Rebar Ibrahim


Гео и язык канала: Иран, Фарси
Категория: Блоги


من کە باشم ، نزاکانی دایکمە..
https://linktr.ee/rebaribrahim0

Связанные каналы  |  Похожие каналы

Гео и язык канала
Иран, Фарси
Категория
Блоги
Статистика
Фильтр публикаций


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
کاتی نەهاتووە ؟
دەست بە گۆڕان بکەی لەژیاندا !
بیانووە قۆڕەکان واز لێ بێنە مەڵێ کەس نییە پشتم بگرێت ، کەس هاوکارم نییە ، ئەی خۆت چیت ؟ چاوەڕێی هیچ شتێک لەهیچ کەس مەکە بگرە خۆت ئامادە بکە گاڵتە بە گۆڕانکاریەکانت بکەن بەڵام تۆ واز مەهێنە و خۆت ئەزانی بۆچی هەوڵ ئەدەی ، بۆیان بسەلمێنە کە تۆ چیت پێ ئەکرێت ، ئەو پێکەنین و گاڵتەو گەپەیان ئەبێتە دەس خۆشی ، خۆت هەوڵ بدە و ژیانت بگۆڕە پێویستت بەکەس نییە ، وە چاوەڕوانیش مەبە ئەگەر چاوەڕێیت پیرۆزە هەر وەک و ئێستا ئەبیت ، چونکە ئەمە ڕوو نادات خەڵکی پێش خۆت هەنگاو بۆ ئامانجەکانت بنێت ، هەڵسە و دەست پێبکە و یەکەم هەنگاو بنێ ، گرنگ نییە چەند شکست ئەهێنی و چەند درێژە ئەکێشێت ، گرنگ ئەوەیە تۆ لە گۆڕاندایت…

5.4k 0 21 7 161

Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
ڕەنگە ماوەیەک بە حاڵێکدا تێپەڕ ببیت ماندوو بیت لە هەموو شتێک ، مرۆڤەکان ، خوێندن ، خۆشەویستی ، گرنگی پێدان ، ئازارەکان بەجۆرێک هێرشت بۆ ئەهێنن کە تەواو بێزار و ماندوو ئەبیت ، ئەوەندە ئازار ئەچێژیت توانای ئەوەت نەماوە بڵێی بەپێی کات تێ ئەپەڕێت ، هیچ هیوا و ئەمەلێکت نەماوە بۆ هیچ شتێک وەک مردوویەک دێیت ئەڕۆی پەیوەندیت بەژیانی هیچ کەسەوە نییە ، بەجۆرێک ئازارت هەیە کە گریان هەمیشە ئامادەیە بۆ ئاشکرا کردنت ، ئەچیتە بەردەم ئاوێنە پرسیار لەخۆت ئەکەیت ئایە شایستەی ئەو هەموو خراپیانە بووم ؟ هەمیشە لەبەختی خراپت گۆرانی و ئاواز و نوسینەکانیش شتەکانت بیر ئەهێننەوە بەڵام ئەگەر هێشتا باوەڕت وایە بۆ ئەو هەموو ئازارانە هیوایەک نییە ! هەڵەیت ، با هەیە ئەویش لە لایەن خوداوەیە…

8.3k 0 29 7 204

(بارکۆد) فیلمێکی فارسی زمانی کۆمیدی و ھەست بزوێنە لە دەرھێنان و بەرھەمھێنانی مستەفا کیاییە و نوسینی مستەفا کیایی و میھیار شارۆخیە ، بارکۆد لە سی و چوارەمین فیستیڤاڵی فەجر نمایشکرا و پێشوازیەکی زۆر باشی لێکرا.

کلیک لێرە بکە بۆ بینینی فیلمەکە 👉🏼


(ماڵە باوان) ئەو فیلمەی نزیک 10 ساڵ ڕاگیراو بەیەکێک لەباشترین فیلمە ئێرانیەکان دادەنرێت !

فیلمەکە باس لە کێشەی نامووسی و بیرکردنەوی کۆن دەکرێت بەرامبەری، فیلمێکی تەواو واقعبینانە و گرنگە.

کلیک لێرە بکە بۆ بینینی فیلمەکە 👉🏼


فیلمێکی سادە و دڵ نشین ؛
فیلمێکی ئێرانی بەڵام تەواو جیاواز ، ھەرچەند لە ئێران قەدەغە کرا بەڵام بینەرێکی یەکجار زۆری ھەبوو..

کلیک لێرە بکە بۆ بینینی فیلمەکە 👉🏼


ئێمە دووانەیەکی باش نەبووین ؛
با هەوڵ بدەین دایك و باوکێکی باش بین ، لانی کەم ئەگەر پیر بووین کەوتینە خانەی بەساڵاچوان ، شێوەی منداڵەکەمانمان بیر چوویەوە ئەو ئێمەی لەبیر نەچێت…

کلیک لێرە بکە بۆ بینینی زنجیرەکە 👉🏼

12k 0 21 11 125

Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
لەقۆناغێکی ژیاندا خاڵێک هەیە زۆر تێیدا ئەمێنیتەوە ، وەک ئەڵێن ڕەگ ئەگریت هەنگاوێک بەرەوە پێشەوە ناڕۆیت ، کات تێدەپەڕێت و تێدەپەڕێت وا هەست ئەکەیت لەهەمووان و قۆناغەکانی ژیان دواکەووتویت بەڵام دواتر و لەناکاو خودا بەدادپەروەری و میهرەبانی خۆیی ڕوداوێک ،شتێک ، کەسێک ئەنێرێت لەماوەیەکی کەمدا هەموو قۆناغەکان بەشیرینترین شێوە ئەبینیت و پێیدا تێدەپەڕیت ، ژیان هەمیشە بەو شێوەیە شتەکان ئەوەستن بەڵام دواتر بەهەنگاوێک ئەگەیت بەهەموو ئەو شتانەی کە پێت وابووە دواکەوتویت لێیان.

15.1k 0 44 13 222

Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
ئەو دیمەنەی چاوەکانت تەواو ئەگەشایەوە پێی ڕۆژێک لەگەڵ چاوتروکاندنێکدا ڕەنگە نەمێنێت ، ئەو وشانەی لێیان بێزار بووی کە بەردەوام ئەتبیستن ڕۆژێک دێت گوێت لێیان نابێتەوە ، ئەو بۆنەی هەموو ڕۆژ بەکەسە نزیکەکانتەوە بۆنت ئەکرد لەوانەیە ئەمجارە لەسەر شەقام لەکەسێکی بێگانە هەمان بۆن بکەی ، ئیتر ژیان بەم جۆرەیە یەکێک ئەبات و یەکێکی تر بۆ خەم جێدێڵێت..

16.8k 0 28 13 146

Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
من بەئاسانی بەدەست نایەم ؛
سەختە بگەیت بەترۆپکی دڵم وەلێ کاتێک گەشتیت و توانیت دڵم بەدەست بهێنیت ئەوسا منیش بەتەواوی وجوودمەوە هەوڵی بەخشینی خۆم ئەدەم ، من هیچ کات لەبەخشین نەترساوم هەمیشە بەخشین مایەی دڵ خۆشیم بووە ، هیچ کات لە لەدەست دان نەترساوم چون لە هەموو بارودۆخێکدا من لەدەست دراوم نەک من کەسێکم لەدەست دابێت وەلێ وای چەندە پێم ناخۆش بووە کەسێک ئازیزم بووبێت و منی لەدەست دابێت ، بەڵێ ئەوە من..


فیلمێک بۆ بەئاگا ھێنانەوەی ؛
کۆمەڵگای ئێستا ، کۆمەڵگای کوردی پێویستی بەبینینی ئەو جۆرە فیلمانە ھەیە ، بەناو ئازادی و پێشکەوتن کەوتوونەتە خراپە و خراپەکاری بۆیە پێگەی خێزان لاواز بووە..

https://beenar.net/title-detail/2409?series=false

20.3k 0 218 17 134

بۆ یەکەم جار فیلمێکی شھاب حسیني بەژێرنووسی کوردی ببینن.. 🟢

کورتە :
کاریگەری ستەم لە دوونیادا ئەمێنێتەوە و هەمیشە کاتێکی پێویستمان نییە بۆ قەرەبووکردنەوە ، نۆشین بەتەواوی درک بەم بابەتە ئەکات کاتێک بەدوای نهێنی خێزانەکەیاندا دەگەڕێت.

https://kurdsubtitle.net/movie/464670


فیلمی کیسەڵەکانیش دەفڕن ؛
یەکێک لەشانازیە مێژووییەکانی سینەمای کوردی ، سیناریۆ و دەرهێنانی فیلمەکە لەلایەن دەرھێنەری بەتوانای کورد (بەهمەنی قوبادی) جێبەجێ کراوە ، یەکێکە لەبەناوبانگترین و جوانترین فیلم لەمێژووی سینەمایی کوردی ، ناتوانم هیچ شتێک لەبارەی فیلمەکەوە بڵێم چونکە لەسەرەتای فیلمەکەوە تاوەکو کۆتایی وادەکا بگرین.

کلیک لێرە بکە بۆ بینینی فیلمەکە 👉🏼


یەکێک لە تایبەتترین فیلمە کۆمیدیە خۆشەکان فیلمی (بۆ ڕۆحی باوکم).

ساڵ : 2009

چیرۆک : باوکی هۆشەنگ ماوەیەکە کۆچی دوایکردووە ، بەڵام دێتە بەرچاوی کوڕەکەی داوایەکی لێدەکات...

کلیک لێرە بکە بۆ بینینی فیلمەکە 👉🏼

18k 0 34 4 61

فیلمی فارسی اولین برف «یەکەمین بەفر»
پێشنیار ئەکەم تەماشای ئەم فیلمەی شھاب حسینی بکەن بۆ خۆتان بە ژێرنووسی کوردی..

بەبڕوای من سینەما ڕێگەیەکی زۆرباشە بە تایبەت بۆ گەنج کە ھۆشیار بێت چونکە بەداخەوە ئێستا گەنج بەڕێگایەکی خراپ دا ئەڕوات بەھۆی زۆر شتەوە بەڵام سینەما ڕێگایەکی زۆرباشە بۆ ھۆشیاری بەتایبەتیش سینەمای ئێران کە ئەکید من خۆم زۆر شتی باشم لێ وەرگرتووە..

https://kurdsubtitle.net/movie/90861

18.9k 0 192 12 105

ئەم زنجیرەیە باسی بەسەرھاتی سێ لاوی خاوەن بڕوانامەی بەکالۆریۆس ئەکات کە ھەرکامە و گرفتێکیان ھەیە ، یەکێکیان بیر لە کۆچکردن بۆ ھەندەران ئەکاتەوە و ئەوی تریان خولیای ژن ھێنانە و لاوەکەی دیکەش سەرقاڵی پەیداکردنی ماڵێکە بۆ ئەوەی دەزگیرانەکەی بگوازێتەوە ، ئەم سێ برادەرەی خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لەتەنیشتی یەکدا ھێندەک بەسەرھاتی پێکەنیندار تاقی ئەکەنەوە کە ئەمەش کات و ساتێکی خۆش و گەشەدار بۆ بینەران پێک دێنێ..

کلیک لێرە بکە بۆ بینینی زنجیرەکە 👉🏼


من پێشنیاری ئەم کورتە فیلمەتان بۆ ئەکەم فیلمی ئێرانی ھەموی دەرسە و لێی فێر ئەبیت ھەر فیلمێکیان شاکارێکە بۆ خۆی ، بەجدی شایستەی بینینە بۆ زیاتر چێژ وەرگرتن لە چیرۆکەکە پێشنیار ئەکەم بینەری کورتە فیلمەکە ببن دڵنیابن شایەنی کات بۆ تەرخان کردنە...

https://kurdsubtitle.net/movie/239943

20.3k 0 164 23 148

Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
هەتا ئێستا یاریم بەهەستی کەس نەکردووە !
من بەرامبەر دوژمنەکەشم کارێکم نەکردووە نەتوانێت باجەکەی بدات ، ئەگەر بڕیاڕ بێت دوژمنەکەم بریندار بکەم بەجۆرێک برینداری ئەکەم کە زوو باش ببێتەوە ، من هەتا ئێستا یاریم بەهەستی کەس نەکردووە ، من هەتا ئێستا نانی کەسم نەبڕیووە ، من هەتا ئێستا تۆمەت و بوختانم بۆ کەس هەڵنەبەستووە ، ڕەنگە لەگەڵ هاوڕێکەم سوعبەت بکەم بەڵام لەناو خەڵکیدا هەرگیز سوعبەت ناکەم ، خۆزگە هەمیشە ئەوەمان لەیاد ئەبوو ئەو شوێن و ژیانەی ئێستا تێیدان کاتیە..

22.5k 0 25 12 165

Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
کۆمەڵێک ئامۆژگاری شاھانە و زێڕین ؛
پێم باشە تا کۆتایی بینەر و خوێنەری قسەکانی ئەم دکتۆرە ئازیزە بن ، بەڕێزان بەڵکو تۆش لەھەمان دۆخدا بیت و پێویستت بە "مۆتیڤەیشن - ھاندان و پاڵپشتی" ھەبێت ، ھەموو کات گەشبین بە لای خودا ھەموو شتێک ئاسانە ھەوڵدانی تۆش تەواوکەری کارەکانی خودایە..


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
پێی بڵێ قەدری ھەموو باشییەکانت ئەزانم

https://www.instagram.com/_rebar.ibrahim/


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram

Показано 20 последних публикаций.