوو دڵی ، ڕێگەکان سڵاویان پێڵاوەکانتی ئەگواستەوە تا هەنگاوێکیتر، کە هاتی پەنجەرە نەما حەسرەتی بینینت نەیانکاتە خەو ، دەرگا نەما خۆی لە سەر پشتی هەڵنەگرتبێ تا بەخێر هاتنێکت .
تەقەیەک دۆڵێکی شڵەژاند ، قرمەی کڵاشێک زراوی خێو و جنۆکەی کانیەکانی وەک بلووقی پیس تەقاند ، تەقەیەک ئێستەش خەونەکانمان ئەلاوێنێ و خولیاکانمان سەرخۆشی ئەو کاتانە ، شار بێتاقەتی دەنگی بڵیندگۆ یاخییەکانە ، دێ گەرد و تۆزی بێ ئارامی هەناسەی توند کردووە کە تۆ نیت ، هارەکان وائەزانن هێزیان بەرهەق و بوونیان لە ئازایەتییەوەییە ، کرمۆڵەکان خەریکن کیم و جەراحەتی ڕۆحی خۆیان ئەخۆنەوە بە مەستییەکی سەراوبن .
تەقەیەک لە بن پێی غەدرێک و هەڵبەزینەوەی خەیانەتێک ، زرمەیەک لە بنا گوێی ناحاڵییەتێکی بە خۆ خەڕە ، تەقەیەک لەم لای هوشیار کردنەوە و ڕەگبارێک لەو پەڕی کپی و ڕاچڵەکانی خەونە قورسەکان ، تەقەیەک ئێستەش چاوەڕێی کەوتنە ئەم ناوەیە .
🆔 @zsirwa

🆔 @CheshtiMjewriKurdistan

t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg
چێشتی مجێوری كوردستان


٢ی ڕەشەمە ڕۆژی ڕێزلینان لە زمانی زگماكییە، تا چەند ڕێزی لێ دەگرن
دەزانن ❌لەدایک بوونی كێیە❌ ئەم ڕۆژە؟

ڕێزگرتن لە زمان و فەرهەنگ و كلتوری كوردی تەنیا ئەوە نییە كە ڕۆژی دووی ڕەشەمە بێین و وێنەیەک بە جلی كوردییەوە دابنێین و بڵێین كوردین! كوردبوون واتا بە خوێن و پێست و گۆشت و ئیسک دەبێت بۆ خاک و گەل و زمانەكەمان تێبكۆشین.
ئێستا تێكۆشان چۆنە؟
تێكۆشان: سەرەتا دەبێت مێژووی خۆمان بناسین و بۆ ئەو ناسینە بەدواداچوونی بۆ بكەین.
دەبێت بخوێنین و فێر ببین .
دەبێت غیرەتمان لەسەر بستێکی ئەم خاكە لە جۆش و خرۆشدا بێت.
ئێمەی كورد ئەگەر نەزانین لەكوێوە هاتووین و چمان بەسەر هاتووە تا گەیشتووینە ئێرە، چۆن دەتوانین باس لەسەر كوردبوون بكەین.
❌ بەداخەوە لە كاناڵێكی ١٧ هەزاریدا و چەندین كۆڕ و گرووپدا تەنیا سێ كەس زانیان كە ئەمڕۆ سالیادی كۆچی دوایی مامۆستای نەمر مامۆستا هەژارە❌
واتە ئێمە نازانین دەبێت بۆنەی ئەم ڕۆژە چ بێت و لە كوێوە هاتبێت.
كوێر مەبن خۆتان بچن و بپرسن و فێر ببن كە ڕەگ و بنچ و بناوانتان لە كوێوە هاتووە و كورد كێیە.



ڕۆحی دەبێت چەندە بەرز و پیرۆز بێت ئەو كەسە كە زمانی وڵاتەكەی درێژەدەری ناوی بێت.
#سروە_زاهیدی_بانە

🆔 @zsirwa

🆔 @CheshtiMjewriKurdistan

t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg
چێشتی مجێوری كوردستان


٢ی ڕەشەمە ڕۆژی ڕێزلێنان لە زمانی زگماكییە، تا چەند ڕێزی لێ دەگرن دەزانن لەدایک بوونی كێیە ئەم ڕۆژە؟
So‘rovnoma
  •   1-پیرەمێرد
  •   2-مامۆستا هەژار
  •   3-شێخ سەعیدی پیران
  •   4-مەلا غەفوور
  •   5-مامۆستا هێمن
109 ta ovoz


بە كوردی پێت دەڵێم خۆشەویستیت،خۆشترین بەشی ژیانمە...

🆔 @zsirwa

🆔 @CheshtiMjewriKurdistan

t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg
چێشتی مجێوری كوردستان


ئەفسانەی شاماران (شای ماران) ئەفسانەیەکی کۆنە لەناو کوردەکان کە تا ئێستا لەمەڕ ئەو بابەتە چەندین چیرۆکی جۆراوجۆر بەڵام هەر سەبارەت بەو تەوەرە نووسراوەتەوە هەر وەها شامار وەک نێوێکی ژنانە لە ناوچە کوردنشینەکان بۆ وێنە خۆراسان باو بووە.
هەقایەتێ لەو ئەفسانەیە لە خوارەوە بخوێننەوە:

✍ شرۆڤەی چیرۆکی شامار:
گەنجێکی باڵابەرز، جوان و قیت و قۆز کە لە ڕێگەی بڕینەوەی کۆتەرە و چێوی دارەکان ژیانی بەڕێوە دەبرد هەر وەک هەمیشە دەچێ بۆ سەر کارەکەی کە لە ڕێگا لاقی هەڵدەخلیسکێ و دەکەوێتە چاڵێکەوە، هەر چەندی بۆ هاتنە دەرێ حەول دەدا سوودی نابێ و بێ هیوا دەبێ. گەنجی بێ هیوا کە ناوی تاماسپە ناهومێدانە بۆ ڕێگەچارەیەک بە دەوری خۆیدا دەسووڕێتەوە کە دەڕوانێتە دیواری چاڵەکە چاوی بە کونێک دەکەوێ....
( تاماسپ کە عەرەبی کراوەکەی طهماسبه ناوێکی کوردییە) تاماسپ بە چەقۆ کۆنێک کە پێیەتی کونەکە گەورە دەکاتەوە هەتا خۆی ڕزگار بکا کاتێ دەڕوانێتە کونەکە دەبینێ بە ئەشکەوتێک دەگا کاتێ خۆی دەخاتە ئەشکەوتەکە بەهۆی ماندوویی خەوی لێ دەکەوێ.
وەختێ کە وەخەبەر دێ و چاوی هەڵدێنێ هەزاران مار دەبینێ کە چاویان تێبڕیوە کاتێ تاماسپ دەکشێتەوە دواوە مارەکان لێی دەچنە پێش ئەو کە لە زیندوو بوونی بێ هیوا دەبێ چاوی دەنووقێنێ و لەبەر خۆیەوە نزا دەکا و دەپاڕێتەوە پاش تێپەڕبوونی ماوەیەک چاوی هەڵدێنێ کچێکی جوان لەبەرامبەر خۆیدا دەبینێ کە نیوەی مرۆڤە و نیوەی مارە. زمانی دەگیرێ کچۆڵە دەڵێ نیگەران مەبە ئازارت نادەم من سوڵتانی مارەکانم من شامارانم تۆ ئێستا ماندوویی بخەوە سبەی دێمەوە بۆ لات تاماسپی ماندوو دیسان دەخەوێ.
بەیانی کە تاماسپ چاوی هەڵدێنێ شاماران دەبینێ کە ڕووبەڕووی دانیشتووە و نانی بەیانی حازر کردووە تاماسپ کە لەجوانی شاماران تاسی بردەبۆوە چاوی لەسەر هەڵنەدەگرت نانی بەیانی پێکەوە دەخۆن شاماران کە هەموو ڕازەکانی دنیا دەزانێ چیرۆکی ئافراندن و خۆڵقاندنی مرۆڤ بۆ تاماسپ دەگێڕێتەوە و بیرەوەرییەکانی بۆ باس دەکا و هەموو ڕۆژێ چیرۆکێک بۆ تاماسپی هۆگر دەگێڕێتەوە هەروا ڕۆژەکان تێپەڕ دەبن و هۆگری تاماسپ بە شاماران زیاتر دەبێ پاش ماوەیەکی زۆر تاماسپ خەمبار و پەرۆشی بنەماڵەکەی دەبێ دەیهەوێ بڕوات بەڵام شاماران کە خۆشی دەویست و حەزی لێبوو ڕێگری لێدەکات بەڵام کاتێ دەبینێ تاماسپ سوورە و پێداگری دەکا ڕازی بە ڕۆیشتنی دەبێ بە مەرجێک کە ئەو ڕووداوە بۆ هیچ کەسێک نەگێڕێتەوە و هیچکاتێ لەبەر چاوی خەڵک نەچێتە نێو ئاو چونکە ئەگەر پێستی لەشی ئاوی لێکەوێ چەشنی مار کەژ فڕێ دەدا و ڕازەکەی ئاشکرا دەبێ.
تاماسپیش مەرجەکان قەبووڵ دەکات و ئەشکەوتەکە بەجێ دێڵێ.
تاماسپ ساڵانێک نهێنێکەی لای کەس نادرکێنێ هەتا ئەوەیکە دەزانێ پادشا نەخۆشێکی بێ دەرمان دەگرێ. وەزیری پادشا خواردنی گۆشتی شاماران بە تاکە چارە دەزانێ، ئامانجی وەزیر لەو کارە دۆزینەوەی شاماران و زاڵبوون بەسەر تەواوی ڕازەکانی دنیایە هەر بۆیە بۆ دۆزینەوەی شاماران فەرمانی دا تەواوی گەنجەکان بەشوێن حەوزە ئاوەکاندا بگڕێن.
کە نۆبەی تاماسپ هات بۆ ئەوەیکە نهێنییەکەی ئاشکرا نەبێ لە مەڵە کردن خۆی دەبوێرێ. بەڵام بەزۆر دەیخەنە حەوزەکە کاتێ کە کارگێڕانی حوکومەتی چاویان بە کەژ فڕێدانی تاماسپ دەکەوێ دەیگرن و ئەشکەنجەی دەکەن هەتا شوێنی شاماران بدرکێنێ سەرەنجام تاماسپ ددانی پێدا دێنێ و جێگای شاماران ئاشکرا دەکات. شاماران دێننە کۆشک، شاماران دڵنەوایی تاماسپی شەرمەزاری دەدا چونکە دەیزانی بەزۆر شوێنی ئەویان پێ ئاشکرا کردووە..
شاماران بە دەنگی بەرز دەڵێ هەر کەسێک کلکم بخوا ئاگاداری تەواوی ڕازەکانی دنیا دەبێ هەر کەسێک نێوەڕاستم بخوات چاک دەبێتەوە و هەر کەسێکیش سەرم بخوات لەڕێوە دەمرێ. وەزیری چاوبرسی کە گوێی لە قسەکانی شاماران دەبێ فەرمان دەکا شاماران سێ کوت بکەن، بۆخۆی کلکی دەخوات و سەری شامارانیش دەرخواردی تاماسپ دەدا و نێوەڕاستەکەشی واتا لەشی بۆ پادشا دەکەنە کەباب. وەزیری چاوچنۆک دەزبەجێ دەمرێ چونکە شاماران ڕاستێکەی نەگوتبوو پادشا سڵامەتی و لەشساغی وەدەست دێنێتەوە و تاماسپیش بە تەواوی ڕازەکانی دنیا دەزانێ و دەبێتە پزیشک کە تێکڕای گیایەکان نهێنی پزیشکییەکانی (خسڵەتی دەرمانی) خۆیانی پێدەڵێن.

مار لە فەرھەنگی کوردی دا جێی تایبەتی هەیە بە چەشنێک کە لەسەر دەرگای لالش( شوێنی حەجی کوردەکانی ئیزەدی) وێنەیەکی مار هەڵکەندراوە

وەرگێڕان: کامیل ئاغابەیگ پوور
🆔 @zsirwa

🆔 @CheshtiMjewriKurdistan

t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg
چێشتی مجێوری كوردستان


Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish
برادەر گیان
ئەی برای کوردستانی
چل ڕۆژ لە کۆچت تێپەڕی و ماڵت جیا کردەوە
ژیان هێندە بەپەلەیە کە لەسەر کەس ڕاناوەستێ ،
تەنانەت ئەگەر گەنجێکی جوان ، شێرەکوڕێکی نیشتماندۆست ، هونەرمەندێکی بەتوانا ، یان یار و یاوەر و برادەری کەسانێک بی کە بە نەبوونت ژیانیان وەکوو ژوورێکی چۆڵ و سارد و سڕی لێ دێت ،
بوونی هەیە ، خشت بە خشتی بە سەر یەکەوەن ، هێشتا دەرگە و پەنجێرە و تاق و لاسەروو و لاژوورووی هەیە ، بەڵام وشک و بێڕۆح و سارد و تەماوییە .
دڵنیام ڕۆژێک بە دیدارت شاد ئەبینەوە و بۆ خوێندنێکی سێ قۆڵی دیکە پێویستیمان بە ئامێر و ئیستۆدیۆ و کامێرا نابێ ، دیسان ژوورێکین و تۆ ئەبیتەوە بە گڵۆپ و بە کوورە و بە شەنگە و نەشەی ئەو ناوە ، چ خۆش بێ ئەو ڕۆژە ...

بە هیوای دیدار کاکەی بچووکمان ...
بە هیوای دیدار .

birader gyan

vocal :
@saro_souzani
@peyman.alayee

Divan :
@seywansuzeni

Guitar :
@shayanesmailii_

بۆ چلە و ماتەمینی سارۆی كوردستان
وەرگیراو لە لاپەڕەی
#پەیمان_عەلایی
#سەیوان_سووزەنی

🆔 @zsirwa

🆔 @CheshtiMjewriKurdistan

t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg
چێشتی مجێوری كوردستان


ئێمە دوای مردنی یەكتر دەمرین و نامرین
دەڕۆین بەڕێدا، بەڵام هۆشمان بەسەر هەنگاوەكانی خۆمانەوە نییە
خواردن دەخۆین، بەڵام چێژ لە تامەكان نابەین
هەناسە دەكێشین، بەڵام گڕی دەروونمان سارد نابێتەوە
ئێمەش دەمرین بەس بە زیندوویی....



🆔 @zsirwa

🆔 @CheshtiMjewriKurdistan

t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg
چێشتی مجێوری كوردستان


Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish
وا نەزانن ئەو دارانە هیچ نازانن
ئەو دارانە پاسەوانی نیشتمانن
ئێمە دەنوین ئەوان نانون هەر بەپێوەن
ئاگەداری ئائەم شاخ و هەرد و كێوەن

ئێوە ناردووتانە
پڕە لە وشەی جوان
تكایە گوێبیستی بن


🆔 @zsirwa

🆔 @CheshtiMjewriKurdistan

t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg
چێشتی مجێوری كوردستان




کۆمەڵگای نەخۆش

سەرلەبەیانی بەر لە هەمووان، خزمەتکاری فەرمانگە هات و دەستی کرد بە خاوێنکردنەوەی دیوەکان و پاشان چایی لێنا.
وردەوردە فەرمانبەرەکان هاتنە ژوورەوە و لە شوێنی خۆیان سەقامگیر بوون. جگە لە یەکێکیان کە چاویلکە لەچاو بوو کەسیان دەستی بە ئیش و کار نەکرد. ئەوانی دیکە خەریکی خویندنەوەی ڕۆژنامە بوون و باسی ناڕێکیەکانی کۆمەڵگایان دەکرد. پاش هەمووان بەرپرسی دایرەش هاتە ژوورەوە. لەڕێوە وەکوو هەموو ڕۆژان تەلەفوونی بۆ چەند کەسێک کرد.

خەڵک له نێو حەوشە و بەردەرگای دیوەکان چاوەڕێ بوون.

یەکێک لە فەرمانبەرەکان وتی: ئامۆزام لە قەراخی شار باخێکی خنجیلانەی هەیە، کردوویەتە شوێنی گەشتیاری. داهاتی شەوێکی بەقەدەر مانگێکی ئێمەیە. ئێمەش دڵخۆشین کە کاربەدەستین و مووچەخۆری دەوڵەتین. ئەوی دیکە وتی: ئاواڵزاوام ساڵێ دوو، سێ خانوو ساز دەکات، داهاتی ساڵێکی لەو سی ساڵ خزمەتەی من پترە...

خزمەتکار، نانی گەرم و چەند جۆرە خواردەمەنی هێنا. لەسەر سفرەش هەر باسی کڕینی ماشێن و گرتنی قەرز لە بانک و ئەوانە بوو. یەکێکیان لە ناکاو وتی: ئەمڕۆ سەری مانگە. مووچەکانمان هاتووە. با کابرای خزمەتکار بنێرن هەتا پاکەتی مووچەکانمان بۆ بێنێت.

هەموو سەری مانگان چەرچیێک دەهات، وێنە و نموونەی عەتر، جگەرە، دۆشاوی هەنار، هەنگوین و...دەهێنا. هەرکامە چەند شتێکیان هەڵبژارد کە سبەینێ بۆیان بێنێت.

کاژمێری یازدە یەکێکیان وتی: ئەرێ ئەو کابرایە بۆ هەر نەهاتەوە؟ یەکیان ڕۆیشت هەتا بزانێ کابرای خزمەتچی، چی بەسەرهات؟ دەرکەوانی دەرکەی سەرەکی وتبووی هەر کاتژمێری نۆ دیومە کە چۆتە دەرەوە. لێیان بوو بە دڵەڕاوکە. ئاخۆ کابرا چۆن مووچەی مانگێکی ئەو چەند کەسەی لەگەڵ خۆی بردۆتە نێو شاری؟ مەبەستی چ بووە؟ ئەگەر لێی بدزن، چی؟ یەکێکیان وتی ئەگەر هەڵاتبێ و مووچەی مانگانەی ئێمەی ڕفاندبێت چی؟ خۆ لەم ڕۆژگارەدا پارەت لەدەس دەرچێ، گەڕانەوەی نییە. مەگەر هەر سیر بخۆین و سوڕنا بژەنین. بەم قسە هەرکامە بە جۆرێک چوونە دەریای بیر و خەیاڵەوە. چەند کەسیان لەبەرخۆیانەوە دەستیان کرد بە لێکدانەوە کە ئەگەر کابرا بەو پارەوە هەڵاتبێ، ئەم مانگە دەبێ لە خەڵکی داوای بەرتیل و ڕیشوەی زۆرتر بکەن هەتا خەرج و بەرجی ماڵیان کەمی نەهێنێت. یەکێکیان کە خێزانی دەوڵەمەند بوو لەبەرخۆیەوە وتی: ناچارم ملکەچی لای ژنەکەم بم کە لە تەخشان و پەخشانی خۆی کەم کاتەوە و خەرجی ئەم مانگەی من و منداڵەکان دابین بکات. ئەوی دیکە دەیگوت پاش دوایی هاتنی کاری ئەمڕۆ، دەچمە بازاڕ. لەو چەند کەسە کە سوودخۆری نێو بازاڕن دەبێ بڕێک پارە وەربگرم. چەند جاری دیکەش پەنام بۆیان بردووە. جەنابی بەرپرس تەلەفوونی بۆ چەند شوێنێک کرد کە ئێمە هیچ بەڵگەیەکمان واژۆ نەکردووە کە مووچەی ئەم مانگەمان وەرگرتبێت. کەچی وتیان کارەکەتان لە بناغەوە جێی پرسیارە. خۆ ئەوە یەکمجار نییە ئەو کابرایە بە دوای مووچەی مانگانەدا دەنێرن...
تەنیا کابرای چاویلکە لەچاو یەکڕاست گەڕایەوە بۆ ماڵ. بەشەرمەوە دانیشت و بە خێزانی گوت: با منداڵەکان نەزانن، ئەم مانگە هیچ شک نابەین و مووچەکەمان فەوتا. خێزانی وتی: چۆن فەوتا؟ خۆ کاتژمێری دەی بەیانی کابرای خزمەتکار هات و پارەکەی هێنا و وتی خۆت مووچەی مانگانەکەت ناردۆتەوە!!!

ڕۆژی دوایی پولیسیان تێگەیاند. پولیس لە پێشدا سەبارەت بە کابرای خزمەتکار پرسیاری کرد. وتیان پیاوێکی پەنجا ساڵەیە. خوێندەواری کەمە. جگە لە چەند جار کە نابەجێ باسی سیاسەتی کردووە، هیچی دیکەمان لێ نەدیوە.
پولیس چوونە بەردەرکەی ماڵە کابرا. ژنێک کە چاوێکی کوێر بوو دەرکەی کردەوە. زانیان خێزانیەتی. دیواری حەوشە ڕووخا بوو. نێو ماڵ دەتگوت چادری قەرەچییە. ژنە دەیگوت کچێکیان هەیە کە بە مێردیان داوە و لە شارێکی دوور بە کرێکاری دەژین. بە چەند ساڵ جارێک دێنەوە باوان. کوڕێکیان هەبووە کە چەند ساڵ بەرلە ئێستا ماشێن لێی داوە...
زانیان کابرا دوانیوەڕۆی هەموو ڕۆژێ دەچێتە چایخانەی گەڕەک. چەند مانگە کچێکی غەریب کە لە ماڵە باوکی هەڵاتووە، دێتە بەر چایخانە و لەگەڵ کەسانێک دەچێ. کەچی ئەوە دوو ڕۆژە هەم کابرا و هەم کچە نادیارن...


کابرای خزمەتکار و کچە لە هوتێلێک لە قەراخی دەریای باکوور ڕایدەبوێرن. کچە بە نازەوە داوای هەر شتێک دەکات کابرا بۆی دەکرێ. پاش نزیکەی مانگێک ڕژاندن و پژاندن، کاتێ ئەسپێ لە گیرفانی کابرا کەوتە هەڵپەڕکێ، کچە ڕێگای خۆی دەگرێ و دەڕوا.
ڕۆژێک لەنێو بازاڕ، پولیس دەستی نایە سەر شانی کابرای خزمەتکار...

"نجیب محفوظ ١٩٦٣/ محمدجواهرکلام"

خوێنەری هێژا!
کاتێ باری ژیان نالەبارە، ئیتر کەس بۆ ئیش و کار وەکوو ئەرکێکی کۆمەڵایەتی ناڕوانێت. لە باتی ویژدانی کاری، هەرکەس هەوڵ دەدات بەشی زۆرتر هەڵکڕێنێت.

کەس دز و درۆزن لە دایک نابێت. کێشەکان ساڵەهای ساڵ لەسەر یەک کەڵەکە دەبێت و ڕۆژێک دەبێتە هۆی ریسوایی.
باسی کەسێک و دوان نییە، ئێمە کۆمەڵگامان نەخۆشە.

عیسا ئەحمەدی ١٤٠٣/١١/٢٠

🆔 @zsirwa


کۆبانی ، تاڵترین دیفاع ، ناخۆشترین سەرکەوتن ، ئەو دەمەی زریانی لم ، ڕەشەبای ناشیرینترین فەتوا هەزاران ئایەتی ئەنفالیان ناردەوە سەرمان ، هەر لەش بوو ئەفڕین تا نەبنە چێژێکی پیس بۆ جیهادگەرێ ، هەر کچ بوو دمدمیان بە ناوچاوی مێژوودا ئەکوتایەوە ، ئەو لەشکرەی سەرەی لاقەکردنی کچانیان گرتبوو  ، شیرەی جوانووە کوڕێکیان بۆ کۆیلەتی و غیلمان تەماشا ئەکرد ، گای پیری تەزبێح بە دەستیان گورگان خواردوو ئەکرد نەوەک تەماحی قوربانییەکی قبووڵ نەکراو بیانگرێت ، مەڕی دیان نەماویان لە بەر پێی کچێنی کەنیزەکانا ئەکردە قەزاوەگێڕی بووکێنییەکی زۆرەملی ، هاتن  هاتن ، ئەوانە هەر هەمان گەرا  خۆڵاوییەکانی دووپشکترین شمشێری بیابانن ، ئەوانەی هاتن هەزاران جار فێڵی خوایان لێ کردین ، هەزاران درۆیان بە فریشتەی مەرگا نا بە دەمی جوبرائیلەوە ، کەچی هەر کاستر ئەبین ، هەر دراوی دووڕووی ئیمان و برایەتیمان پێ ئەفرۆشنەوە .
کۆبانی سەنگەرێکی ڕازاوە بە گیانی کچەکڵاشینکۆف ، کوڕە قەناسەی پڕ پێک ، لەوێ شەڕی سوور و ڕەش ، شەڕی زەرد و بۆرە مافیاکان ، شەڕی کورد و ئایەتە نەحسەکانی چەتەترین کولتوور ، شەڕی کورد و 47 ە مین بەرگی گۆڕاوی یاسا لە واشنگتۆنەوە تا واشنگتۆن هەر وەک خۆی ، شەڕی کورد و سوورترین ئایدیا تا پاراستنی بەرژەوەندییەکانی هەژارە ئامرازەکان ، شەڕی کورد و هیلالی وەهمی و مانگی بڕگەبڕگەی عوسمانی ، شەڕی کورد و خوانە بچووکەکانی بەر پشتوێنی تەنگانە.
کۆبانی چێرۆکێک لە مردن و ڕۆژگارێک لە نەمری ، سەرێک لە ناو سەرانی پێش دەرگای میترا و ڕووناکی ، سکڵێکی گەشی ڕۆچوو بە چاوی شەیتانی سیاسەتا .
کۆبانی وردە شیشەی ناو چێشتی کەرکووک ، کەبابی شنگال ، شلەی گەرمی مووسڵ و زەیتوونی عەفرین ، هەڵهێنانەوەی زەهراوی خواردنە حەرامەکانی ئایینی چەقۆ ، هەلاهەلاکردنی قوڕگە پڕ لە کینەکان .
کۆبانی وەرچەرخانێکی سەدە خوێناوییەکانی تابووری ئەنفال و تاڵان کردنی کەرامەتی خوا و ڕووناکی  و ڕاونانەوەی تاریکی بەرەو هەڵدێری دەرکرانە ڕسواکانی سەرپێچی هەتایی .
کۆبانی زامێک بە قەد هەموو سوێ بوونەوەکان ، ئێشێک تا تێکهاڵانە بەردەوامەکانی شارستانیەتە پیرەکان و کیش و مات کردنی مۆدێڕنیزم و هەمیشە ژان مانەوە لە پێچاوپێچی هاتنی پەرەسەندن .
کۆبانی ڕۆحانییەتی سەبر و گریانە ئاسمانییەکان تا دەرچوون لە بێ ئاگایی ، تا ئەبڵەق بوونی تاریکی بەو دیوی خۆیا ، تا ئێستەش کە ناچێتە جانتای بیر چوونەوەوە .
کۆبانی سەمای هەڵکردنی یەکەم ئاڵا ، غەدرێک لە دڵپاکی شکاکێک ، چەقۆی سەر مێزی ئاشتییەکی ڕاستگۆ ، سێو بارانی هەڵەبجە بە نییەتی مردن ، حاشا کردنە دەم بە هاوارەکانی دێرسیم تا هەنووکە .
کۆبانی هەڵدانەوەی ئەو هەموو لاپەڕە ستەمدیدانەی نەمری ناهێڵێ فەرامۆش بکریەن تا دوا مرۆڤ .
#مامۆستا_هەوراز

🆔 @zsirwa

🆔 @CheshtiMjewriKurdistan

t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg
چێشتی مجێوری كوردستان

5.6k 0 12 14 22

من بووم بە جستان و ئیدی بەهارت نیم
خۆش بەحاڵت سەربەستی، ئیدی یارت نیم
عاشقت بووم هیچ كات نەتزانی لە حاڵم
هێندەت بریندار كردم ئیدی موبتەلات نیم

🆔 @zsirwa

🆔 @CheshtiMjewriKurdistan

t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg
چێشتی مجێوری كوردستان

5.5k 0 39 13 15
20 ta oxirgi post ko‘rsatilgan.