کە منداڵ بووین....!
پێمان وابوو علم واتە کتێبخانەیەکی گەورە، و عالم کەسێکە کە کتێبی زۆر لەبەرە، و ئەوپەڕی ئیمانیش گریانە لەبەرچاوی خەڵکی.
خوێندەواریش کەسێکە توانای ڕیزکردنی ڕستە پیتێکی هەیە بەدوای یەکدا.
کەچی ئێستا گەورەبووین ...!
پێمان وایە علم نورێکە خوا دەیخاتە دڵی هەرکەسێ کە بیەوێ ، و عالم کەسێکە کە کەمی و پوچی دونیای درک پێکردووە.ئیمانیش بەر لە هەموو شتێ سوڵحانی پەنهانە و دوو ڕەکعەت شەونوێژ لەگەڵ دڵێکی ساغ هەزارانی پڕ لە ڕیای بەرچاوی خەڵکی بە قوربان بێ.
ئەوپەڕی خوێندەواریش بەیەک بەستنەوەی پارچە گۆیایەکانی ئەم گەردوونەیە :
وفي كل شيء له آية
تدل علی أنه واحدُ
م.سەردەم