شاری دێوانەکە.pdf
📚#کتێب | 📕شاری دێوانەکە
✍🏼#نەبەز_گۆران | 🪧بابەت: ڕۆمان
✍🏼#نەبەز_گۆران | 🪧بابەت: ڕۆمان
🏷دەمەو ئێوارە بوو سوپای تورکە✨@𝐙𝐇𝐈𝐋𝐀𝐌𝐎
عوسمانییەکان هاتنە ناو شار. کۆشکە گەورەکەی میر لە گۆڕستانێک دەچوو، ڕێک وەک گۆڕستان. بۆ ئاخر جار ڕووخساری میر خاتوونم بینی، زەرد هەڵگەڕابوو و دەستی میرزادەی گرتبوو. بە بینینیان بەتەواوی دڵم کەوتە خوارەوە. ڕووخسارە زەد و شێواوەکەیان بانگی مردنی دەکرد. نازانم بۆچی لەو ڕارەوەدا، لەو حەشامەتەدا ڕووخساری وان سەرنجیان ڕاکێشام، نازانم بۆچی میرنشینەکەم لەو ڕووخسارانەدا بینی. دونیاکەم زۆر تێکچوو، زۆر زوو، کە تێکچوو هەرکەسە و لە خەمی خۆی بوو، گەورەمان کەس نەیدەزانی لە شەڕەکان کوژراوە یان گیراوە، یان لەگەڵ عەجەمان ڕۆیشتووە، لە کۆشکدا تەنها باس باسی ئەوە بوو یەک-یەک و دوو-دوو کونێک بدۆزیتتەوە خۆتی پێدا بکەیت...