لەخزمەت تەفسیری قورئانی پیرۆز
خوای گەورە دەفەرموێت
[ثُمَّ إِنَّكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ عِنْدَ رَبِّكُمْ تَخْتَصِمُونَ] پاشان ئێوە لە ڕۆژی قیامەت لەلای خوای گەورە مشتومڕو دەمەقاڵێ دەكەن و كێشەكانتان لەوێ یەكلا ئەبێتەوە، موسڵمان لەگەڵ كافر، یان موسڵمان لەگەڵ موسڵماندا، كە ئەم ئایەتە دابەزى (زوبێرى كوڕى عەووام) فەرمووى: ئەى پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم ئایا لە رۆژى قیامەت دووبارە كێشەكانى نێوانمان سەرهەڵدەداتەوە؟ پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم فەرمووى: بەڵێ، دووبارە سەرهەڵدەداتەوە تا هەموو خاوەن مافێك مافى خۆى وەردەگرێت (زوبێر) فەرمووى: كەواتە بەڕاستى كارێكى یەكجار سەختە، وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم دەفەرمێت: (دراوسێكان یەكەم كەسن كە لە رۆژى قیامەت مشتومڕ دەكەن و رووبەڕووى یەكتر دەكرێنەوە)، (ابن عمر) دەفەرمێت: (كە ئەم ئایەتە دابەزى نەمانزانى دەربارەى چى دابەزى، تا فیتنەو كێشەو كوشتار لە نێوان موسڵماناندا روویدا ئەوكاتە زانیمان ئەمەیە كە خواى گەورە بەڵێنى پێداوین كە رووبەرووى یەكترى دەبینەوە لەسەرى و مشتومڕ دەكەین دەربارەى)