قەلــــپیاو
قەلپیاو، جنێوێکی داتاشراوی دەیەی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو بوو. بەو کەسانە دەووترا زیاتر لە حەدی خۆیان، پێیان ڕادەکێشا و خۆگیڤکردنەوەیەکی درۆزنانەیان هەبوو، یان دەمەوەرێکی ترسنۆک بوو.
ئاشکرایە قەلی نێرە، جیا لەوەی دەتوانێ فوو بکاتە خۆی و حەجمی خۆی گەورەتر نیشانبدات لەوەی هەیە، پەیوەندی لەگەڵ هاوزاکانی پتەوە و کاتێک نەیارێکی لاواز دەبینن، وەک پێشەوایەک خۆی بەدەردەخا و بێ بەهانە ئیعلانی جەنگ دەکات و ئەندامانی خێڵیش بێ ئەوەی بزانن مەسەلە چییە، درێژە بە هەڕەشەی سەرۆک دەدەن.
بەڵام لە حانای هێرشی دوژمنێکی بزێودا، ئەو خۆفشکردنەوەیەی نامێنێ و هەڵدێ و بەدوای مەئوایەکی پارێزراودا دەگەڕێ.
ئەمما قەلی خۆفووتێکراو کاڵفامترە لەوەی بزانێت، قەلخۆر بایەخ بەوە نادات، چەندجار قەلی تایین خۆی فووتێکردووە.
#51♠️