tamny lawy


Гео и язык канала: Иран, Фарси
Категория: Религия


★کەناڵێک لەپێناو بانگەوازی گەنجان بۆ خۆشبەختی ڕاستەقینە
✧ڵـاوی ت فـرسەتـە دەڕوات و نـاگەڕێـتـەوە.❗
سەرنج وڕەخنە وپێشنیارەڪانتان بنێرن لەڕێگای ئەم لینڪەی خوارەوە ☟
@Momi_taman

Связанные каналы  |  Похожие каналы

Гео и язык канала
Иран, Фарси
Категория
Религия
Статистика
Фильтр публикаций


⭕️بەهێزترین لیستی ئاینی تیلیگرام🔻

⭕️هەر کەناڵێک پێش تەواوبوونی کاتی لیست لیستەکە بسڕێتەوە لەلیستدا دەرئەکرێ

⭕️تەنیا کەناڵی ئاینی وەردەگیرێت بۆ لیست و سودی بۆ کەناڵەکانی لیست هەیە بێ جیاوازی.🔻🔻🔻
⭕️ @Hawkar47 ⭕️👈🏻بۆبەشداری

⭕️جۆینی کەناڵەکان بن🔻🔻🔻
'https://t.me/addlist/1viYe1GMnQdhMWQy' rel='nofollow'>https://t.me/addlist/1viYe1GMnQdhMWQy




خوایە گیان لەم مانگەدا هیدایەتی هەموو گەنجێكی سەرلێشێواو بدەیت و خۆشەویستی ئەم دینە بخەیتە دڵیەوە


تێڕوانینی خەڵڪی بۆت جیاوازە،،
ڪەسێڪ بەخراپی ئەتبینی .
ڪەسێڪ بەباشی .
ڪەسێڪ بەجوانی .
ڪەسێڪی تر هەر ناتبینێ .
بەتەنها خـودا بەوشێوەیەی ڪە هەی
ئەتبینی لەبەرەوە هەر بۆ خــودا بــژی🤍.!


کە لە ڕەمەزاندا واز لە هەندێک هەڵە و تاوان دەهێنیت،
ئەمـە دووڕوویی نییە،
بەڵکوو ڕێزگرتنە لە ڕەمەزان و دروشمەکانی ئیسلام...

لەوەیە بەهۆیەوە خودا هیدایەتت بدات و لێت ڕازی بێت،
دوای ڕەمەزان نەچیتـەوە سەری...

لەسەر هەر تاوانێک بەردەوامبوویتە،
هەوڵدە ئەم ڕەمەزانە وازی لێ بهێنیت و
کاری چاکە زۆر بکە و چواردەوری بدە بە تاعەت


تکایە … وێنەی سەر سفرەکانتان بەو ڕەمەزانە دامەنێن
چۆن خەڵکانێک هەن نەخۆشیان هەیە و حەزیان دەچێت بۆ ئەو خواردنانە و هەشە بەو وەزعە خراپەی دارایی دڵی ئەو خواردنەی بوێت .


⭕️بەهێزترین لیستی ئاینی تیلیگرام🔻

⭕️هەر کەناڵێک پێش تەواوبوونی کاتی لیست لیستەکە بسڕێتەوە لەلیستدا دەرئەکرێ

⭕️تەنیا کەناڵی ئاینی وەردەگیرێت بۆ لیست و سودی بۆ کەناڵەکانی لیست هەیە بێ جیاوازی.🔻🔻🔻
⭕️ @Hawkar47 ⭕️👈🏻بۆبەشداری

⭕️جۆینی کەناڵەکان بن🔻🔻🔻
'https://t.me/addlist/1viYe1GMnQdhMWQy' rel='nofollow'>https://t.me/addlist/1viYe1GMnQdhMWQy


Репост из: ماڵی ئارامگران💙
⭕بە بەشێکی کەمیش بێت بەژداربن..
تەنها 4 ڕۆژی ماوە.

#تۆڕی_هه‌واڵی_قودس
@QudsMediaTV


نزای یەکەم روژی مانگی  ڕەمەزان،،

"اللَّهُمَّ اجْعَلْ صِيامي فيهِ صِيامَ الصَّائِمينَ، وَقِيامي فيهِ قِيامَ القائِمينَ، وَنَبِّهني فِيهِ عَنْ نَوْمَةِ الْغَافِلِينَ، وَهَبْ لِي جُرمي فيه يا إله الْعالَمينَ، وَاعْفُ عَنِّي يا عافِياً عَنِ الْمُجْرِمِينَ"

ڕوژو تاعەتی هەمووتان قبول بێت،،🤲🏻
♡︎


دوعای ڕۆژوو شکاندن

پێغەمبەر️(ﷺ)کاتێك ڕۆژووی بشکاندبا ڕاستەوخۆ دەیفەرموو«ذَهَبَ الظَّمَأُ، وَابْتَلَّتِ الْعُرُوقُ، وَثَبَتَ الْأَجْرُ إِنْ شَاءَ اللَّهُ»أخرجە أبو داود(2357)
واتە: تونیەتی ڕۆیشت و دەمارەکان تێر ئاو بوون و پاداشتیش بەدەست ھێندرا، ئەگەر خودا ویستی لەسەر بێت.


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
ئەو گۆڕانەی لەبیرکراون
تەنها یەک خولەک و ١٨چرکە گوێ بگرە


⭕️بەهێزترین لیستی ئاینی تیلیگرام🔻

⭕️هەر کەناڵێک پێش تەواوبوونی کاتی لیست لیستەکە بسڕێتەوە لەلیستدا دەرئەکرێ

⭕️تەنیا کەناڵی ئاینی وەردەگیرێت بۆ لیست و سودی بۆ کەناڵەکانی لیست هەیە بێ جیاوازی.🔻🔻🔻
⭕️ @Hawkar47 ⭕️👈🏻بۆبەشداری

⭕️جۆینی کەناڵەکان بن🔻🔻🔻
https://t.me/addlist/ABLo1lxKonYyZTdi


ڕەمەزان؛ دەرفەتی زێڕینی دڵە پاکەکان

دیوتە، هەندێک جار قوتابییەکی تەمەڵ پێش تاقیکردنەوە لەخۆوە سەعی لە شتێک دەکات، بەڵام دواتر دەبینێت ڕاست ئەو شتە دێتەوە و پێی دەردەچێت؟ ڕەمەزان ڕێک ئەو شتەیە کە دەکرێت لە ئان و ساتێکدا ڕەحمەتی ئیلاهی بەجارێک بڕژێت بەسەرتدا.

هەر بۆیە دەبینیت لە فەرموودەیەکدا، جبرەئیل دوعا دەکات و دەڵێت: "تیاچێت ئەوەی کە بگاتە ڕەمەزان و نەتوانێت خوا لەخۆی ڕازی بکات." ڕەسوولیش (ﷺ) ئامین بۆ دوعاکەی دەکات.

بیرۆکەکە لەوەدایە کە دەرفەتەکە ئەوەندە گەورەیە، مەجالەکە بە جۆرێک کراوەتەوە کە لەدەستدانی جۆرێکە لە حەیاچوون و تیاچوون. تەنیا ڕۆژوویەکی قبووڵکراو، نوێژێکی خاڵیسانە، دوعایەک لە دڵەوە و شەرمەزاری نواندنێک لەبەر قاپیی پەروەردگار، لەوانەیە بەیەکجاری ڕزگارت بکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان بن:

🌐 تەلەگرام  🌐 فەیسبووک  🌐 ئینیستگرام  🌐 ئێکس


" ڕەمەزان مانگی گۆڕانە، هەرکەسێک تێیدا لە دۆخی خراپەوە بۆ دۆخی چاکە نەگۆڕیت، کەواتە کەی دەگۆڕێت؟ "

پێشەوا ئیبن جەوزی
(ڕەحمەتی خوای لەسەر بێت)


ئاگاداری فیل 🐘 بن لە مانگی ڕەمەزاندا
فیلەکان کێن ؟

ئیمام مالیک لە مزگەوتی پێغەمبەر دانیشتبوو فەرموودەکانی دەگێڕایەوە ، خوێندکارانی گوێیان لێدەگرت ،
که‌سێک هاواری کرد : فیلێکی زەبەلاح هاتۆتە شار ،
خەڵکی شار پێشتر فیلیان نەبینیبوو ؟
هەموو خوێندکارەکان به‌پەله ڕایان کرد بۆ بینینی فیلەکە و مالیکیان بەجێهێشت ، جگە لە کوڕی ( یەحیا له‌يثی ) ،

ئیمام مالیک پێی گوت : بۆچی لەگەڵیان نەچوویتە دەرەوە یه‌حیا ، پێشتر‌ فیلت‌ بینیوه‌ ؟
وتی من بۆ بینینی مالیک هاتوومە شار نەک فیل .

ڕەمەزان مانگی عیبادەتە نەک ئاهەنگ گێڕان .

هەندێک وەک کوڕی (یەحیا) و هەندێکیشیان وه‌ک خوێندکارانه‌ی کە مه‌جلیسی‌ عیلمیان بەجێهێشتووە .

مرۆڤەکان لە ڕەمەزاندا بەسەر دوو جۆردا دابەش دەبن: جۆرێک ئامانجی خۆی دیاری کردووە ، بۆیە دەزانێت لە ڕەمەزان چی دەوێت و بە هیوای بەدەستهێنانی چ داهاته ،

جۆرێکیش وه‌ک جه‌ماعه‌تی‌ فیله‌که‌ن غافل و نه‌زانن‌ ،

کەناڵەکان و زنجیرە و فیلم و گۆرانی و هەموو جۆرە حەرامێک فیلەکانی 🐘 ئەم سەردەمەن .


پڕۆژەیەکی زۆر جیاواز و تایبەت بۆ مانگی پیرۆزی ڕەمەزان 🌙

📿پێشبڕكێی زیكر و سوننەتەكانی ڕۆژانە 📿
پێشبڕكێیە‌ك دۆڕانی تێدا نیە‌ ☺
لە ژێر ناونیشانی👇🏻
📿ژیان لە‌گە‌ڵ خوا📿

پڕۆژەی توێشووی قیامەت پێشبڕکێی ئەنجامدانی سوننەتەکان و خوێندنی زیکرەکانی ڕۆژانە بۆ قۆناغی شازدەیەم ڕادەگەیەنێت.

✔ پێشبڕكێكە بە شێوەی ئۆنڵاین بەڕێوە دەچێت، بە جۆرێك ڕۆژانە لەگەڵ ئێمە (١٠) زيكر و سوننەت ئەنجام دەدەیت، پاشان بە سیستەمێکی داخراو ڕێژەی پابەندبوون بە خوێندن و ئەنجامدانی زیکر و سوننەتەکان بۆ هەر كەسێك بەجیا هەژمار دەکرێت.

📝 بۆ ئەم قۆناغە‌ (35) خەڵات بۆ یەكەمەكان ئامادەکراوە، کە پێکدێن لە:
🕋 یەک خەڵاتی گەشتی عومڕەی وشکانی.
🎁 سی و چوار خەڵاتی شایستە.

😊 لە بیرتان نەچێت ئامانجی سەرەکی ئەم پڕۆژەیە ڕاهێنانی تاکی مسوڵمانە لەسەر خوێندنی بەردەوامی زیکرەكانی ڕۆژانە و ئەنجامدانی سوننەتەكانی سەروەرمان ﷺ.

🛑 تێبینی:-
1- ناو نووسین سنوردارە‌، لە‌ یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان لە‌گە‌‌ڵ بانگی نوێژی بە‌یانی پڕۆژەکە دەست پێدەکات.
2- پڕۆژە‌كە‌ لە‌ تێلیگرام و مێسینجە‌ریش بە‌ڕێوە‌دە‌چێت، لە‌ ھە‌ركامیان بتە‌وێ دە‌توانی بە‌شداری بكە‌ی، بە‌ڵام تە‌نھا دە‌بێ لە‌ یە‌كێكیان ناو تۆمار بكە‌ی (تکایە تەنها لە یەکێکیان نامە بنێرە).

🖋️بۆ ناوتۆمارکردن لە‌ مێسینجە‌ر ژمارە (666) بنێرە بۆ ئەم لینکەی خوارەوە، دواتر چاوە‌ڕێ بکە و بێخەمبە کە وەڵام دەدرێیتەوە.

⚠ (تکایە زۆر گرنگە ژمارەکە بنێرن (666)، چونکە ئەگەر وەك خۆی نەبێت سیستەمەکە ناوتان تۆمار ناکات!)

لینکی مێسینجەر👇
m.me/110149982022477

بۆ بە‌شداریكردن لە‌ تێلیگرام فەرموون لەم لینکەوە بچنە ناو کەناڵی پڕۆژەکە و لەوێ ناوتان تۆمار بکەن👇

https://t.me/tweshuiqyamat

#پێشبڕکێی_زیکرەکان
#توێشووی_قیامەت🌻




Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
ڕەنگە ئەمڕۆ بێتاقەت بیت، چاوەڕوانیەکەت درێژەی کێشابێت بۆ ئەو هیوایانەی هەتبووە وحەزت لێی بوە کەچی تا ئێستا نەهاتوونەتە بوون..
یان نەخۆشیەکەت ئازاری دابێتی، ناخۆشیەکانی خۆت یان ئازیزەکانت تێکیشکاندبیت؛ ڕەنگە هێشتا وەڵامی ئەو نزایەنت نەهاتبێ کە بەدڵێکی پڕ متمانەوە کردبێتن.!
یاخود ڕەنگە ئەمڕۆ هەندێ ئازار لە سنگتدا خۆیان مات دابێت کە نەکەس پێی دەزانێ و نەدەتوانرێ بۆ کەس باسبکرێ، هیچ مرۆڤێکیش نیە لەسەرت ئاسان بکات..💔
هەندێ سات بەسەرتدا تێدەپەڕن کە هەست بە نائومێدی تەواو دەکەیت بەرامبەر داهاتووت و بۆ ئەو داوا وهیوایانەت کە هەتن
-هەروەک چۆن خۆشەویستمان بە هاوەڵی ئەشکەوتەکەی فەرموو: دڵتەنگ مەبە خودا لەگەڵمانـە.
هاوڕێ گیان: خەمبار مەبە؛ خودا ئاگای لەتۆ ودڵیشتە، دەست بگرە بە ئومێدبوون بە باش گومان بردن بەخودامان؛ قەت نائومێدت ناکات خۆشەویستم☺️•


ئەی هاوڕێ عاقڵەکەم..

لەم دونیایەدا کۆمەڵە شتانێکت دەربارەت دەگوترێت کە لە تۆدا نییە.
کۆمەڵە شتانێکت دەربارەت دەگوترێت کە پێت خۆش نییە.
دەگوترێت تۆ شتێکت کردووە و لە ڕاستیدا نەتکردوە.

هەر بۆیە: ده‌ست بگره‌ به‌ لێبو‌رده‌یی یه‌وه‌ (چاوپۆشی بکه‌) فه‌رمانیش بده‌ به‌ چاکه‌ و چاکه‌ کردن و ڕوو وه‌رگێڕه‌ له‌ نه‌فامان و نه‌زانان و وازیان لێ بێنه‌.

خەڵک کاتێک کە بەرد دەخەنە ناو بیرەوە چاوەڕێ دەکەن دەنگ بداتەوە لە بۆشاییەوە.

هەرکەسێک بەردی خراپەت تێبگرێت وا ڕەفتار بکە کە دڵنیابن بیری ڕەوشتت هیچ بۆشاییەکی تێدا نییە تاکو دەنگ بداتەوە.

عومەری کوڕی عەبدولعەزیز (ڕەزای خوای لەسەر بێت) لە شەودا کەچوو بۆ مزگەوت تاریک بوو لە ناو مزگەوتەکەدا هیچ چرایەکی لێنەبوو، خۆی کێشا بە پیاوێک کە خەوتبوو لەوێدا، گوتی تۆ کەری؟
عومەر فەرموی: نەخێر من عومەرم.
شەڕەکە کۆتایی هات بەر لەوەی دەستپێبکات.

ن: یاسر الحزیمي
و: ڕێکان تەها


◈لە #نزاکانی پێغەمبەری خوداﷺ ؛

رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً، وَفِي الآخِرَةِ
حَسَنَةً، وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ

پەروەردگارا لە دونيا چاكە و لە دواڕۆژيشدا چاكەمان بدەيەوە ، لە سزا و ئازارى ئاگر بمانپارێزە.


٭ئەنەس دەڵێت :
زۆرترين دوعاى پێغەمبەری خواﷺ ئەوەبوو.

Показано 20 последних публикаций.