وەزارەتی پەروەردە / Ministry Of Education


Гео и язык канала: Иран, Фарси
Категория: Политика


چەناڵی فەرمی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تێلیگرام.
https://gov.krd/moe/

Связанные каналы  |  Похожие каналы

Гео и язык канала
Иран, Фарси
Категория
Политика
Статистика
Фильтр публикаций


🔹 رێنماییەک لەبەرێوەبەراتی گشتیی ئەزموونەکان سەبارەت بە تاقیکردنەوەی نیوەی وەرزی دووەم :




🔷بۆیەکەمجار کار لەسەر پلاتفۆرمێکی ناوازەی فێربوونی کارلێکەرانە Interactive دەکەین بۆ پۆلەکانی یەکەم و دووەم و سێیەمی بنەڕەتی . کە لەساڵی ئاییندەی خوێندن بەردەست دەبێت .

( قوتابخانەکەم) قوتابخانەی دیجیتاڵی کارلێکەرانەی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە. نەوەی ئەلفا لەگەڵ پێشکەوتنە بەرچاوەکانی بواری تەکنەلۆژیا لە دایک بوون و ژیان دەکەن ، بە گرنگ زانراوە کە بۆ ئەو نەوەیە پرۆسەی فێربوون ئاوێزانی تەکنەلۆژیا بکرێت و لەهەمانکاتدا گونجاندنی بۆ بکرێت کە بتواندرێت رێگاکانی فێربوون ئاسان و چێژبەخش بکرێن . تەکنەلۆژیا لە هەموو بوارەکان سوودی لێورردەگیرێت گرنگە لە بواری پەروەردە و فێربوونیش سوودی لێوەربگیرێت، ئەم هەوڵە بە هاوکاری هاوبەشەکانمان زیادبوونێکی جۆرییە بۆ هەوڵەکانی وەزارەتی پەروەردە بە ئاڕاستەی گۆڕانکاریی و وەرچەرخان .لەهەمانکاتیشدا هاوکارێکی گرنگی قوتابی و خانەوادەکەشیان دەبێت بۆ دەستڕاگەیشتن بە پرۆسەیەکی پەروەردەیی و فێرکاری باشتر.


🔴ئەو ناوەندانەی خوێندنی حکومی کە ساڵنامەی وەزارەتییان وەک خۆی پیادەکردوە هەروەها هەموو ناوەندەکانی خوێندنی ناحکومی ، پشووی بەهارە
لەرێکەوتی ١١ی ٣ی ٢٠٢٥ دەستپێدەکات، تا ٢٣ی ٣ی ٢٠٢٥ ، رۆژی دووشەممە ٢٤ی ٣ی ٢٠٢٥ دەوامی ئاسایی ناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکاتەوە.

سامان سیوەیلی
وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە
٢ی ٣ی ٢٠٢٥


🔴 لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا ،لە ناوەندەکانی خوێندن لە هەر وانەیەک (٥) پێنج خولەک کەم دەکرێتەوە.

سامان سیوەیلی
وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە
١ی ٣ی ٢٠٢٥






ئەمڕۆ پێنجشەممە ۲۷ی۲ی۲۰۲٥، "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەئامادەبوونی بەرێزان سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و پارێزگاری هەولێر و باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق و سەرۆکی فەرمانگە ڕێکخراوە ناحکومییەکان و بەڕێوەبەرى گشتیى پەروەردە هەولێر و بەرێوەبەرى ناحییەى شەمامک و بەڕێوەبەرانى پەروەردەى دەروبەری هەولێر و قەیرانەکانى پارێزگا و ژمارەیەکى تر لە سەرپەرشتیاران و مامۆستایان، لە گوندى دوزتەپەى سەر بە ناحییەى شەمامک بەگۆژمەى ( 500 ملیۆن دینار ) لەسەر بودجەى ڕێکخراوى IVYى ژاپۆنى قوتابخانەیەکى (9) پۆلى کرایەوە.
جێگەى باسە، قوتابخانەی دوزتەپە پێکهاتووە لە (9) پۆلی خوێندن و نزیکە 500 قوتابی تێدا سوودمەندەبن، بە گووژمەی ( 500 ملیۆن دینار) لەلایەن IVYى ژاپۆنى بە هەماهەنگى بەڕێوەبەرایەتی قەیرانەکانی پارێزگای هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر و بە پاڵپشتی وەزارەتی پەروەردەى حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ناوچەکە دروستکراوە.


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی ئاژانسی جایکای ژاپۆنی دەکات







Показано 12 последних публикаций.