ئومێد
چاوەکانم ڵێڵ و وێڵ بوو، کوا ستارەم، دەرنەکەوت!?
دڵ لە تاوی دەردی، گڵپەی سەند وەکوو ئاور و نەوت
رۆژ هەڵات و زیندەگی دا، گشتی عالەم کەوتە ئیش
چاوەنۆڕی ئوفقی دوورم، رۆژی من کوا، دەرنەکەوت!
ئەی خودایە! تاریی نیگبەت کەی ئەبێ لاچێ، خودا!
تا بە کەی چەنگەچڕی من سا لەگەڵ تۆ، هەشت و حەوت!
بەسیەتی (دڵدار) ، زەمانی شێعری بێ مەعنا نەما
هەڵسە چارەی دەردەکەت کە، بێ تەفەککور، رێگە چەوت
بێت و ئەسپێ چەن ئەسیل بێ،سواری چالاکی نەبێ
قابیلە دەرچێ لە مەیدانی جیدال و جێگە ڕەوت?!
#دڵدار
لە کتێبی
#دیوانی_شێعری_دڵدار
🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂
@besnoor