یەک دوو ساڵ پێش ئێستا دەستم دایە نووسینی کتێبێک لەسەر شەیخی ئیسلام ئیبن تەیمیە، تێیدا تیشکم خستووەتە سەر کەسایەتیی ئیبن تەیمیەو مەوسوعێتی، ڕەفتار و مامەڵەی لەگەڵ نەیارانیدا، لەگەڵ لایەنە جیاجیاکانی ژیانی، تێیدا نهێنی درەوشانەوەی ناویم باسکردووە کە بۆچی و چۆن زانایانی سەردەمەکەی و بگرە سەردەمەکەی خۆشی جێهێشتووە، تەنانەت لە ئێستایا ناوەندە زانستییەکانی ڕۆژئاواشی بەخۆیەوە خەریک کردووە، لەگەڵ دیارترین ئەو گومانانەی کە لەسەر کەسایەتیی و مەنهەجی هەیە لەلایەن شیعە و ئەشعەری و حەدادی و تەکفیرییەکانەوە، بەڵام بەداخەوە هەندێک شتی تر دەستی گرتم و تەواوم نەکرد، وا بڕیارم دا بگەڕێمەوە سەری إن شاء الله، تا زیاتر گەورەیی ئەم کەڵە زانا و قەزەمیی نەیاران و تەکفیرکارانیتان بۆ دەرکەوێ.
ئەتوانم بڵێم: کتێبەکە دیراسەیەکی گشتگیرە بۆ تەواوی توراسی ئیبن تەیمیە کە ساڵانێکی زۆر لەخزمەتیابووم و لێی وردبوومەتەوە.
یانزە ساڵ پێش ئێستاش زنجیرەیەکم تۆمار کردووە لە ٤ بەشا باسی ژیانی و وەڵامی هەندێک گومانم کردووە ئەتوانن وەک شتێکی خێرا گوێی بۆ بگرن:
https://youtube.com/playlist?list=PLZnD8IH2HnSBnjveKQcKSYhi_j_aIcefS&si=x1oaSoO39Pn8huW4