مروان الكردي.. فێربوونی زمانی عەرەبی


Гео и язык канала: Иран, Фарси
Категория: Лингвистика


تایبەت بە فێربوونی زمانی عەرەبی و بانگەواز..
بۆ پەیوەندیکردن:
@marwanalkurdi
ڕۆژانی هەینی وەڵام دەدرێتەوە، تکایە خۆشەویستانم بە نووسین نامە بنێرن، نامەکان زۆرن و بە گوێگرتن لە نامەی دەنگی ڕاناگەم. 🌸🌹

Связанные каналы  |  Похожие каналы

Гео и язык канала
Иран, Фарси
Категория
Лингвистика
Статистика
Фильтр публикаций


داوای لێبوردنم هەیە لەو خۆشەویستانەی داوای دانانی دەرسەکان دەکەنەوە، هێشتا قوڕگم باش نەبووە، توانای قسەکردنم نییە و زۆر بەزەحمەت قسەم بۆ دەکرێ، هەر باش ببمەوە دایاندەنێینەوە إن شاء الله، لە دوعای خێرتان بێبەشمان مەکەن 🌹


أنشأنا هذه القناة وهي خاصة خاصة بسيرة شيخ الإسلام ابن تيمية وعلومه وما يتعلق به من دراسات وأبحاث ومواد صوتية ومرئية، ننشر فيها باللغة العربية والكردية

****
ئەم کەناڵەمان داناوە تایبەتە بە ژیاننامەی شێخی ئیسلام ئیبن تەیمیە و زانستی شێخ، هەروەها ئەوەی پەیوەستە پێیەوە لە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون و بابەتی بیستراو و بینراو، بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی شتی تێدا بڵاو دەکەینەوە.




Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
ئەمەیش ڤیدیۆکەیەتی کە وەریگێڕاوە، سوپاس بۆ خوا لە سەدا ٩٥ ی وەرگێڕانەکە درووست و ڕێکە.. وێنەی ئەم فێرخوازانە مایەی دڵخۆشین ... بۆ ئێوەی بەڕێزیش درەنگ نەبووە دەستپێبکەن!




ئێستا گەنجێکی تازە پێگەیشتوو هەڵدەستێ ڕاست و چەپ تەکفیری هەموو ئوممەت دەکات، بە بیانووی ئەوەی بە ڕەهایی عوزر بەجەهل نییە، بڕواتان بێ وابزانم ٢ کتێب لەو بابەتا ماوە نەیخوێنمەوە، ئەوەی تا ئێستا خوێندوومەتەوە نزیکی ٢٠ کتێبی تایبەتە لەسەر عوزر بە جەهل، ئیتر جگە لەو بەشانەی تر کە لە کتێبەکانی عەقیدەدا نووسراون، دەی بەخوا ئێستایش ناوێرم قسەی تێدا بکەم، چونکە منیش وەکو ئەو گەنجانە لەسەرەتادا زۆر بە ئاسانی قسەم تێدا دەکرد (هەرچەنە من نەگەیشتبوومە ئەو ئاستەی ئەوان لە جورئەتا) بەڵام تا زیاترم لەسەری خوێندەوە زیاتر ترس دایگرتم، تا ئەوەی تەواو بێدەنگبووم لە بابەتی تەکفیر، دەستم دایە نووسینی کتێبێکیش بڕێکی باشم لێ نووسی لە ترسا بڵاوم نەکردەوە، تا ئێستا لای خۆم هێشتوومەتەوە و تەواوم نەکردووە، چونکە بە ئێستاشەوە لەسەری دەخوێنمەوە.

دڵنیابن هەرکەس بە مورتاحی لەو باسا قسەی کرد و بە یەک وتە بابەتەکەی بڕییەوە، ئیتر بە بوونی عوزر بە جەهل بە ڕەهایی یان نەبوونی بە ڕەهایی، ئەوا بزانن کە شارەزای بابەتەکە نییە و هێشتا لە سەرەتای ڕێیەکەدایە ئەگینا وا بە ئاسوودەیی قسەی نەدەکرد... سوێندتان لەسەرم نییە زیاتر لە ١٠ هەزار لاپەڕەم بەس لەو باسا خوێندووەتەوە (هەموو ئەوانەی نزیکمن ئەزانن چەنێک بایەخم بەو بابەتە داوە) بەڵام هێشتا ترس ئەمگرێ لەکاتی قسەکردن لەسەری، سوێند بخۆم سوێندم ناکەوێ هەموو ئەوانەی بەوپەڕی دڵنیاییەوە قسەی تێدا دەکەن هێشتا شارەزای زۆربەی ئەو کتێبانە نیین کە تێیدا نووسراوە، ڕەنگە زۆرێکیان لەم پۆستا یەکەمجاریانبێ بزانن کە ئەم بابەتە زیاتر لە ٢٠ کتێبی لەسەر نووسراوە، کەچی زۆر بێ خەمانە لە لێپرسینەوەی قیامەت قوڕ بۆ خۆیان و بۆ خەڵکیش دەگرنەوە!


كەمێك پێش ئێستا لەگەڵ برایەكا باسی ئەم ڕەد و ڕدود و کێشمەکێشمانەمان ئەكرد، ئەم چەند بەیتەم كەوتەوە بیر موچوڕكە بە گیانما هات و گیانم لەرزی، بۆ ئەویشم خوێندەوە، بەپێوستم زانی بیری هەموومانی بخەمەوە:

يَا خَجْلَتِي مِنْ عِتَابِ اللهِ يَوْمَ غَدٍ
إِنْ قَالَ خَالَفْتَ أَمْرِي أيُّهَا الرَّجُلُ
عَلِمْتَ مَا عَلِمَ النَّاجُونَ وَاتَّصَلُوا
بِهِ إِلَيَّ وَلَمْ تَعْمَلْ بِمَا عَمِلُوا

ئەی خەجاڵەت خۆم بۆ سەركۆنەی خودا لە ڕۆژی قیامەتا
كاتێك پێم دەڵێت: سەرپێچی فەرمانەكانت كردم ئەی پیاو!
ئەو شتانەی كە بەندە ڕزگاربووەكان دەیانزانی تۆش دەتزانی
ئەوان كاریان پێكرد و گەیشتن بەلام تۆ كارت پێنەكرد و نەگەیشتی

زۆر جار وێنەی ئەم جیدالانە خودامان لەبیر دەباتەوەو دوورمان دەخاتەوە، دەمانخاتە شەڕی نەفس و سەرخستنی، ئەممان با ئاگاداری ناخ و دڵ و دەروون و وتەكانمانبین!

بەرگری لە حەق واجبە، بەڵام لەو واجبتر نەدۆڕانی خۆمان و لەدەستنەچوونی دڵ و دەروونمانە.


یەک دوو ساڵ پێش ئێستا دەستم دایە نووسینی کتێبێک لەسەر شەیخی ئیسلام ئیبن تەیمیە، تێیدا تیشکم خستووەتە سەر کەسایەتیی ئیبن تەیمیەو مەوسوعێتی،  ڕەفتار و مامەڵەی لەگەڵ نەیارانیدا، لەگەڵ لایەنە جیاجیاکانی ژیانی، تێیدا نهێنی درەوشانەوەی ناویم باسکردووە کە بۆچی و چۆن زانایانی سەردەمەکەی و بگرە سەردەمەکەی خۆشی جێهێشتووە،  تەنانەت لە ئێستایا ناوەندە زانستییەکانی ڕۆژئاواشی بەخۆیەوە خەریک کردووە، لەگەڵ دیارترین ئەو گومانانەی کە لەسەر کەسایەتیی و مەنهەجی هەیە لەلایەن شیعە و ئەشعەری و حەدادی و تەکفیرییەکانەوە، بەڵام بەداخەوە هەندێک شتی تر دەستی گرتم و تەواوم نەکرد، وا بڕیارم دا بگەڕێمەوە سەری إن شاء الله، تا زیاتر گەورەیی ئەم کەڵە زانا و قەزەمیی نەیاران و تەکفیرکارانیتان بۆ دەرکەوێ.

ئەتوانم بڵێم: کتێبەکە دیراسەیەکی گشتگیرە بۆ تەواوی توراسی ئیبن تەیمیە کە ساڵانێکی زۆر لەخزمەتیابووم و لێی وردبوومەتەوە.

یانزە ساڵ پێش ئێستاش زنجیرەیەکم تۆمار کردووە لە ٤ بەشا باسی ژیانی و وەڵامی هەندێک گومانم کردووە ئەتوانن وەک شتێکی خێرا گوێی بۆ بگرن:

https://youtube.com/playlist?list=PLZnD8IH2HnSBnjveKQcKSYhi_j_aIcefS&si=x1oaSoO39Pn8huW4


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
من نازانم ئەو دوو گەنجە کێن و بەچ مەبەستێک چوونەتە لای، کارێکی باشیشیان نەکردووە تەسجیلیان کردووە، تەنانەت من تەسجیلەکەشم لابوو بڵاوم نەکردەوە چونکە بە کارێکی درووستم نەزانی.
بەڵام لەم وتانەیا هیچ ئاماژەیەکی تێدا نەبوو بە پەشیمانی لە کافرکردنی ئیبن تەیمیە یان هەر یەکێکی تر لەوانەی لە ڤیدیۆکەدا کافری کردبوون، لەبری ئەوەش دوعای لەو دوو گەنجە دەکرد و بە جاسوس وەسفی دەکردن، کەواتە دەنگەکە دەستکاری نەکراوە.

هەروەها وەسفی خۆشی دەکرد بەوەی کە زۆر زمانی پاکەو جنێو نادات کەچی سەرەتا تا کۆتایی ئەو ٢٨ دەقیقەیە جنێوە، دیارترینیان ئەوەبوو کە وتی: ئیبن تەیمیە لە پێڵاوەکانی پێم کەمترە، هێشتا دان بەوەشا نانێ بە ئاشکرا بەڵکو دەڵێ ئەگەر هەڵەبووم داوای لێبوردن ئەکەم (ئەگەر)!!
بە مامۆستا محمد ی مەلا فایەق ئەڵێ حەمەو دوایی کافری دەکا، کەچی لێرە ئەڵێ (ئەگەر) بە م ئەحمەدیش ئەڵێ ئەحە!!

ئاخر بەمە دەڵێن ڕوونکردنەوە؟ ئێستا ئیبن تەیمیە موسڵمانە یان نا ئەم لەف و دەورانەی بۆ چییە؟
پۆستەکەی فەیسبووک و وتەی مامۆستاکەی هاوڕێی و ئەم وتانەی ئێستای و ٢٨ دەقەکە بەراورد بکەی یەک کۆڵ دژیەکی ڕوونی تێدایە... ئەممان بزانن ئایینتان لەکێ وەردەگرن!


هەرکەس ڕوویکردە خوێندنەوەی قورئان و سوننەت و کتێبی سەلەف، بەبێ زانینی زانستەکانی زمانی عەرەبی و زانستی أصول الفقه، بەدڵنیاییەوە سەرەنجامەکەی گومڕابوون و گومڕاکردنە... ناکرێ و نابێ لە قورئان و سوننەت تێبگەین بەبێ زمانی عەرەبییەکی باش و زانستی ئوسوڵ، چونکە ئەو دوو زانستە کلیلی تێگەیشتنن. نوقتە.

هەر هەمان ئەو وتانەی سەلەف و کتێبەکانیان لەبەردەستی ئیبن تەیمیە و ئیبن قەیم و سەدان زانای تریشدابوون، بۆچی ئەوان ئەو تێگەیشتنە هەڵەی ئەمانەیان بۆ درووست نەبووە کە هەموو ئوممەت و زانایانی کافر دەکەن؟ چونکە ئەوان کەرەستەو ئالەتی تێگەیشتنیان پێبووە (لوغەو ئوسوڵ) بەڵام ئەمان خاڵین!

یانی زانایەکی وەکو ئیبن تەیمیە لەسەر نەهجی سەلەف و سەرخستنی دەیان جار زیندانی کرا، دەربەدەر کرا، لێیدرا، لە کەسایەتی درا، دووچاری ستەم بوویەوە، سەبری گرت تا مەنهەجەکە بگەیەنێت، جا ئێستا تۆ بڵێی ئەمانە لە ئیبن تەیمیە ئەمینتربن؟ ئەمان پارێزەری نەهجی سەلەف و ئیبن تەیمیەش خیانەتکاربێ لەو نەهجە؟ لەکاتێکا ئەمانە هیچ نارەحەتییەکیان نەبینیوە لەچاو ئیبن تەیمیا؟!

جا لێرەوە تەحەددای هەر کەسێک ئەکەم لەسەرانی ئەم فکرەیە بۆ دیبەیت و مونازەرەیەکی زانستی، ئەگەر جورئەتی رووبەرووبوونەوەی هەیە..

ئەمە سەرەتای دەرکەوتنیانە بۆیە ئەم تەحەددایە ئەکەم ، چەن سالە بێدەنگن و لە سوچە تاریکەکانا ئەم بانگەشانە ئەکەن ئێمەش بێدەنگین، مادام شتەکەیان هاتە ڕوو ئێمەش لێیان بێدەنگ نابین.

رەنگە هەندێک کەس بڵێن پێویست ناکات ئەم بابەتانە گەورە بکرێن:
ئەم باسانە لە خودی خۆیانا زۆر مەترسیدارن، چونکە بانگەشەیە بۆ بەکافردانانی هەموو ئوممەت و زانایانی، بەمەش کۆمەڵێک خەلکمان بۆ درووست دەبێ بێ مەرجع بەدلی خۆیان حەرام حەڵال دەکەن و حڵالیش حەرام، دەکەونە گیانی خەلک بە تەکفیر و حەلالدانانی سەرو مالیان، هەر وەک چەندین جار بوونەتە هۆکاری جیاکردنەوەی ژن و پیاو دوای سالانێکی زۆر ژیانی هاوسەرێتی، ژنەکەیان قەناعەت پێکردووە کە هاوسەرەکەی کافرە، ئیتر داوای جیابوونەوەی کردووە لە مێردی بێ خەبەر و داماو، رەنگە تا ئێستا ١٠ حالەتی وام هاتبێتە بەردەست... چەندین کچی هەرزەکاریان لە دایک و باوک و خێزانی کردووە، چەند ساڵێک پێش ئێستا کوڕێک کچێکی خواستبوو هەر لەڕێگەی فەیسبوکەوە، بەبێ وەلی و هیچ شتێک کەس نەیزانیبوو بەو بیانووەی هەموو کەسوکاری کافرن و خۆی وەلی خۆیەتی!!
بۆیە تکایە کەس نەلێ گرنگ نییە، ئەمانە میکرۆبن بۆ دین و ژینی خەڵک!


بەستەزمانێک ئەڵێ: (ئیبن تەیمیە کافرە، بەڵام تەقیەدینی باوکی پیاوی چاک و زانا بووە)، نازانێ کە تەقیەدین هەر خودی ئیبن تەیمیەیە و لەقەبەکەیەتی..
ئایینتان مەدەن بە دەست کەسی نەزانەوە بۆ ئەوەی هەر ڕۆژەو نەتانخەنە سەر پەتێک و جەهلی خۆیانتان لێ نەکەن بە عیلم.. خۆتان فێربن و خەمی قیامەتتانبێ بۆ خاتری خوا!


ببورن خۆشەویستانم بەهۆی ناساغی قوڕگمەوە دەرسەکانمان ڕاگرتووە، إن شاء الله زوو دەستپێدەکەینەوە، تکایە لە دوعای خێرتان بێبەشمان مەکەن 🌹


سەیری نیفاقی ئەوروپی و ئەمریکی بکەن چۆنە!

لەو ڕۆژەوە سوریا ئازاد کراوە بەردەوام باسی قەلەقی و خەمی خۆیان دەکەن لەوەی وڵاتەکە بەرەو شەڕو تۆقان بڕوات، یەک کۆمەڵ قسەی زل و ناقۆڵایان وتووە و لێدوانی بێفەڕیان داوە.

ئەمە لەکاتێکا وڵاتەکە کێشەی دەستکەوتنی نانی هەیە، سەرەتایی ترین شت ئاردە بەئاسانی دەست ناکەوێت، خەزێنەی وڵات چۆڵ و بەتاڵ بووە، لەولاشەوە ئیسرائیل ترسنۆکانەو بێ غیرەتانە لەکاتێکی وادا بەردەوامە لە بۆردومانی خاکی سوریا، کەچی ئەمانیش بەوپەڕی بێشەرمییەوە باس لەوە دەکەن کە مەرجیان هەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم دەسەڵاتە نوێیە...بابە گیان خۆ چەنێک خراپبن لە ئەسەد خراپتر نابن، گەر زەڕە هەستی مرۆڤ بوونتان هەبووایە پێش هەموو شتێک بە هانای ئەو خەڵکەوە دەڕۆشتن کە ئەسەد دایپڵۆساندوون، وەک چۆن مامەڵەتان لەگەڵ ئەسەد کردووە لەگەڵ ئەمانیش بیکەن.

ڕەحمەت لە گۆڕت شێخ ڕەزا بۆ ئەم دێڕەت:

چەرمی ڕووی هێند قایمە شمشێری میسری نایبڕێ

گەر بە کەوشی کەی دەمێنێ تا قیامەت نایدڕێ


ئەو بەڕێزانەی تازە هاتوونەتە نێو کەناڵەکەوە دەتوانن بۆ زانینی ڕیزبەندی دەرسەکانی فێربوونی زمانی عەرەبی و شێوازی خوێندنیان ئەمە بخوێننەوە 🌹:

marwan-kurdi.com/About.aspx?MapID=3


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
14-15-16. فێربوونی زمانی عەرەبی بە دوعاكانی پێغەمبەری خۆشەویست ﷺ


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
11. فێربوونی زمانی عەرەبی بە چیرۆك ئاستی دووەم.


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
5. فێربوونی زمانی ئینگلیزی بە چیرۆك لە سفرەوە، مامۆستا ئەنوەر عەلی


ئاستانە ئۆفەرێکی شۆک ڕادەگەیەنێت!

بە ڕەچاوکردنی بارودۆخی ئێستای ئابووری و، کاریگەرییەکانی لەسەر پێشانگە و، سەردانیکارانی، کەسایەتییەکی بەڕێز، ئەرکی داشکاندنی بڕی %70 بۆ چوار پەرتووکی ئاستانە دەگرێتە ئەستۆ.

تەنیا ڕۆژی هەینی، داشکاندنی %70 بۆ هەر یەک لەم بەرهەمانە دەکرێت:

- قورئانێک بە ڕێگەدا دەڕوات (لە 10,000 دینارەوە، دەبێت بە 3,000 دینار)
- بوونەوە بە خانم (لە 8,000 دینارەوە، دەبێت بە 2,500 دینار)
- من کێم؟ (لە 9,000 دینارەوە، دەبێت بە 2,750 دینار)
- هەتوان (لە 7,000 دینارەوە، دەبێت بە 2,000 دینار)

#SulyBookExpo
#پێشانگەی_نێودەوڵەتیی_سلێمانی


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
23.فێربوونی زمانی عەرەبی بە قورئانی پیرۆز، تەفسیری قورئانی پیرۆز، سورة البقرة، (154- 163) لاپەڕە 24


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
4. فێربوونی زمانی ئینگلیزی بە چیرۆك لە سفرەوە، مامۆستا ئەنوەر عەلی

Показано 20 последних публикаций.