یاری من


Гео и язык канала: Иран, Фарси
Категория: Цитаты


کوا هاودەمێک...؟
تا بەدرێژی بۆی باسکەم
کە دڵ لە دەست ڕۆژگاری دابڕانی یار ،
چ مەینەتێک دەکێشێت.
#حافظ
manager:
@jabbar_ahmad
@raswl_amina

Связанные каналы

Гео и язык канала
Иран, Фарси
Категория
Цитаты
Статистика
Фильтр публикаций


بە دوو زوڵفی کەمەندئاسا
ڕەگی دڵمت لە بێخ هەڵکەند..

دەسا ڕەحمێ کە با نەمرم دڵ
ئینتیزاری دەرمانە!


بە دوو ئەبرۆی هیلال ئاسا کە وەک
شمشێری قەتتاعا..

بڕیت ڕیشەی دڵی زارم
لە ژینی خۆی هەراسانە..


#زاری


بۆ زەبتی موڵکی دڵ بەسە لەو لێوە یەک قسە

شاھم، بە سەوقی لەشکری غەمزە چ ئیحتیاج


#مەحوی

#واتا :

تۆ شا و فەرمانڕەوای دڵی منی!
وڵاتی دڵ بە تەنها وتەیەک لەو دوو لێوتەوە، سەرت بۆ دادەنوێنێ و پێویست ناکا لەشکری ئیشارەی چاوانت بۆ ئەم مەبەستە بخەیتەڕێ


ئەتۆ سەروێکی نازداری ئەتۆ شۆخێکی گوڵزاری
بە دڵ وا چاکە بتگێڕم لەسەر چاوان لەسەر دەستان


#وەفایی


دڵی دێوانە ویساڵی لەبی جانانی دەوێ
بولبولی شیفتە خەندەی گوڵی باغانی دەوێ..


#وەفایی


دەبێت بژین
هەندێ کات لەگەڵ گوڵێکی سوور
هەندێ کات لەگەڵ دڵێـکی تەنگ
هەندێ کات لەگەڵ هیوایەکی کەم...


#فروغ


عاشقی خونچەی دەمت تا کەی دەبێ ئاوارە بێ
مەحڕەمی ڕازە حەواڵەی چۆڵ و وێرانەی مەکە

هەر بەڕەسمی دیدەنی باسێکی نایێنی دەمت
دڵبەری وا نابێ عەیبە نانەجیبانەی مەکە


#ئەدیب


ئەگەر چاوم لە تۆ جوانتر کەسێکی دی هەتا ماوم
ئەڵێم خوایە لە ئەو دونیاش بەساغی هەڵنەیە چاوم


#ئەخۆل


وەفات دەرحەق بە من بەینێ بوو
ئێستاکە جەفاکاری

چ ڕووی داوە لە بەندەی عاشقی
شەیدایی مەجنوونت..


#کەمالی


خۆشی فەرموو چ مەجنوون و چ مەنسوور
بەشی عاشق درا هەر بەرد و هەر دار

ئەوی چوو بۆ سوراغی، بێسوراغە
خەبەر وایە کە کەس نابێ خەبەردار



#مەحوی


ڕەگ و ڕیشەی دڵم ھەر دەنگ و ناڵەی عیشقی تۆی لێ دێ

#وەفایی


دڵ بەبێ تۆ ماوەتۆ بێ شەوق و نوور
عاجز و مات و حەزین و بێ سروور..


#ناری


نەشتەری چاوی حەبیبم دێ بە سینەمدا دەچێ
مەرهەمی نازی تەبیبم بۆ دڵی خوێنین دەبا..



#وەفایی


بنازم دڵبەری خۆم چەندە پڕ وەسف و چ بێ‌عەیبە:

بە چاو مەسـت و، بە دڵ هوشیـار، بە ئەبرۆ جووت و هەم تاقە!

#نالی


تا کەی چوون مەجنوون ویڵی هەردان بم
تا کەی خەمزەدەی باری هیجران بم

هەر ساتێ دووریت سەد ساڵەن جە لام
دەردم کارییەن وە سەرگەردت بام

بەزەییت بەیۆ وە جەستە و حاڵم
ڕیشەم بەراما، هەرەس وە ماڵم..


#مەولەوی


لە دنیادا دڵ ئارامێک و ئارامی دڵێکم بوو
بە جارێ ماڵی وێرانم، ئەمیشم چوو، ئەویشم چوو

خوێنی دڵ لە بەر چاوم نەبێ تا کەی ڕەوان ئاخر!
ئەوا ڕۆیی لە بەر چاوم ئەوی ڕۆحی ڕەوانم بوو

چ حاڵە! قوڕبەسەر حەتتا بە حاڵم پێکەنینی دێ
بە دەست ئەتواری تۆوە قوڕبەسەر خۆم، ئەی دڵەی بەدخوو

دڵ و دڵبەر لە یەک بەدخووترن، سا من خودا چ بکەم؟

#مەحوی


خەستەی خاری خەم خەم خەیاڵی وێم
وەکزەی دەروون تەن زوخاڵی وێم

بێ ئەبرۆی هیلال نەو نیهاڵی وێم
نییەت نادروست عید بەتاڵی وێم..


#مەولەوی


پەی کەسێ جەرگت جە داخان کەیل بۆ
تۆ مەجنوون خەیاڵ ئەو وێنەی لەیل بۆ


#وەلی_دێوانە


هەیهات چ بێ میهر و وەفا دەرچوو نیگارم
حاڵی بە گەرم پرسش ئەکەم، ساردە جەوابم..


#گۆران


هەریەکەمان بەسەدان شێوە بەخەیاڵ ژیاوین.
من بەخەیاڵ ماوەیەک دراوسێت بووم، شەوان درەنگ کە ئاوی گەڕەک دەهاتەوە، تانکی سەربانی ئێوەشم پڕ دەکرد.
ماوەیەک هاوڕێت بووم، بەناوی دەرسەوە، بەناوی جل کڕین و پیاسەوە، بەناوی قەرەباڵغییەوە لە چێشتخانەکاندا دەمبردیە شوێنی تایبەت بەخێزان.
ماوەیەک هاوسەر بووین، وردە شەڕی شیرینمان هەبوو، تۆ دەتگوت شت بۆ ماڵەوە مەکڕە نایزانی، منیش دەمگوت بۆچی قەت سابوون لەسەر مەغسەلەکەدا نیە؟
لەگەڵ یەکتردا بەخەیاڵ سەدان کەس بووین، سەدان..
ئێستا هەر یەکەمان تەنها خۆی ماوەتەوە و دەرگای داخستووە، نەک بۆ بەڕەڵانەبوونی تەنیایی، بەڵکو بۆ ئەوەی خەون نەیەتە ژوورەوە..
سەدان خۆمان، بەدەستی خۆمان ناشت.
قەینا ئازیزم، لە ژیانی ڕاستیماندا خۆ ئێمە لەگۆڕی بەکۆمەڵ ڕاهاتووین !

#تەڵعەت تاهیر


دڵبەر پێی وتم: بۆچی غەمگینی؟
گرفتاری کام شۆخی شیرینی؟

هەستام ئاوێنەم بۆ هێنا وتم:
لە ئاوێنەدا تۆ کێ دەبینی؟


#عەونی

Показано 20 последних публикаций.