زانکۆ بورهان::zanko burhan


Гео и язык канала: Иран, Фарси
Категория: Политика


کەناڵی فەرمی ڕۆژنامەنووس زانکۆ بورهان
بەدەر لەم کەناڵە بەرپرس نیم لەھیچ ئەکاونت و پەیجێک، بەتەنیا بەرپرسم لەم کەناڵەم لەتیلیگرام.

هاوکات لەلایەن دەزگای زانیاری و پاراستنەوە زۆر پەیج و ئەکاونتیان بەناوی مننەوە داناوە بۆ تیرۆری کەسایەتیم. ئاگاداری ئەوەبن

Связанные каналы

Гео и язык канала
Иран, Фарси
Категория
Политика
Статистика
Фильтр публикаций


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
یەکێتی بێ قەزا بێت ناهێڵێ ئەم ڤیدیۆیە بڵاوبێتەوە، بۆیە بەبێ میوزیک جارێکی دیکە بڵاوی دەکەینەوە.


کێ ئاماددەیە بۆ نواندێک لەسەر پارتی؟

وەک ئەو سیناریۆی بڵاومان کردەوە، هەر کەس لەخۆی ڕادەبینێ با پەیوەندیم پێوە بکات.

دەمەوێت تاوانەکانیان بەکورتە فیلم نیشان بدەم.

تا ئێستا شتی وا نەکراوە، ئەتوانم بڵێم شێوازێکی نوێی بەگژداچوونەوەیە، لەلایەن مننەوە بۆ یەکەمجار ئەزموون کراوە.

ئیتر باوی قسە و ڕەخنە نەماوە.
بەکورتە فیلم دەتوانین نهێنی تاوانەکانی پارتی و یەکێتی و پەکەکە نیشان بدەین.

تێچووی بەرهەمهێنان لەئەستۆی خۆم دەبێت، تەنیا ئەکتەر و خۆبەخشم پێویستە.

#کاتی

زانکۆ بورهان
09.04.2024
Telegram @zankoburhan

4.2k 0 4 93 179

Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
پوچەڵکردنەوەی سیناریۆی دانپێدانانی زۆرە ملێی دەزگا ئاسایشییەکانی یەکێتی

بیرۆکە و سیناریۆی زانکۆ بورهان
ئەکتەری سەرەکی بیلال یاخی.

سوپاس بۆ یارمەتیدەر و ئەکتەرەکان.

12.6k 1 149 59 292

Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
ئەمانە شتانێکی بچووکن، کە دەتوانم ئەنجامی بدەم.

#سێهەم_دیاریم بۆ کۆڵبەرەکانی ڕۆژهەڵات نارد.

"بڕوام وایە خۆشبەختی لەبەخشینی ساماندایە, نەک هەبوونی".

خودا یارمەتیدەربێت یارمەتیدەر ئەبین.

وەک پێزانیین.
سوپاس بۆ ئەو برایەی دیارییەکانی بەتایبەت لە 11 پلەی خوار سفردا، لەسێ شەوی جیاوازدا بۆ برا ماندووەکانم لەسەر سنور برد و سوپاس بۆ ئەو برایانەشی بەگەورەیی خۆیان دیارییەکانمییان وەرگرت.

خۆشحاڵتان کردم خودا خۆشحاڵتان بکات.

زانکۆ بورهان
02.02.2024
Telegram @zankoburhan

23.1k 0 45 184 373

Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
دیاری یەکەم

دابینکردنی گەرمی بۆ پێنج ماڵی بەڕێز🩵

ئەمەی کە کراوە خێر و چاکە و پیاوەتی و خۆباشدەرخستن و کاری خێرخوازی نییە!
بڕوام بەوە نییە مرۆڤ لەپێناو خودا چاک و باش بێت یاخود کارێک بکات! من وا بیردەکەمەوە ئەگەر خودا نەبێت مرۆڤ باش و چاک دەبێت یان کاری چاک دەکات!؟

لێرەدا مەبەستمە بڵێم چاک بوون و باش بوون دەبێ هەبێ، لەناخ و کردار و گوفتاردا بێ نەک لەترسی دۆزەخ و بەدەست هێنانی بەهەشتدا بێ یان ڕازی کردنی خودا بێ.
چون ئەوە جۆرێکە لەبەرتیل!

بڕوام وایە خودا ئەمەی لەئێمە دەوێت نەک ئەوەی زۆرێک دەیانەوێت وابێ!.

ئێستا وای لێهاتووە، بەیارمەتییەکی بچووک کەرامەتی مرۆڤێکی گەورە دەشکێندرێت! گوێ بەوە نادرێت ئەوانیش دڵێکیان هەیە لەشوشە!

هەرچۆنێک بێت سەرەنجام نێتی دڵەکان لای خودا ئاشکرایە، ئیتر بۆ کێی ئەسەلمێنێت!؟

سوپاس بۆ ئەوانەی یارمەتیاندام، بەتایبەت ئەو برایەی بەوردی خێزانەکانی بۆ دۆزیمەوە و دیارییەکانی بۆ بردن، دڵ خۆش بووم بەدڵخۆشییان.

وەک تێبینی|| من خێرخوازنیم و نابم، ئەگەر توانیم هەرجارە و بەجۆرێک دیارییەکان دەگەیەنم بۆ ئارامی دەروونی خۆم.

ئەمە بەردەوام دەبێ.

زانکۆ بورهان
29.12.2023
Telegram @zankoburhan

26.9k 0 13 90 209

Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
#دیاری_یەکەم🐕🩵

لەدووری چەن هەزار کیلۆمەترێک یان باشتر بڵێم لەم سەری دنیاوە، من دڵم لای ئەو سەری دنیایە.

دڵم لای گەددەی خاڵی هەزاران سەگی برسی کوردستان و عێراق و سوریا و ئاسیا و هندستان و تەواوی ئەو وڵاتانەی سەگ تێیدا چەوساوە و لێدراو و گوێبڕاو و کلک بڕاو و بەژەهر و دەرزی کوژراوە.

لای من سەگەکانیش جۆرێکن لەمرۆڤ، بەڵام وەک مرۆڤ مرۆڤ نیین، دیاری خودان بۆ مرۆڤ، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم دیارییەش وەک ئەو ملیۆنان دیاریانەی دیکە، کە هەبوون و هەن و دەبن نرخی نەزانراوە!.

دەروونی من بەبینینی سەگێکی تێر و پارێزراو شاددە، بۆیە هەمیشە ئەو شاددییەم دەوێت.

هیوادارم بتوانم ناوەناوە چێژ لەتێربوونی سەگە برسییەکان ببینم.

سەگ هەتا لەگەڵی نەژیت نازانیت خودا چی بۆ دروست کردوویت.

زۆر سوپاس بۆ ئەو برایانەی لەگەڵم هاوکار و ماندووبوون، ڕۆژێک دێ ئەمە فریاتان ئەکەوێت لەو شوێنەی کەس فریاتان ناکەوێت.🩵🤍🙏🏻


بێ سەگ ژیان جوان نابێ🤍
سەگ، ژینگە، ئارامی🩵
🐕🐕🐕🐕🐕🐕



زانکۆ بورهان
18.12.2023
Telegram @zankoburhan

27k 0 12 89 166

我們在社群網路上沒有頁面或帳戶
尤其是(#Facebook)不是也不應該是。

請理解,已經過去快四年了
我們抵制 #Facebook!

由於Facebook的弱點,
相反,我們選擇了 #Telegram。

感謝您的理解.

ئەوەش بەچیننی بۆ ئەو کورددانەی لەکوردی تێناگەن ئەوە هەزار جار دووبارەی بکەینەوە!.

36.5k 0 19 58 350

زیندانی نهێنی یەکێتی
بەشی #دووەم بەفایلی دەنگی.

زیندانی نهێنی یەکێتی بەشی دووەم و کۆتایی.

لەبەشی دووەمدا لەزاری زیندانێکی نهێنی بەناوی بەهمەن حسێنی بۆتان ئاشکرا دەبێت، کە چۆن زیندانییان لەزیندانی نهێنی یەکێتی لەژێرئەشکەنجەدا کوشتووە و خستوویانەتە ناو زبڵدانەوە لەگەڵ بەمەرج ئازادکردنی تیرۆرستتان تا لەخوارووی عێراق و بەغداد تەقینەوە بکەن و ئارامی عێراق تێکبدەن و هتد....

دوو تێبینی گرنگll ماوەی زیاتر لەچوار ساڵە خۆم و نوسەر و نوسەرنیوز بەهیچ شێوەیەک هیچ هەژمارێکی دیکەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەتایبەت فەیسبووک_مێتامان بەکارنەهێناوە و بەکاریش ناهێنین و نییمانە و ناشمان بێت، بۆیە لەوە تێبگەن فەیسبووک لای ئێمە بایکۆتی هەمیشەییە.
بەو هەژمارە ساختانەش فیرومەخۆن، کە بەناومانەوە چالاکن و هەن.

هاوکات ئەم بڵاوکراوە نوێیەمان تەواوکاری ڕاپۆرتێکمانە لەساڵی ٢٠٢٠ و بەواتایی دووبارە گەڕانەوەمان نایەت.

سوپاس بۆ تێگەیشتنتان.

زانکۆ بورهان
18.10.2023
Telegram @zankoburhan

33k 0 58 15 105

زیندانی نهێنی یەکێتی
بەشی یەکەم بەفایلی دەنگی.


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
زیندانی نهێنی یەکێتی لەسلێمانی لەزاری زیندانی کراوێکی ڕۆژهەڵاتەوە.

بەشی یەکەم.

تەواوکاری ڕاپۆرتی {15.05.2021}
لینکی ڕاپۆرتی پێشوومان لەسەر کەیسی بەهمەن حسێنی.
https://t.me/zankoburhan/734

زۆر زۆر گرنگە گوێ بیستی بن، چونکە هەموو ساختەچێتییەکانی یەکێتی و دەزگای زانیاری و دژەتیرۆر ئاشکرا دەکات، کە چۆن بەزۆر دانپێدانانی زۆرە ملێ بەزیندانی کراوەکان بەڤیدیۆ تۆمار دەکەن لەژێر فشاری دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر نزیکەکانی زیندانی کراو.

ئیتر هەر کەسێک هاتە سەرشاشە و بەبێ بەڵگە وتی من تیرۆرستم یان فڵانە تاوانم کردووە و ویستوومە بیکەم بڕوا مەکەن!.

37k 0 148 196

لەزاری زیندانییەکەوە گوێ بیستی ئەو زیندانە نهێنییە دەبن، کە لەژێر دەسەڵاتی یەکێتی و دەزگای دژەتیرۆری یەکێتی لەسلێمانییدایە.

ئەم بابەتە پەیوەندیدارە بەڕاپۆرتێکمەوە لەساڵی ٢٠٢٠، کە بڵاوم کردەوە بەڵام ئەمەیان جیاوازترە چون زیندانییەکە خۆی قسە دەکات بەناو و وێنەی خۆیەوە.

لەڤیدیۆ دەنگێکدا هەموو شتێک دەربارەی زیندانەکە و چۆنێتی ئەشکەنجەدان و ڕفاندن و بەتیرۆرست ناساندن و تاوانبارکردن و ڤیدیۆ تۆمارکردن و هەڕەشەی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر نزیکەکانی زیندانی کراو ئاشکرا دەبێت بۆتان.

ئەم بابەتەیان پەیوەندیدار نییە بەکەیسی ئیسلامی و تیرۆرەوە، بەڵکو پەیوەندیدارە بەبابەتی زۆر جیاوازەوە.

زۆر گرنگە هەموو کەسێک چ دانیشتووی کوردستان بێت یان ڕۆژهەڵات گوێ بیستی ئەو ڤیدیۆ دەنگە بن، چون دەکرێت ڕۆژێک هەر کەسێک لەئێوە ڕووبەڕووی ڕفاندن و زیندانی کردن ببێتەوە لەزیندانە نهێنییەکانی یەکێتی یانیش پارتی و پەکەکە.
گرنگە پێش وەختە بەرچاوتان ڕوون بێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی وەها دۆخێک.

تێبینی|| ئەم بابەتە بەواتای دووبارە دەست پێ کردنەوەی من نایەت، بەواتایی تەواوکاری کارێکی ناتەواو دێت لەڕابردوودا.

زانکۆ بورهان
14.09.2023
Telegram @zankoburhan


ئەم پێگەیە بۆ ھەمیشە لەکارخرا و وەک ئەرشیف دەمێنێتەوە.

تێبینیII زانکۆ بورهان هیچ پەیج و ئەکاونتێکی لەتەواوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نییە و نابێت، ئەو پەیج و ئەکاونتانەی لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەن بەناویەوە لەلایەن لایەنگرانی لاهور جەنگی بورهان و یەکێتی و پارتی و شاسوار عەبدولواحید دانراون.


پێنج ساڵ خزمەت ئەمە پاداشتەکەی بوو!؟

لەڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا و لە 17.11.2017 دەزگای میدیای نوسەرنیوزم دامەزراند و لەسۆشیال میدیا (فەیسبووک) چالاکانە دەستمان بەکاری ڕۆژنامەوانی پیشەیانەی خۆمان کرد و چەندین بابەتی گرنگ و ڕاپۆرت و دۆکیۆمێنتاریمان لەسەر چەندین کەیسی گرنگ بڵاوکردەوە ھەتا 24.10.2019، کە بەھۆی ڕاپۆرتی دۆسییەی نھێنی کە چەندین دەنگی لاھور جەنگی بەرپرسی دەزگای زانیاری یەکێتیم بڵاوکردەوە، ھەم خودی خۆم کەوتمە ناو مەترسی مەرگ و تیرۆری فیزیکی و کەسایەتییەوە، ھەم پێگەکانی نوسەر و خۆشم ھاککران و لەدژی خۆمان بەکارھێنرانەوە بەئێستاشەوە.

پاشان لە 11.03.2020 لەڕێگەی تیلیگرام و بەبێ بەکارھێنانی سۆشیال میدیاکانی دیکە (فەیسبووک) دووبارە لەدەرەوەی کوردستان دەستمان پێ کردەوە ھەتا ئەمڕۆ 17.11.2022 بەردەوام بووین، واتە دوو ساڵ لەکوردستان و سێ ساڵ لەدەرەوەی کوردستان بەردەوام بووین لەکاری ڕۆژنامەوانی پیشەیانە و بێ لایەنانەی خۆمان.
ھەر لەمڕۆشدا بەھەموو لایەکی ڕادەگەیەنم بەیەکجاری واز لەکاری ڕۆژنامەوانی دەھێنم و چیتر وەک ڕۆژنامەنووسێک نام بینەوە.

ھۆکارەکانم بۆ وازھێنانم زۆرن لەگرنگترینیان نەبوونی کات و زۆربوونی ئەرکەکانی ڕۆژانەی خۆمە.
بێ باکی خەڵک لەئاست ماندووبوونمان و بوختان و درۆ و ناوزڕاندنی خەڵکە بەکەسایەتی و ڕەوشت بەرزی ئێمە، کە ئەو خەڵکە دانە و دوان نین و ئێستا زۆرینەی کۆمەڵگەن.
ھەرجابۆیە لەبەر ئەم ھۆکارانە پێش چوار مانگ ھۆشداریم لەبارەی وازھێنانم لەم ڕۆژەدا چەنجارێک دابوو و ڕاگەیاندبوو، ھەربۆیە لەمڕۆدا کۆتایی پێ دەھێنین و گەردنی ھیچ کەسێک لەسەر بچووکترین گومانی خراپ بەکەسایەتی و ڕەوشتی ئێمە ئازانەبێت و ئەوە با ھەقێک بێت لەو دنیا لەگەردنی ئەو کەسانە.

لەگرنگرترین ئەو کەیسانەش کارم لەسەرکردوون.
کەیسی سەرۆک جاش و ئەنفالچییەکانی ناو پارتی و یەکێتی.
کەیسی دۆسیەی نھێنی و پڕۆژەی تیرۆری کەسایەتی زانیاری و پاراستن.
کەیسی تاوانەکانی مەلا مستەفا و کۆمەڵکوژییەکانی.
کەیسی خنکاندنی زیندانی لەزیندانەکانی پارتی.
کەیسی سکانداڵەکانی لاھور جەنگی بورھان.
کەیسی ڕفاندنی منداڵانی کورد لەلایەن پەکەکە و تاوانەکانی.
ئەوانە لەگرنگترین ئەو کەیسانە بوون کە کارم لەسەر کردوون، لەگەڵ دەیان ڕاپۆرتی جۆراوجۆری ھەستیار و گرنگ کە زۆرێکتان دیوتانن.
ئەتوانم بڵێم ئەو کەیسانەی من باسم کردوون پێشتر باسنەکراون و لەئێستا و داھاتووشدا بەئەستەم باس دەکرێت، مەگەر کەسێک ژیانی خۆی بکاتە قوربانی و خوداش پشت و پەنای بێت ئەگینا ئەستەمە لەنێو کوردا زانکۆ بورھانێکی دیکە دروست ببێتەوە، کە بێ لایەن و سەربەخۆ و ڕاستگۆ و خۆنەویست بێت و بەدۆکیۆمێنت و بەڵگەوە کار لەسەر ڕووداو و بابەتە ھەستیارەکان بکات.

ئەتوانم ئاشکرای بکەم جگە لەکاری ڕۆژنامەوانی بەپشت بەستن بەزانیارییە ھەواڵگرییە دزە پێکراوەکان بەتایبەت ئێران- گیانی نزیک بە (٧٠) پێشمەرگە و کادر و سەرکردەی حیزبەکانی ڕۆژھەڵاتم لەپیلانی تیرۆر و تەقینەوە و کۆمەڵکوژی ئاگادارکردۆتەوە و ڕزگارکردووە، کە ئێستا ڕای دەگەیەنم، بەڵام لەبەرامبەردا و لەپاداشتی ئەو کارەمدا لەکۆتایدا بەتیرۆری کەسایەتییم و پیاوی ئیتلاعات وەڵامم دراوەتەوە!
ئەمانەم بەبەڵگە و تۆماری دەنگی لایە ئەگەر بێت و بڵێن وانییە، وەڵامی جەرگ بڕمان دەبێت بۆیان.

دڵخۆش و شادمانم ھیچ کاتێک نەبەھەڕەشە، نەبەپارە و تەڵەی ئافرەتی موخابەراتی تێنەکەوتین و سەرکەوتین.
لەپشت ئەو ئازایەتی و غیرەت و عیزەتەوەی ئێمەوە تەنیا خودایەک و ئیمانێکی بەھێز ھەبوو، کە خەڵکانێکی نەفام لەوە تێنەدەگەیشتن و ئێمەیان ھەرجارە و بەپیاوی دەزگایەکی ھەواڵگری بێ ڕەوشت دەدا لەبێژنی ئاوەزی خاڵییان، ئیتر نەیاندەزانی ئەوە ھێزی ئیمانە و لەھەر مرۆڤێکدا ھەبێت خودا بەسەر دژ و دووژمنەکانییدا سەریدەخات و دەیپارێزێت ھەتا ئەوکاتەی ویستی لەسەر بێت. ئەو دەروون نەخۆش و فەقیرعەقڵانەی کۆمەڵگا ھەرجارە و بەزانیاری و پاراستن و میت و ئیتلاعات و مۆساد و سی ئای ئەی و داعش پێناسەی ئێمەیان دەکرد، دەبێ ئێستا بەوازھێنانی من چی قانجازێک بکەن!؟

چەن بارە پێتان ڕادەگەیەنمەوە ھیچ پەیج و ئەکاونتێکم لەفەیسبووک و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان نییە و نابێت، ئەوەشی ھەیە بەناوی منەوە دانراون پەیج و ئەکاونتی موخابەراتین(پاراستن-زانیاری).

لەکۆتایدا زۆر سوپاس بۆ سەرچاوەکانی زانیارییەکانم، بۆ ئەو کەسانەی پشتگیر و پشتیوانم بوون، سوپاس بۆ نزای دایکی منداڵە ڕفێنراوەکان، بۆ ئازیز و خۆشەویستمانم.


خواتان لەگەڵ بۆ ھەمیشە.
(إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلظَّٰلِمِينَ)
————————————
بەڵێ دیارە لەناو قەومی بەصیتا قەدری سەنعاتكار
وەكو عەكسی قەمەر وایە لەناو حەوزێكی لیخندا.
#گۆران

زانکۆ بورھان
17.11.2022
Telegram @zankoburhan


پێنج ساڵ خزمەت ئەمە پاداشتەکەی بوو!؟

گیانی نزیک بە (٧٠) پێشمەرگە و کادر و سەرکردەی حیزبەکانی ڕۆژھەڵاتم لەپیلانی تیرۆر و تەقینەوە و کۆمەڵکوژی ئاگادارکردۆتەوە و ڕزگارکردووە، پاشان پێیان وتم تۆ ئیتلاعاتیت!!.


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
پەکەکە و ڕفاندنی منداڵانی کورد
#بەشی_شەشەم

لەم ڕاپۆرتەدا ناوی (٢١) منداڵی دیکەتان بۆ ئاشکرا دەکەین، کە لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا لەلایەن پەکەکەوە ڕفێندراون.
بەمەش تا ئەم ڕاپۆرتە ناوی (٨٧) منداڵی ڕفێندراومان بەبەڵگە و دۆکیۆمێنت و وێنە و ناسنامەوە بڵاوکردۆتەوە.
لێرەدا کۆتایی پێ دەهێنین و ئەمە کۆتا ڕاپۆرتمانە و بەیەک جاری وازهێنانی خۆم لەکاری ڕۆژنامەوانی ڕادەگەیەنم.
سوپاس بۆ ئەوانەی خۆشیان ویستین و زانیاریان پێ داین.

بەخوداتان دەسپێرم.

زانکۆ بورهان.
14.11.2022
Telegram @zankoburhan
Telegram @NUSERnews


ئەمە دووەم جارە یەکێتی لەسەر کەیسی تیرۆرکردنی ھاوکار جاف خۆی دەکاتە گاڵتەجاڕی سۆشیال میدیا!

دوای ٢٧ ڕۆژ لەبڵاوکردنەوەی ڕوونکردنەوە بەڵگەیەکەی ئەنجومەنی ئاسایش تازە ھاتوون ڤیدیۆ بیانوویەکی (٢٦) خولەکیان بڵاوکردۆتەوە گوایە ڕاست نییە و دروست کراوە، بیانووی وا دەگرن جێگەی پێکەنینە وەک بڕینی ڤیدیۆکان لەکاتێکدا ئەوەی شارەزایی لەمۆنتاژ ھەبێت بەتایبەت بۆ دیکۆمێنتاری و چاوپێکەوتن یان چەن دیمەنێکی سروشتی یاخود ڤیدیۆ کلیپێک ھەمیشە تەنیا گرتەی کەم و گرنگ وەردەگرن بۆ ئەوەی کاتی ڤیدیۆکە بەگرتەی زیادە پڕ نەبێتەوە، ھاتوون ئەمەیان کردووە بەبیانوو ئەھا سێبەرەکە وایە و دەرگاکە کراوە و داخرا و تایەکە سوڕاوە و نەسوڕاوە و ژمارەی ئۆتۆمبێلەکە دەردەکەوێت و ناکەوێت و بۆ دوان لەتاوانباران وێنەی سەرناسنامەی نیشان دراوە و دوانەکەی تر نا، ئا لەم بیانووە بێ سوددانە جگە لەبیانووی کات و بەرواری سەر ڤیدیۆکان، کە ئەوەیان لۆژیکییە ئیتر ھەر شتێکیان وتبێ ھەمووی قسەی زیادەیە، بۆیە پێویستە ئەنجومەنی ئاسایش دووبارە ڤیدیۆکان بەکات و بەروارەوە بڵاوبکاتەوە.


باشە تا ئێرە گریمان پارتی بوختانی بۆ کردن و ئێوە نەبوون ھاوکار جافتان تیرۆرکرد و پارتی بوو کاکە من بووم، بەس پێمان ناڵێن کێ بوو موراد کانی کوردەیی و پاسەوانەکانی لەکاتی نانخواردن لەڕانییە تیرۆرکرد و ھاردی کامێرای چاودێری چێشتخانەکە و ئەو ناوچەیەیی برد و تەرمەکەی مورادیشیان برد و پاشان بەکوژراوی ڕادەستی کەسوکاری کردەوە!؟ ئەوەش پارتی بوو !؟ ئەنجومەنی ئاسایش بوختانی بۆ کردن!؟ لەکاتێکدا لەژێردەسەڵاتی خۆتان بوو!
ئێ ئەو کێ تیرۆری کرد بۆ پێمان ناڵێن !؟ ھەتا ئێستاش ھیچ کەسێک نە لیکۆڵینەوەی لەسەر کراوە نە دادگایی کراوە!
دەی ھەموو کورد ئەزانێ جەماعەتی بافێڵ بوون مورادکانی کوردەیی و پاسەوانەکانی تیرۆرکرد.

دواتر زۆر باسی یاسا و دەستورتان کردن، کە نابێ ڕووخساری کەس پێشان بدرێ لەکاتی بڵاوکردنەوەی تاوانەکەیدا، ئەی باشە بۆ ئەو یاسایە پەیڕەو ناکەن کاتێک کۆمەڵێک گەنجی بێتاوان دەستگیردەکەن و بێ ھیچ بەڵگەیەک، بێ ئەوەی ھیچ تاوانێکیان ئەنجامدابێت ئەیان کەن بەتیرۆرست!؟


دواتر خۆ ئەمە یەکەمجارتان نییە تیرۆری نەیارەکانتان دەکەن، ھەر خۆم بەنمونە دووجار ھەوڵی تیرۆرکردنی منتانداوە جارێ لەکوردستان و جارێ لەبۆسنە بەبەڵگەش بڵاومان کردۆتەوە، ئێوە کە خەریکی ژەھرخواردنی یەکتر بن چاوەڕێی ھەموو شتێکتان لێ دەکرێ.

باشە ھەتا ئێرەش حسابی ناکەین و بێ تاوانن بەس پێمان ناڵێن کێ بوو زانای قائیمقامی لەناو زیندانی ئاسایشی سلێمانی بەکێبڵێ کارەبا خنکاند !؟
کێ بوو کاوەگەرمیانی تیرۆرکرد!؟
کێ بوو خالی خولەسوری لەسلێمانی تیرۆرکرد!؟
کێ بوو ھەوڵی تیرۆرکردنی شاسواریدا و کەناڵەکەی سوتاند!؟
کێ بوو ڕەئوف زەڕایەنی تیرۆرکرد و بکوژەکەشی ناردە دەرەوە!؟
کێ بوو سەرۆکی پاسەوانەکانی جەلال تاڵەبانی عەقید سەروەری لەسلێمانی تیرۆرکرد!؟
کێ بوو شێخ جەلال پاڕەزانی لەسلێمانی تیرۆرکرد، کە ئێستا بکوژەکەی سەرۆکی پاسەوانەکانی ژنەکەی بافێڵە!؟
کێ مامۆستا عەبدوڵای قەسرێی و پاسەوانەکانی تیرۆرکرد!؟
کێ بوو وریای وەستا وەھابی تیرۆرکرد!؟
دنیایەک کێ بووی تر ماون و ھەن.


ئەو خەڵکە گەمژە نییە تا بەکەیفی خۆتان ھەڵی بخەڵەتێنن ئێوە حیزبێکن ھەر لەبنەڕەتەوە تیرۆرست بوون، ئێوە داھێنەری تیرۆر و تۆقاندن بوون، وای نیشان مەدەن ئێوە پەپولەن ئێوە کۆمەڵێک بۆقی سەوزی نەفرەت لێکراون بەس پەپولە ئەخۆن، ڕۆژێک دێ ڕەشمارێک قوتان ئەدات و لەکۆڵتان دەکاتەوە.

زانکۆ بورھان
09.11.2022
Telegram @zankoburhan


بەم نزیکانە بەشی شەشەمی پەکەکە و ڕفاندنی منداڵانی کورد بڵاودەکەینەوە، کە ڕاپۆرتی شەش مانگی ڕابردووی #نوسەرنیوزە لەسەر کەیسی ڕفاندنی منداڵانی کورد لەلایەن پەکەکەوە، کە توانیومانە ناو و ناسنامەی ٢٢ منداڵ ئاشکرا بکەین، کە لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا لەسوریا ڕفێندراون.
تەمەنی منداڵە ڕفێندراوەکان لەنێوان ٩ ساڵ هەتا ١٧ ساڵە.


لەماوەی ئەم هەفتەیەدا ئینشااللە بڵاودەکەینەوە و ئیتر ماڵئاوایتان لێ دەکەین بۆ هەمیشە.

زانکۆ بورهان
09.11.2022
Telegram @zankoburhan
Telegram @NUSERnews


باشە کاکە!

خۆ تۆ ئەتوت مەسعود بارزانی کۆمەڵێک ڕیش سپی کۆکردۆتەوە و پێیانی وتووە لاھور کۆتایی ھاتووە و بۆ لەناوبردنم ئێران و تورکیا و پارتی بەشداربوون، کەچی ئێستا بەئاواتی نزیک بوونەوەیت لەگەڵ پارتی و بارزانی باوک و کوڕ !

ئەمە ھیچ پەیوەندی بەسیاسەتەوە نییە تۆ دەیکەیت، ئەمە داوای لێبوردن و لێ خۆش بوونە تۆ دەیکەیت، ئەگەر کەسێکی سیاسی بوویتایە لەڕابردوودا بەشی ئەمڕۆت دەھێشتەوە، بەڵام ھەر دیارە لەبەرخاتری خاتران لەپیزا دروست کردنەوە کرایتە بەرپرسی فشەتیرۆر و دەزگای زانیاری و پاشان ھاوسەرۆکی یەکێتی، ئەگینا تۆ و سیاسەتی و حیزبایەتی و کاری ئاسایشی و ھەواڵگریان نەوتووە، ئێستاش نەچووە بچێ بەقسەم بکە دەست بکەرەوە بە پیزا فرۆشییەکەی جارانت، ڕێستورانتێکی گەورە بکەرەوە بەناوی لاھور و براکانی بۆ دروستکردنی پیزای ئیتالی، بۆ خۆت خەریکی کاسپی ببە زۆر شەرەفمەندانەترە لەم بەزم و ڕەزمانەت.

ئەگەریش پێویستیت بەپارە بوو قیروسیا یارمەتی ماددیت ئەدەم بەس بەقەرز، گرنگ ئەوەیە بۆ خۆت کار و کاسپیەک بکەی و ببیت بەپیاو و ژن و منداڵت بەپارەی حەڵال بژێنێ.
ھەر لەئێستاوە پێت دەڵێم پیزای گۆشتی بەراز دروست بکەی یەک سەنتت بەقەرز نادەمێ.



زانکۆ بورھان
Telegram @zankoburhan
08.11.2022


ئەگەریش پێویستیت بەپارە بوو قیروسیا یارمەتی ماددیت ئەدەم بەس بەقەرز، گرنگ ئەوەیە بۆ خۆت کار و کاسپیەک بکەی و ببیت بەپیاو و ژن و منداڵت بەپارەی حەڵال بژێنێ.
ھەر لەئێستاوە پێت دەڵێم پیزای گۆشتی بەراز دروست بکەی یەک سەنتت بەقەرز نادەمێ.


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
ماوەی هەفتەیەکە بەچڕی بەدوای لاهوردا دەگەڕێین تا ئێستا سێ شوێنی بەناچاری گۆڕیوە.
هەتا لەلەندەن بێت کۆڵان بەکۆڵان بەدوایدا دەگەڕێین ئینشااللە دەیدۆزینەوە و دیارییەکانی پێ دەدەین.
هەرچەندە دەنگۆی هەڵهاتنی هەیە بەڵام هەر بەردەوام دەبین.

سوپاس بۆ تیمەکەی کاک بیلال یاخی و تیمی دووەم سەرچاوەکانی زانیاری.
https://t.me/zankoburhan

Показано 20 последних публикаций.