🌺کوانووی خەیاڵ🌺


Гео и язык канала: Иран, Фарси
Категория: Книги


سەرقاڵے نووسینے غەزەڵێکم
وەکـ دڵـے خۆمـ تەنیـا و
وەک ڕێگەے ڕۆیشتنـت درێـژ.. 99.9.13

Связанные каналы

Гео и язык канала
Иран, Фарси
Категория
Книги
Статистика
Фильтр публикаций


Репост из: ئاڵوگۆڕی کوردەواری
♥️مەکۆی کورد و کوردستان
💎 @HAMYYDD

♥️گورانی شاد کوردی هەلپەرکە
💎 @HalparkeKordi

♥️ئامێـزے خـەیاڵ
💎 @amezikhyal

♥️لیلی وناگفتەهایش
💎 @textleyli

♥️وێنەیی خۆشـــــــەوێستی
💎 @wenaykhoshavisti

♥️دڵڕەفینە ڪــەم
💎 @dlrhfhenhkam

♥️ڕوناڪایی دڵ
💎 ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌@ronakaydel

♥️بــــــاوەشی خـــــەم
💎 @bavasigam

♥️ڕیــــــژنەے بــــــاڕان
💎 @rignaybaran

♥️کانال باران خوشی غم
💎 @nmkkkkkkkkkkkk

♥️خـــــەم ڕەوینەڪەم
💎 @xamravenakam

♥️حەمە کرماشانی
💎 @HAMA_KERMASHNI

♥️دلی سوتاو
💎 @dlshkawka

♥️شــــــێعــــــرے ڪــوردی
💎 @shirekurdii
‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
♥️یـــارێ دوڕە وەڵاتــــــــــــم
💎 @yaridorvlatem

♥️کۆلکە زێڕینە
💎 @kolka_zerinah

♥️هستی دل
💎 @hastidll

♥️ناله دل
💎 @nalay_del

♥️بەرزان قەرە هه نجیری
💎 @Qarahanjiri2020

♥️آهنگ شوتی مخصوص سیستم
💎 @AhangShoti_Kurdi

♥️ڕستەی جوان
💎 @rstayjoan

♥️آهنگ کوردی غمگین
💎 @Music_text_kurdi

♥️دەروونناسی و ڕاوێژکاری
💎 @kurdpsychology

♥️دلتنگتم
💎 @ocean_Biography

♥️دنگی دل
💎 @dangiiidel

♥️یــادی ڕابـردوو
💎 @Yadirabrdu

♥️ژیانی تال
💎 @zhyanital

♥️گلینه یی دل
💎 @tekst_kordi_khamgin

♥️آهنگ کوردی غمگین و شاد
💎 @Kurdi_Page

♥️کانال کوردستان
💎 @baranmmmmm

♥️ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
💎 @Mostafazadeh2

♥️اهنگ های کوردی فارسی شاد غمگین
💎 @MusicPlus_Baneh

♥️هه واری خالی
💎 @Hewari_Xali2

♥️ڵەیــــــــادت ناڪەم
💎 @layadd_nakm

♥️کانال غمگین
💎 @dnialghaam

♥️موزیک داف
💎 @music_daf

♥️کوانووی خەێال
💎 @hawarga19

♥️گـۆرانی فلکلـۆری ڪـوردی
💎 @Kurdish_folk_song

♥️هەستی دڵ
💎 @hastidlll

♥️ئاوازی دڵ
💎 @Avazidl

♥️دلکی پاک
💎 @waniyt

♥️ئەشق گیانم
💎 @ashghe_janm

♥️ریـــــمـــــــیــــــڪس kuRdi
💎 @P_0_Z

♥️منداڵانی نیشتمان
💎 @mandalana

♥️دەنگی ڕەسەن
💎 @Dangi_rasan4

♥️شـێـعـر و ئــەدەب
💎 @kurd6123

♥️تـــرپــەےدڵ
💎 @TRPAY_DL

♥️سوز دل
💎 @hmkopm

♥️خۆشەویستی
💎 @kurdistan_kurdis

♥️ئه ستیره‌ی‌شه‌وانم
💎 @kurdmuzig

♥️خۆشەویستی
💎 @khoshavisti7826

♥️کانال اصلی شاد ریمیکس هلپرکــــه
💎 @shadhalparke

♥️هِّیِّلِّاِّنِّەیِّ خوِّشِّوِّیِّسِّتِّیِّ کلیپ اهنگ فارس
💎 @ahamg122

♥️ژیانی کوردەواری
💎 @snaawatijinm

♥️کورد موزیک
💎 @kordmozik7

♥️کانال اصلی کوردی غمگین
💎 @mozikestan09

♥️گۆرانیەکانی ابراهیم سردشتی بۆ ماشێن
💎 @EBRAHIMSARDASHTii

♥️تمام خوانندگان کوردەواری + گورانی و کلیپ
💎 @rojiyarmusic

♥️خۆشترین ئاهەنگی کوردی شاد و غەمگین
💎 @Ahangikurdish




ئەگەر ڕۆژی ویستت بگریەیت بانگم کە
بەڵێن نادەم کە بتوانم بتخەمە پێکەنین
بەڵام ئەتوانم لەگەڵت بگریەم

ئەگەر ڕۆژێ بڕیارت دا کە هەڵبێیت
لەو كاتەدا بانگم كە
هیچ دوای مەخە
بەڵێن نادەم كە داوای مانەوەت لێ بكەم
بەڵام ئەتوانم لەگەڵت هەڵبێم

ئەگەر ڕۆژێ نەتویست لەگەڵ كەس قسە بكەیت
بانگم كە تا پێكەوە بێدەنگ بین

بەڵام ئەگەر ڕۆژێ بانگت كردم و وەڵامم نەبوو
خێرا وەرە لام
چون بێ هیچ دوو دڵییەک پێویستم پێتە


گابریێل_گارسیا_ماركێز


چۆن دڵت هات
لەگەڵ سەرینی تەنیایی دەرزی‌ چنا
جێم بهێڵیت؟

چۆن دڵت هات
لەگەڵ شەوی ساردوسڕی بێ‌ نووستنا
جێم بهێڵیت؟

بگەڕێوە!
ژووری تەنیام چاوەڕێتە
بگەڕێوە!

عومری زاوام شەیدای بووکی ترپەی پێتە.

پەشێو


قانعا خۆت و دڵت هەر قوڕ بپێون دەم بە دەم...

تۆ لە داخی ئەم زەمانە و ئەو لە بۆ دیداری یار...!!!!

قانع




پەشۆکا دڵ کە دی زوڵفی پەشێوی کەوتە سەر شانی
یەخەی خۆی دادڕی گوڵ هەر کە دی چاکی گریبانی

شوکور وا جەژنی قوربانە لەسەر فەرموودەیی دولبەر
وەکوو مەڕ بۆ بەڵاگەردانی ئەو ئەمکەن بە قوربانی

دڵی سووتاوە وەک من خاڵی لەعلی لێوی ڕەنگینی
بەڵێ بەختی ڕەشە وەک من سەری زوڵفی پەرێشانی

گەڵاڕێزانی کرد گوڵ هەر کە دەرکەوت ڕوویی ڕەنگینی
لەبەر باڵای ئەوا کەوتۆتە سوجدە ڕوویی بوستانی

ئەمە چەن وەختە مەست و سەرخۆشم بێ نەشئەیی بادە
لە ڕۆژێکۆ کە دیومە دیدەیی مەخمووری فەتتانی

ڕەفیق هیچ غەم مەخۆ، خۆش ڕابوێرە، فرسەتە ئێستە
بزانە تۆ لە دنیادا لەبۆ چەن ڕۆژێ میوانی

لە زیندانا هەتا ڕۆژی قیامەت دائەنیشت عاجز
ئەگەر ڕووی تۆی ئەدی بۆ یەک دەقیقە شۆخی کەنعانی

دڵ و دینت فڕاندم، ڕۆحی شیرینیش ئەبەی جانا
لە بەختی «ئەحمەد» ـا چەن ڕۆژە زۆر مایل بە تاڵانی

ئەحمەد موختار جاف"


چاره‌ی خه‌می من مه‌ی نییه‌،مه‌یخانه‌‌ بڵێ چی؟
به‌و ده‌رده‌وه‌ مه‌ی نامگرێ،په‌یمانه‌ بڵێ چی؟

پێم وا نییه‌ له‌و غه‌دره‌ له‌ فریام بکه‌وێ که‌س
ئه‌و دۆست بوو وه‌فای بۆم نه‌بوو،بێگانه‌
بسکت بده‌ ده‌س شانه‌ به‌ڵام چین مه‌خه‌ ئه‌برۆ
زولفی تۆ شنه‌ تێکی ده‌دا،شانه‌ بڵێ چی؟

هه‌ر عاشقه‌ سووچیشی نه‌بێ ده‌یخه‌نه‌ ئه‌ستۆی
شه‌م ئاگری کردۆته‌وه‌،په‌روانه‌ بڵێ چی؟

تاوانی منه‌ ده‌ربه‌ده‌ری و ده‌ردی‌سه‌ری من،
مه‌ل خۆی سه‌ری خۆی هه‌ڵگرێ، هێلانه‌ بڵێ چی؟

شێتی قه‌دی تۆ شه‌رتی له‌گه‌ڵ چۆل و چیا بوو
زانا بێ به‌ زنجیره‌وه‌،دێوانه‌ بڵێ چی؟

خاڵی تۆ به‌ په‌رژین و،خه‌یاڵ ناسک و ساده‌
بێچاره‌ له‌ ناو ئه‌و هه‌موو پاوانه‌ بڵێ چی؟

چیرۆکی جوانیی تۆ له‌ ناو لاپه‌ڕ و دێڕا
ناگونجێ،ئیتر نووسه‌ری ئه‌فسانه‌ بڵێ چی؟

تاسه‌ی تۆ که‌ دامده‌گرێ،ده‌ڵێن:”ئاخری خێر بێ!“
(هێدی) له‌ گه‌ڵ ئه‌و کۆنه‌برینانه‌ بڵێ چی؟


‎مامۆستا هێدی


ئەوە جێژنە ,وەرە ئازیز, گەردنی یەکتر ئازا کەین
بە بیانووی, ئەو جێژنەوە ,هەموو خەمەکان بە با کەین
ئاگری ڕژدی و چرووکی ,تاکەی گیانمان بسووتێنێ,
وەرە با دوو دەستی گوڵم ,ئاوێک بەو ئاگرە داکەین
ئەم دونیایە سەفەرێکە ,شاید بۆ جێژنەیەکیتر..
نە تۆ مابی نە من مابم, ئەدی کەی بۆ یەک وەفا کەین
بێنە دەست بنێ دەستم با لەیاد چێ ڕابردوومان
بەرلەوەی کە بە یەکجاری ماڵئاوایی لە دونیا کەین
هەتا کەی وا, دردو ئازار, بە سەر یەکا ببارێنین
وەرەبا بۆ ڕەزای خودا, دەردی یەکتری دەوا کەین 🥺♥️.

رَبـنا‌ لاتُزِغ قُلوبنا بعدَ اِذ هَدَیتَنا❤️
(آل‌عمران۸)

"یائێلاهی، دماو ئانەیە هێدایەتت‌دایمێ،
دڵەکاما ئالوودەو گۆناها مەکەرە"
🌺🌺🌺

ئازیزە وەشەویسا جەژنەتا مەبارەکە بۆ،

ئاواتەوازەنا نماو ڕۆچەو ڕازوو نیازوو گردیما قەبووڵوو دیوانوو خودٚای عالەمیانی بییەبۆ
و
گۆناهەکاما پێسەو گەڵاو درەختەکاو پاییزی ڕێزایبارە زەمین و جە قەیامەتەنە جە بەرەو ڕییانی عبوور کەرمێ و داخڵوو بەهەشتی بەرینی بۆمێ،🤲

ئامیـن یا ئێلاهەل‌عالەمین🤲🤲
🌺🌺🌺

🌺🌙یاخودٚا
🎉🌺🌙دڵتا وەش
🎉🌺🌙و
🎉🌺🌙گەش
🎉🌺🌙سفرەتا
🎉🌺🌙پەڕ
🎉🌺🌙ڕەونەق
🎉🌺🌙یانەتا
🎉🌺🌙ئاوەدان
🎉🌺🌙و
🎉🌺🌙دوورێ
🌺🌙بۆدێ جە خەم و خەفەتی🤲


کفنی من ببڕن

له کراسی یارم❤️


خۆشەویستم!
لەو کاتەوە لەتۆ دوورم
خەمەکانت بە ئە سپایی دێنە ژوورم
دەیانهەوێ
جێگات لە ناو دڵم بگرنەوە
خۆشەویستیت
لە لاپەڕەی بیرەوەریم بسڕنەوە
بەڵام گوڵم!
کەژاوەکەی دڵم!
هێلانەی ئەوینێکی هەرمانە
دوور لە گژە باو
تۆف و زریانە!

ئاسۆی مەهابــــاد


ادریس مرانی
ئەگەر خوای کردو مردمو.....

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌https://t.me/hawarga19


گۆرانی: ساقی گوزەرا شەو...
شێعر: مامۆستا، شەریف
دەنگ: مامۆستا ناسر ڕەزازی

https://t.me/hawarga19


چەندی کردم نوختەیەک وەک خاڵی تۆ پەیدا نەبوو
هەرچی نووسیم، واژەشم هیچی لە جێی خۆیدا نەبوو

ناچنەوە سەر یەک وتەی من، هێند پەرێشانە خەیاڵ
باوەڕت بێ پێش ئەوەی زولفت ببینم وا نەبوو

ھێدی


دەردی دووری دەردی دووری کوشتمی
دەردی وشیاری و سەبووری کوشتمی

یادی یاران و وڵاتم ڕۆژ و شەو
لێی حەرام کردم قەرار و خورد و خەو

خەم‌ڕەوێنێک لێرە من ناکەم بەدی
چۆن پەنا بۆ مەی نەبەم ساقی! ئەدی!؟

نابینم خاک و وڵات و شاری خۆم
نابینم ناسیاو و دۆست و یاری خۆم

ڕوو لە هەر لایە دەکەم نامۆیە بۆم
نابینم جێژوان و کەونەلانی خۆم

شەو دەکێشم شەونخوونی و بێخەوی
ڕۆژ دەچێژم دەرد و داخی بێ‌ئەوی

چۆن نەناڵێ ئەو دڵی پڕ هەستی من؟
چۆن لە ئەژنۆ ببنەوە دوو دەستی من؟

چۆن نەناڵێ ئەو دڵە ئەنگاوتەیە؟
بەرد لە بەردی بێتەوە دەنگی هەیە

ژانی ناسۆری جوداییم چێشتووە
هەرچی خۆشم ویستووە، جێم هێشتووە

هەڵبڕاوم من لە یاری نازەنین
دەرکراوم من لە خاکی دڵ‌نشین

بوومە ئاوارە و پەڕیوەی دوور لە وڵات
کەوتمە نێو وردە داوی ڕێی نەجات

بەکرە شۆفارە ئەوی مووخەی چینم
زێی مەم و زینان وڵاتی لێ تەنیم

کەوتمە نێو چاڵی دیلی وەک "مەمێ"
"یایە زین" لە کوێیە هاواری کەمێ

هێمن


چاوەکانت بێ دەنگ ئەدوێن
نیگا ئەکەن زۆر شت ئەڵێن
ئەوەی بە دەم نایدرکێنی
ئەوەی لات بۆتە نھێنی
ھەر کاتێ سەرنجیان ئەدەم
ئاشکرا لێیان تێ ئەگەم

چاوەکانت جووتێ خۆرن
وان بە ئاسمانی دڵەوە
سروشت تیشکی لێ دزیون
وا بە ڕوومەتی گوڵەوە
گوڵیش بۆیە پێکەنیوە
خەندەی لە لێوت دزیوە

چاوەکانت جووتێ چـــــــران
بۆ ڕووناکی ڕێم ھەڵکران
لە ڕێی سەختی بەرەو ژوورا
بە شوێن ھیوای بەرز و دوورا
نیگایان وزە و تینمە
تێشووی سەفەری ژینمە!!!

چاوەکانت

هۆنراوە:فەرەیدون_عەبدول_بەرزنجی

ئاواز: ئیبرایم_خەیات

دەنگ:عەدنان_کەریم

https://t.me/hawarga19


خودای جوانی
ئەی ئایەتی مێهرەبانی
هۆ حەدیسی ئاسمانی
پێش ئەوەی گەر تۆ بناسم
نەمدەزانی بۆچی دەژیم
بە کام هیواوە من ماوم

کە تۆم ناسی
هیوام ناسی
مانای خۆشەویستیم زانی
ئامانجەکانم وەدی هات
لێوڕێژ بووم لە کەمەرانی
بوومە میراتگری جوانی
تۆ هەمان مانای ژیانی


تینوو_کۆکەیی


دەمبەدەم ناوت لە سەر لێو و دەم و زاری منە
زیڪـری یادت بێوەفا پیشەی دڵ و ڪـاری منە

سەت هەزار جار هات بڵێم لەعنەت لە یاری بێوەفا
دڵ ڪوتی بێبەش نەڪەی بەو حاڵەوەش یاری منە

بێبەش_پیرانشار


حوسین_میناپوور

بڕوام نەبوو💔...
https://t.me/hawarga19


بە تەققەی بڕنەو کردم یاڵەو یاڵ
لە گەرمەی شەڕا تۆم کەوتە خەیاڵ

چوومە داڵغەی تۆ و جێژوانی گەرم
شەڕم لەبیر چوو تا هاتنە سەرم


فۆلکلۆر

Показано 20 последних публикаций.

1 993

подписчиков
Статистика канала