☔ چـەتـری ئـیـسـلـام 🤲


Гео и язык канала: Иран, Фарси
Категория: не указана


سپی ⚪ بریتی نیە لە جوانی
ڕەشیش⚫ بریتی نیە لە ناشرینی
کفن سپیە ⚪، کەعبەش ڕەشە ⚫
لەژێر چەترەکەی ئیسلام جوانی مرۆڤ لە
دڵ ودەروونیدایە ❤😊

🤲 ئەمرۆ بەروار : 2023/7/13
🤲 ئێستا کاتژمێر : 09:23PM
⛅ حەفتە : پێنجشەم

۞ لا تَحْزَنْ إِنَّ اللَّهَ مَعَنَ

Связанные каналы

Гео и язык канала
Иран, Фарси
Категория
не указана
Статистика
Фильтр публикаций


Репост из: ☔ چـەتـری ئـیـسـلـام 🤲
درود و ستایش بۆ ئەو پیاوەی کە ١٤٤٣ ساڵە لە غیابی خۆی پەیامەکەی بەردەوامە ڕۆژ بە ڕۆژ ئاینی پیرۆزی ئیسلام زیاتر بڵاو دەبیتەوە💚
محمد ❤️
صلى الله عليه وسلم🥰


خوایە غەززە بپارێزە 😭🤲🏻اللە اکبر😭


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
🥰شیوازی دەست نوێژ هەڵگرتنی دروست🥰


لە واتای ناوی "اللطيف"دا وتراوە:
ئەو زاتەیە تاوانی بەندەکان لەبیری خۆی دەباتەوە،
بۆ ئەوەی شەرمەزار نەبن.🥺

و: ئەیاد فەهمی


خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز بەدەنگی أحمد العجمي ، 🤲🏻،
@ChatreIslam 🌻
@MrMuslemBot 🤲
@MrSecurityBots 🌻

𝗧𝗘𝗟𝗘 @ChatreIslam 🎙♫


Репост из: Mr.Bot🛡ʳᵒᵇᵒᵗˢ•‌‌
بۆتی قورئانی پیرۆز ﴿ @MrMuslemBot ﴾ 👉


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
نیشانە یان هێماکانی ناو قورئان و مانایان 🌸


٭ بیرخستنەوە:
سێ ڕۆژە سپیەکە بۆ ئەم مانگە بەم شێوەیە:
یەک شەممە: ١٣ شەعبان دەکاتە ٢٠٢٣/٣/٥
دوو شەممە: ١٤ شەعبان دەکاتە ٢٠٢٣/٣/٦
سێ شەممە: ١٥ شەعبان دەکاتە ٢٠٢٣/٣/٧

- بە ڕۆژبوونی ئەو سێ ڕۆژە خێری یەک مانگ ڕۆژووی هەیە
- هاوڕێیان و ئازیزانت ئاگاداربکەرەوە لەم پاداشتە...
ڕێنیشاندەر بیت بۆ کارێکی چاکە،
لە فەزڵ و پاداشتدا وەک ئەوە وایە خۆت ئەنجامت دابـێت...

بمێنن بەخێر🌸

Last post
#تەرزە🖤


زۆر لەگەڵ دایڪیـدا نەژیا،
نەیزانی سۆزی باوك چۆنە،
برایەڪی نەبـوو پشتیوانی بێت،
میهرەبانيی خوشڪی نەبینی!

لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا،
ڕەحمەت بوو بۆ هەموو جیهانیان:
مرۆڤ و ئاژەڵ و درەخت.....
جوانترین و گەشترین ڕووی هەبوو،
خاوەنی بەرزترین ڕەوشت بـوو.

زۆر سڵاواتی بۆبنێرن {صلى الله عليه وسلم }

"بەیانی هەینییە سوورەتی الڪهف بخوێنن"


نازدارمان دەفەرمووێتﷺ؛
هەرڪەسێك لەڕۆژێڪدا سەد جار ووتی:-
"سبحان اللە وبحمدە" ئەوا تاوانەڪانی
هەڵدەوەرێن ئەگەر وەك ڪەفی دەریاش وابێت.


فەرموون بۆ (15) خاڵی گرنگ سەبارەت بە مانگی شەعبان

1- مانگی شەعبان هەشتەم مانگە لەمانگە کۆچیەکان ، و لە نێوان مانگی ڕەجەب و ڕەمەزاندایە .
2- پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم سەبارەت بە مانگی شەعبان فەرموویەتى : مانگێکە خەڵک تیایدا بێئاگان، و مانگێکە کردەوەی تێدا بەرز دەکرێتەوە بۆ لای خودا .
3. پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم زۆربەی مانگی شەعبانی وەك سوننەت بەڕۆژوو دەبوو.
4- چاکەکردن لە کاتى غەفڵەت و بێئاگایی خەڵکدا ، خێری زیاتر و چاکتره.
5- بەڕۆژوو بوونی مانگی شەعبان باشتر و چاکترە لەمانگە حەرامکراوەکانی تر ؛ چونکە ڕۆژووی مانگی شەعبان لەگەڵ ڕەمەزاندا هاوشێوەی سوننەتەکانە لەگەڵ فەرزەکاندا.
6- مانگی شەعبان مانگی بەرز بوونەوەی کردەوەی ساڵانەیە بۆ لای خوداى گەورە .
7- ڕۆژوو گرتنى مانگی شەعبان ڕاهێنانى نەفس و ئامادە كردنێتى بۆ ئەوەى ئامادە باش بێت بۆ ڕۆژوى ڕەمەزان تا سووك و ئاسان بێت لەسەرى.
8- ئەو کەسانەى گلەیی قورسی ڕۆژوو و خوێندنی قورئان دەکەن لەڕەمەزاندا ، هۆکارەکەى ئەوەیە لە شەعباندا خۆیان ڕانەهێناوە .
9- پێشەوایان و سەلەفی ساڵح خۆیان یەکلایی دەکردەوە بۆ خوێندنی قورئان لەمانگی شەعباندا .
10- مانگی شەعبان مانگی یارمەتى دانى کەسانی فەقیر و هەژارە ، بەڵکو بەهێز بن و بتوانن ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان بگرن و خواردن و خەرجیان هەبێ بۆ مانگی ڕەمەزان .
11- هەر کەسێک ڕۆژووی ڕەمەزانی پارى لەسەر ماوە با پەلە بکات لەگرتنەوەی پێش هاتنی ڕەمەزان ، مادام توانای گرتنەوەی هەیه و عوزری نیە .
12- تایبەت کردنی نیوەی شەعبان بەڕۆژوو گرتن و شەوەکەی بە شەو نوێژ و ئاهەنگێڕان بە ناوى شەوی بەرات و دابەشکردنى نوقڵ و چکلێت و خواردن هەموو ئەمانە بیدعەن .
13- سەبارەت بەرۆژوو بوون لە دواى پانزەى شەعبانەوە بۆ کەسێک مەکروهە کە سەرەتاى شەعبان هیچ ڕۆژووى نەگرتبێ و بیەوێ لە دواى پانزەوە دەست پێ بکات ، بەڵام کەسێک عادەت و بەرنامەى وایە کەوا ڕۆژانەى دوو شەممان و پێنج شەممان بەڕۆژوو دەبێ ئەوا دروستە و ئاساییە کە لە دواى پانزەى شەعبانیشەوە هەر بەردەوام بێ.
14- ڕۆژوو گرتنى ڕۆژی (30) شەعبان کە پێی دەوترێ (یوم الشک) دروست نیە ، مەگەر بۆ کەسێک کەعادەتی وا بێت بەڕۆژوو بێت وبکەوێتە دوو شەم یاخود پێنج شەممەوە .

15- باشتر وایە بەلکو پێویستە دڵەکانمان بشووین لە هەموو کیبر و حەسادەت و حقد و عیناد پێش ئەوەی بچینە ناو مانگی رەمەزانی پیروز..
----------------------


ئارام بگری ده‌یبه‌یه‌وه‌
ئارام بگری نرخت ده‌بێت
ئارام بگری خوا پله‌ت به‌رز ده‌كاته‌وه‌
ئارام بگری خوا پارێزراوت ده‌كات
ئارام بگری خوا خۆشیده‌وێی
ئارام بگری خوا پێت ده‌به‌خشێت
ئارام بگری خوا بارگرانیت له‌سه‌ر لاده‌بات

🍀 سُبْحَانَ اللّٰه‌‎ 🍀


ئەمشەو شەوی ئیسراو میعراجە

ئایا دەزانی شەوڕەوی پێغەمبەر (ﷺ) ئیسراو میعراج واتا چی؟

ئەوشەوە بریتیە لەشەوی ۲۷ ڕەجەب کەپێغەمبەر مان (ﷺ) گەشتی کرد بەرەو ئاسمان و بەناو ئاسمانەکان دا سوڕایەوە

کەلەنێو جێگاکەی خۆی بەرەو مسجد الاقصی وپاشان بەرەو ئاسمان بەرزبۆوە کەلەماوەیەکی ئەوەندە کەم کەگەڕایەوە هێشتاجێگاکەی سارد نەببوەوە، هەروەک مەولەوی شاعیر دەلێت چوو و هاتەوە هێشتا ئەڵقەی دەرگاکەی دەلەریەوە، واتە هێندە کەمی پێچووە.

لەم گەشتەی پێغەمبەر (ﷺ) جوانترین دیاری لەگەڵ خۆیدا بۆهێناین ئەویش نوێژە کە خودای گەورە لە شەووڕۆژێکدا پێنج نوێژی لەسەر واجب کردین هەر لەبەر ئەمەشە کە نوێژ زۆر گرنگە چونکە نوێژ لەسەر زەوی فەرز نەکراوە بەڵکو لەئاسماندا بڕیاری لەسەر دراوە.

هەر لەم گەشتەی پێغەمبەر (ﷺ) چاوی بەزۆرێک لەپێغەمبەرانی خودا کەوت (سەلامی خوایان لەسەر بێت ) یەکێک لەو پێغەمبەرانە پێغەمبەر (ئیبراهیم ) بوو علیە سلام ، کاتێ گەیشت بە ئیبراهیم پێی فەرموو ئەی محمد سەلامی من بەئومەتەکەت بگەیەنەو پێیان بڵێ بەهەشت دەشتاییەکی زۆر و فراوانە بەڵام چۆڵە پێیان بڵێ کە بەدار پڕی بکەنەوە (سبحان اللە ـ الحمداللە ـ ولاالە الا اللە ـ واللە اکبر ـ سبحان اللە وبحمدە سبحان اللە العظیم)

پاشان پێغەمبەر لە باسی ئەم گەشتە دا دەفەرموێت کەچاوی بەکۆمەڵە کەسانێک دەکەوێت کەسنگ ودەم وچاویان دادەدڕی پێغەمبەر (ﷺ) فەرمووی ئەمانە بۆچی ئاوا لەخۆیان دەکەن؟
جبریل علیە سلام فەرمووی ئەمانە گۆشتی براکانیان بەمردووی دەخوارد واتا غەیبەتی براکانیان دەکرد

پاشان ڕۆیشت کۆمەڵە کەسێکی بینی کە به ردی گەورەیان هەڵدەگرت لەنێو ئاودا کەوای لێدەکردن ژێر ئاو بکەون پێغەمبەر(ﷺ) فەرمووی ئەمانە چ تاوانێکیان ئەنجام داوە؟ جبریل علیە سلام فەرمووی ئەمانە ئەو کەسانەن کە ڕیبایان دەخوارد

پاشان چاوی کەوت بە کۆمەڵە کەسانێک کەگۆشتی لێوەکانیان بەمەقاشی سورەوەکراو لێدەکراوە پێغەمبەر (ﷺ) فەرمووی ئەمانە چ تاوانێکیان ئەنجام داوە؟
جبریل علیە سلام فەرمووی ئەمانە ئەو کەسانەن کەخەڵکیان بانگ دەکرد بۆکاری باشە بەڵام خۆیان کاریان پێ نەدەکرد.
ئەمانە بەشێکن لە معجیزەی شەوی ئیسڕاو میعراج ئەگەر باس بکەین و لێڕابمێنین بەچەندین باسی تر تەواو نابێت.
لەکۆتاییدا دەڵێین....
(اللهم صل علی محمد وعلی ال محمد )🌷🌱


ابنُ الجَوزِي -رَحِمَهُ اللَّـهُ- : دەفەرمۆێت

خوێندنەوەۍ قورئان ڪاردەڪات لەسەر نەخۆشیەڪانۍ دڵ، وەڪ چۆن هەنگوین ڪاردەڪات لە نەخۆشیەڪانۍ جەستە .

📙( التَبصِـرة || ٧٩ )


ئەودەمەی لەگەڵ خودا دەدووێیت،
پێوویستت بەوە نییە بڵێی:-
ببوورە بەم ڪاتە بێزارت دەڪەم.

الحمدللە🤲🥺

ڕۆژەڪەتان بەچەند زیڪرێك
بەرەڪەت داربڪەن📿🕋

لَاْ إِلٰهَ إِلَّاْ اللّٰه
اللّٰهُ أَكْبَر
أَسْتَغْفِرُ اللّٰه
سُبْحَانَ اللّٰه‌‎
الْحَمْدُ لِلّٰه
لاحول و لا قوة الا بالله العلي العظيم
حَسْبِيَ اللّٰهُ وَنِعْمَ الْوَكِيل
لَا إِلَهَ إِلا أَنْتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنْتُ مِنَ الظَّالِمِينَ
سبحان اللە وبحمدە سبحان اللە العظیم
استغفرالله واتوب الیە❤️


پوختەۍ_ئادابەڪانۍ_ڕۆژۍ_هەینۍ

❶ خۆشۆردن ڪە واجبە
❷ زوو ڕۆیشتن بۆ مزڪەوت
❸ لە بەرڪردنۍ پۆ شاڪی جوان
❹ نزیك بوو نەوە لە وتار خوێن
❺ باش گوێگردن لە هەر دوو وتارەڪە
❻ خوێندنۍ سورەتی الڪهف
❼ زۆر سەڵاودان لەسەر پێغەمبەر ﷺ
❽ سیواك ڪردن و بۆن خۆش ڪردن و سەرچەورڪردن
❾ بێ دەنگ بوون لە ڪاتۍ وتارەڪە دا
❿ پاڕانە و دوعا ڪردن لە دواۍ نوێژۍ عەسر تا بانگۍ مغرب

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ, كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ, إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ, اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ, إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيد .






كچ بون چ نعیمەتێكە

کە خودا باسی منداڵبەخشین دەکات، سەرەتا باسی کچی کردووە!🌼

دەفەرمووێت: {يَهَبُ لِمَنْ يَشَاءُ إِنَاثاً وَيَهَبُ لِمَنْ يَشَاءُ الذُّكُورَ} سورة الشوری
واتە: «به‌ هه‌رکه‌س که‌ بیه‌وێت ته‌نیا کچ ده‌به‌خشێت و به‌ هه‌رکه‌س که‌ بیه‌وێت کوڕ ده‌به‌خشێت ...»

- پێغەمبەری خودا (ﷺ) کە فاتیمەی کچە بچووکی دەبینی، لەبەری هەڵدەستا و ماچی دەکرد، دەیفەرموو: "فاتیمە پارچەیەکە لە من، ئەوەی ئازاری دەدات ئازارم دەدات، ئەو شتەی دڵخۆشی دەکات دڵخۆشم دەکات ..."

- ئیبن عەبدولبەڕی مالیکی دەفەرمووێت: "کوڕ نیعمەتە، کچ چاکەیە، خودا لەسەر نیعمەت لێپرسینەوەت لێ دەکات، لەسەر چاکەیش پاداشتت دەداتەوە ..."

- خۆشەویست فەرمووی: "ڕقتان لە کچان نەبێت، چونکە خەمڕەوێن و سەنگینن."


هاجەرە خاتوون
لەنێوان صەفا ومەڕوەدا دەهات ودەچوو
تاڪە ئاواتی ڪەمێك ئاوبوو،
خودا ئاوی زمزمی بۆ هەڵقوڵاند
كەهەتا ئەمڕۆ وشڪی نەڪردووە
بۆیەتۆش هەرگیز لەخودا بێ ئومێد مەبه
چونڪە دەروولێڪردنەوەو ڕەحمی خودا ڪەهات ئاوا دێت🥰

Показано 20 последних публикаций.

4 003

подписчиков
Статистика канала