Фильтр публикаций


قەت نەمڕی یاری میهرەبان:)


کراس گوڵداری ئەورێشم
تا کەی کچێ نازو بکێشم
هەستە بێنە ماچی کەم
بەسیە با خۆم نەکوژم
وەرە وەرە بەر پەنجەرە گێلگێلە داری
خۆم بە مێوانی دەبم ناسک و نازداری
کراسەکەی چیت کودەری
کچێ لە دین و ئیمان بێوەری
بمدەریە ماچی گۆنات
کچ هەتیو ناسک و نازداری
وەرە وەرە بەر پەنجەرە ساتێ لام بنیشە
ڕوژێ حەوت جار دەتووریێ لێ بوە بە پیشە
کراسەکەی چیتی ڕەشە
ئەسمەران خوێنیان خۆشە
بمدەریە ماچی گۆنات
زوڵف ڕەیحان گوڵ بەنەوشە
وەرە وەرە بەر پەنجەرە گێلگێلە داری
بێ بە خۆار بووم بە لەنجە لار دوێنێ شەوی
کراسەکەی چیتی سوورە
گەردن شووشەی بلوورە
بمدەریە ماچی گۆناو
با بڕووم یار ڕێگام دوورە
وەرە وەرە بەر پەنجەرە گێلگێلە داری
خۆم بە قوربانی دەبم ناسک و نازداری

هەور بوون


قوربانی وەفاتم، تا ماوە حەیاتم:))
قوربانی وەفاتم، هەر خۆم بەتەماتم.


هەور بوون


عاشقان زمانیان ناوێ!
ئه‌گه‌ر زمان هه‌ر نه‌شبوایه،
عاشقان
به موسیقای ماچ،
له‌گه‌ڵ یه‌کدیدا ده‌دوان.

هەور بوون




ڕۆح لەسەر لێوم چاوەڕێی یارم
یار دەڵێن وا دێ، تۆ بڵێی وا بێ؟

وەفایی


لەوێ مەمرە..جانی جانان
لەوێ مەمرە
نە «با»ی ئەوێ تۆ ئەناسێ و
نە مەلێکی و
نە ئاوی ئەوێش ئەزانێ
تۆ لە کام بەفری شاخانی!

لەوێ مەمرە
جانی جانان
کێ نایزانێ
گڵی ئەوێ عەشق بڕە و مەیل بڕە و
هەر بیرچوونەوەی تیا ئەڕوێ
کێ نایزانێ
تۆ تەنیایت
بە شێوەبێ یا بەڕەگ و
یان بە گەڵا و یان بە لاسک
هەر لە درەختی شەوانێ
ئێرە ئەچێ

تۆ تەنیایت
لە پایزە هەژارەکەی سلێمانی و
تۆ تەنیایت هەر لە تەنیایی خوای ئێرە و
لە کۆترە شینکەی کەسیرەی
بەر پڕوشەی ئێواران و
لە ئەرخەوانی بێ خەوی
سەیوان ئەچێ

لەوێ مەمرە و
نە غەریبی غەریبتر و
نە تەنیایی تەنیاتر و
نە بێکەسیم بێکەستر کە
لەوێ مەمرە
جانی جانان
لەوێ مەمرە

کە لەوێ بوویت لێرە وشەم
لەبەر پەنجەرەی شێعردا
بێ ئارام و هەمیشە چاوەچاویان بوو
لە تەنیاییمیان ئەپرسی کەی دێتەوە
لە ئێستەیشدا کە تۆ لێرەیت
گوڵەکانی نێو ئامستردام ڕوویان کردۆتە ڕۆژهەڵات
لە گوڵفرۆش و سەبەتەی گوڵەکانی و لە ئینجانە و
پەرژینی باغچە ئەپرسن
کەی دێتەوە
تۆ بۆیە وا بۆنت خۆشە و ناسکی و خۆشەویستی
لە نێوانی گوڵ و شێعرا دێیت و دەچیت


#Poet | @Art_Heja


زانا لە جیهان کەسێکە خەم دانەگرێ
دڵتەڕ بژی؛ وشکی لە دڵا ڕانەگرێ
تا سواڵەتی ژین بە بەردی مردن دەشکێ
دەستی لە ملی شووشە و یار لا نەگرێ

چوارێنەکانی‌خەییام


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
گەر گەڕایتەوە؛
پۆلە ماچێ بدە لە هەوری
چاوانت و
باران
باران
ببارە سەر کراسی تاسەم.

حەمیدە بینەندە هۆنە


تۆ ئه‌توانى
ئه‌م ئاوێنه‌یه‌ بشکێنى
به‌ڵام ناتوانی بیمرێنی...
چونکه‌ سروشتی ئاوێنه‌
خۆی وه‌هایه‌
بیکه‌ی به‌ هه‌زار له‌ته‌وه‌
دیسانه‌وه
هه‌زار ئاوێنه‌ی تێدایه‌

شێركۆ بێكەس


Репост из: ئـارگــەش
من هەوری دەبم تۆ بۆم ببە بە جامانە
لە لۆمەی خەڵکیش مەترسە
کوردبوون دەکەین بە بەهانە☀️


ڕۆژی جیهانی جلی کوردی پیرۆز بێ☀️


کە ژن نەبوو
ژیان چییە؟
با هەزارساڵیش من بژیم ...

شێرکۆ بێکەس




جوانی و ڕەسەنایەتی هونەری کورد
هەور بوون


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
دەست بە دەست، دڵ بە دڵ❤️

هەور بوون


نازانم چۆن ئاوێتەت بم

هەور بوون


4:27


گەوهەری گیان گەوهەری
با غەم بڕوا شادی بێ

هەور بوون


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
Cemîle
Gulamin🌻

هەور بوون

Показано 20 последних публикаций.