کابرایه‌ک مانگایه‌کی لێ ده‌دزرێ، پێی ده‌ڵێن فڵان که‌س خه‌ڵکی فڵان جێیه‌ی دزیویه‌تی، هه‌ڵده‌ستێ وه‌دوای ده‌که‌وێ دیاره کابرای ناناسێ ، له ڕێیه توشی پیاوێکی به قه‌ڵافه‌ت و به‌خۆوه ده‌بێ ،ماندونه‌بونی لێک ده‌که‌ن ولێ‌ی ده‌پرسێ بۆکوێ ده‌چی؟ ده‌ڵێ: مانگایه‌کم لێدزراوه و ده‌ڵێن فڵانکه‌س دزیویه‌تی وه‌دوای ده‌که‌وم به‌ڵکه لێی بستێنمه‌وه، کابرا زه‌لامه کوڕی دزه‌ی ده‌بێ، ده‌ڵێ: کاکه به‌خۆڕایی له‌سه‌ر مانگایه‌کی خۆت به هیلاک مه‌ده، ئه‌و کابرایه‌ی که تۆ باسی ده‌که‌ی زۆر چاکی ده‌ناسم،ناتوانی مانگایه‌ی لێوهستێنی، به‌ڕێیه خۆت داوهگهڕێ، زه‌لامێکی بێ ڕه‌زایه، خوداده‌زانێ ئه‌من به نوێژی نیوه ڕۆیه ده‌بال دایکی خۆمدا دیومه نهم وێراوه ده‌نگی ده‌م، ئه‌تو چت پێده‌کرێ؟ هه‌روازی لێبێنه،مانگات ڕۆیوه ڕوحێش دامه‌نێ، کوتی: کاکه به‌خوای ڕاست ده‌که‌ی مانگایه من له دایکی تو به قیمه‌تتر نیه....🤣🤣..
@qsaie_khosh
@qsaie_khosh