٩٦٧/ شەوی بەڕات چییە، ئایا تایبەت کردنی بەعیبادەتێکی دیاری کراو دەچێتە بواری بیدعە؟
شەوی بەڕات، شەوی پانزدەی شەعبانە،
وەمانگی شەعبان لەو مانگانەیە پێغەمبەر علیه السلام لەهەموو مانگەکانی تر زیاتر بەڕۆژوو دەبوو پاش ڕەمەزان.
وە پێغەمبەر علیه السلام دەفەرموێ:(( خودای گەورە سەیری کردەوەی بەندەکانی دەکات لەهەموو دروستکراوەکانی خۆش دەبێت، تەنیا لەکەسێك کەشەریکی پەیدا کردبێت، وەیان کەسێک رقی لەمسوڵمان بێت )) رواه ابن ماجه وحسنە الالبانی فی السلسلە الصحیحە ۱۱٤٤ هەرچەندە زۆربەی زانایان دەفەرموون فەرموودەکە لاوازە.
بۆیە ئەم مانگە مانگی ڕۆژووە مانگی قورئان زکری خودایە مانگی کۆکردنەوەی خێرە.
بەڵام تایبەت کردنی شەوی بەرات کە پانزدەی شعبانە ڕێگە پێدراو نیە، بۆ هیچ عیبادەتێك
ئەو بیدعانەی لەشەوی پانزدەی شعبان دەکرێت:
۱ـ کردنی نوێژی بەرائەت کە لە نیوەی شعبان لەشەوەکەی سەد ڕکەعات نوێژ دەکرێت، کە بێدعەیە.
۲ـ کردنی شەش رکەعات لەم شەوە بۆ لابردنی بەلاو موسیبەت و تەمەن درێژی.
۳ـ خوێندنی سورەتی (یس) وە کردنی ئەم دوعایە بەتایبەتی ( اللهم یا ذا المن، ولا یمن علیه، یا ذا الجلال والاکرام)) ئەمە جائز نیە
٤ـ وەهەندێك دەلێن شەوی نیوەی شعبان شەوی لیلە القدر، الشقیری دەفەرموێ: لەلای هەموو زانایان ئەمە وتەیەکی باطلە. السنن والمبدعات ۱٤٦.
٥ـ تایبەت کردنی ئەم شەوە بۆ شەونوێژ و وەبەڕۆژو بوونی لەڕۆژەکەی و وە خوێن ڕێشتنی لەهێوارەکەی، هەمووی بیدعەیە.
بۆیە ابن العثیمین دەفەرموێ: شەوی پانزدەی شعبان وەك شەوەکانی تری هیچ جیاوازی تری نیەو، هەموو ئەو فەرموودانەی دەربارەی پانزدەی شعبان هاتوون ضعیفن کاریان پێناکرێت، نابێت هیچ جۆرە عیبادەتێکی تایبەتی تێدا بکرێت چ لەشەوەکەی چ لەڕۆژەکەی، کەئەمە وتەی ابن بازیشە. بەڵام ئەگەر کەسێك خۆی هەموو شەو شەو نوێژی دەکرد ئەوە دەتوانێت لەم شەوەش شەو نوێژ بکات وەك شەوانی تر.