تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉


Гео и язык канала: Иран, Фарси
Категория: Цитаты


بیربکەوە
پێش ئەوەی قسە بکەی ،
بخوێنەوە پێش ئەوەی بیر بکەیتەوە☕📚

Связанные каналы  |  Похожие каналы

Гео и язык канала
Иран, Фарси
Категория
Цитаты
Статистика
Фильтр публикаций


إن الله مع الصابرين


ئەو چاکانەی کە لەیادمان نەماون ..

ئاكاداريت به هێواشی دەرگا دابخەیت بۆ ئەوەی ئەوانیتر خەوتوون
وەئاگا نەیەن = چاکەکاریە
گوێگرتنت لە گوفتکردنێکی بێزارکەر بە خاتری دڵێکی شکاو = کاری چاکەیە
پێشوازیکردنت لەو کەسانەی ڕوو لە ماڵەکەت دەکەن بە ڕوویەکی شیرن و ڕێزەوە = چاکەکاریە
خەنینت لە ڕووی منداڵێک = چاکەیە
خواردنێکی سەر کراوە ببینت و سەری داخەیت = چاکەیە
لابردنی بەرد و ئاستەنگی لەسەر ڕێگاکەت = کاری چاکەیە
بێدەنگ بوونت لە ئاست عەیبەکانی خەڵک = چاکەکاریە
دوعا كردنت بۆ مردوویەک = چاکەیە
شتانێک كه سودت لێ بردوە ، هاوبەشی دەکەیت دەگەڵ ئەوانیدیکە تا سودى لى ببەن = كارى چاکە ..

#خاتوون


خۆشەویستمان ئەفەرموێت:

دوو ڕکات سونەتی پێش نوێژی بەیانی لەیاد مەکەن ، لە دونیاو هەرچیشی تێدایە باشترە ....


ترسەکانی چونە نێو پەیوەندی
له دوای تەمەنی .۳سالی ..
وزەت سفرە بەرامبەر قسەکردن لەبارەی وورده کاریەکانی ژیانت و خویندن و کار و کەسایەتیت و یەکتر ناسينی بيزار كەر.
دوخی ده روونیت به رگه ی ئەوه ناگریت کاتت و هەسته كانت به فيرو بدەیت له گەل کەسیکی تیپەڕو دوو دل له وەی پەیوەندیت له گەل ببەستیت.
کەسی بەرامبه ر زورینەی کات یان بچوکتر یان گەوره تره ...
ئیستا خوت و به ختت لەم ژیانەدايت سەختە راهاتن له گەڵ بيروکەی ئەوەی کەسێکی نوی بخەيته ژیانت ,
دوای بەسەربردنی کاتیک زور بەتەنیا دوو دلی بەردەوام له بارەی نیەتی کەسەکان،
ئامانجیان چییه له به ستنی په یوەندی لەگەڵت. .
ترس له دووباره بوونەوه ی ئەزمونەکانی پیشوو . ترس له قەبول کردنی هه ر کەسیک بو پاراستنی خوت لەزەختی کۆمەڵگا و قسەی خەڵک

#خاتوون




دکتۆر عەلی شەریعەتی دەڵێت :

بیرمە لەقۆناغی سەرەتایی خوێندن بوم ، خوێندکارەکەی تەنیشتم ۱۰۰ تمەنی ون کردبوو ، منیش ۱۰۰ تمەنەکەی خۆم کردە ژێر ڕەحلەکەی تا ناڕەحەت نەبێت ، لەو کاتە مامۆستاکەم بینیمی ، هەرچەند بۆم ڕونکردەوە کە ویستومە یارمەتی بدەم بێ سودبوو ، بۆ ڕۆژی دواتر من کرام بەدز و ئەویش لە تەنیشتم لاچوو

(( چاوی کوێر ، ساف و زبری قوماش بەدەست ئەناسێتەوە ، نەک بەچاو ))

Haloy Mam Xaled 🖤


کۆتا زستانی پێکەوە بوونمان بەفرێکی زۆر باری لەوەتەی تۆ لێرەنیت بەفریش تۆراوە ، بشبارێت هەر ئەونەیە کە بمخاتەوە بیری تۆ ، ئەی هاوڕێی تەمەنم ئەو کەسەی تادوورنەکەوتیتەوە لێم نەمزانی چەنم خۆشەوێی . هیوادارم ژیان دووبارە دەرفەتی بەیەک گەشتنەوامان بدات ، من هەمووکات دووعات بۆئەکەم .

#51♠️


ئەم کۆمەڵگایە سەیرە ، گەر لە بارەی لەدەستدانەوە بنوسی ، بیرکردنەوەکانیان لە بازنەی ئەوینداری کۆدەکەنەوە ،
مرۆڤ ویستی لەدەست دەدات ،
کەسە نزیکەکانی بەهۆی مەرگەوە کەدەست دەدات ،
ڕۆژەکانی ڕابردووی لەدەست دەدات ،
دەروون و خودی خۆی لەدەست دەدات ،
ڕەفیقەکەی لەدەست دەدات ،

حەموو شتێک لە بارەی ئەوینداری نیە .

#خاتوون


ژیان زۆر لەوە دڵڕەقترە کەسێکت بۆ بگەڕێنێتەوە کە لەدەستت داوە ..
ئەوانەی ڕۆشتن هەرگیز ناگەڕێنەوە .


عـیشق بـەو جـۆرە مـیھرەبـانـ نـییە کـە شاعیرەکـانـ دەیڵـێـن
بـەڵکـوو عیشق ددانـی ھەیە وگاز دەگرێت
تەنانـەت جێی برینـەکانـیشی ھیچ کاتـ
سـاڕێـژ نـابـن


#🥀


بمرم بۆ ئەو دووریە نەمێنم

لەدوای ئەوەوە هیچ شتێک لە شوێنی خۆی نەما ، هیچ شتک وەک جارانی لێ نایەت

لەدوای ئەوەوە ،ئیتر منێک نەما ڕۆحتان برد و پەیکەرێکی خاڵی مامەوە
لەدوای ئەوە پەرتەوازە بووم قەت خۆم بۆ کۆنەکرایەوە
لەدوای ئەوەوە بوومە خواردنی نامەردەکان سەگەکان قەپیان لێ گرتم
لەدوای ئەوەوە ، خۆم لە نازی دایک بێبەری کرد
لەدوای ئەوەوە ، گرنگ نەبوو کێ خۆشی دەوێم کێ خۆشی ناوێم ، کێ هات ، کێ رۆشت تەنها لێم ڕوانی
لەدوای ئەوەوە ، هیچ شتێک و هیچ کەسێک نەیتوانی احساسی دڵخۆشیم باتێ ،
هیچ شتێک نەیتوانی دونیام لا جوان بکات
ئیتر بۆم موهیم نەما ئەو شتانەی دڵخۆشیان دەکردم ، بەبەرد بووم
لەدوای ئەوەوە نەمتوانی بەدڵ پێبکەنم ،
لەدوای ئەوەوە دڵ وابەستەی دڵێکی تر نەبوو ، نەکرا چەنی کردم نەکرا
لەدوای ئەوەوە ، دەگەل خۆیشم هەڵناکەم
لەدوای ئەوەوە ، نزیکی لە هەر کەس بوو بەدەرد بۆ من ، لەدونیا دابڕام لە خۆیشم دابڕام
لەدوای ئەوەوە خەو لە چاوانم تۆرا و لەمن بوو بەخەونێک ، نەمتوانی تەنها جارێکیش بێت بایی ئەوە بخەوم خەو ببینم کە رۆح گەراوەتەوە نێو جەستە ،لە جەنگی شەوەکان تاکە دۆڕاو من بووم
لەدوای ئەوەوە هیچ خۆشیەکم بەخۆ ڕەوا نەبینی ، قەت نەوەستام لە سەرزەنشتکردنی خۆم قەت
لەدوای ئەوە هیچ دەوایەک نەبوە دەوای هیچ دەردێک ،
ژیان چەن سەخت بوو ، لە دوایی ئەوە سەد هێندە سەخت

لەدوای ئەوەو هەزاران لەدوای ئەوەی تر کۆتایی نیە ..

لەدوای ئەوەوە هەتیو بووم هەتیو .

#خاتوون


“جاران”
جاران تەنیا دوژمنان دەیانویست بتکوژن ، ئیستا یاران و نەیاران . جاران تەنیا دوپشک و مارەکان دەیانویست پێتەوە بدەن ئیستا هەم گوڵ وهەم خونچە .چ خۆشحاڵن لەم شارە دەرت کەن بەبێ خۆت و بەبێ بار و بەبێ بەرگ ماوەیەک جگە لە گەمارۆدانی پادشاکان عاشقەکانیش دەیانەوێت گەمارۆت بدەن هێندە جوان بوویت کامڵ بویت بۆ تیرێکی کتوپڕ وەک میوە گەیویت بۆ مەرگ. جاران تەنیا گولە زامداری دەکردیت ئێستا هەم تیر و هەم بەرد و هەم نەشتەر .جاران تەنیا شیعرەکانیان دەسوتانیت ئیستا هەم دەستت و هەم ڕۆحت و هەم سەر ماوەیەکە جگە لە پەلاماری هەور بەهاریش پەلامارت دەدات ماوەیەکە بۆ ئەم دەستە سپیانە ، بۆ دڵە پاکەکانی دوێنیش هاتویتەتە سەر ، هێندە جوان بویت کامڵ بویت بۆ کۆچێکی دوور پێگەیوویت بۆ سەفەر .جاران تەنیا لە هەندێ کوچە دەریان دەکردیت ئیستا بوویت بە تەیرێکی نەخۆش بەبێ شوێن بەبێ لانە بەبێ باڵ .هێندە جوان بوویت باشیت تڤی ئەمڕۆ بوویت بۆ نەفرەتی ئەم ساڵ .جاران تەنیا پادشاکان و میرەکان و خواجاکان دەیانویست بتکوژن ،ئیستا زاناکان و داناکان و شاعیران . ئەزیزم غەم مەخۆ هێندە جوان بوویت کامڵ بوویت بۆ ژەهری یار و کامڵ بوویت بۆ خەنجەری دۆستان …..!
🖤


ئەدی ئەستێرەکەی من کوا ؟


لە دڵی شەودا ئەستێرەکان لێ ئەدەن ..

#خاتوون


بڕێ جار تۆ قوربانیەکی مەزن دەدەی بەتەواوی بوونت بۆ کەست نەداوە و حەول دەدەی زۆری لە دڵ و ڕۆح و حەتا بگرە ئەو ژینگەی تێیدا ژیان دەکەی ، بۆ ئەوە دەست نادات ، خۆیشت ئەوەت بە ڕەوا نەبیبیوە بۆ حیچ کەسێ ، سنورێکی تۆکمەت داناوە، وەلێ تۆ بەخاتری ئەوەی هێندە بەڕۆح ویستوتە هێندە لات قدرگرانە ، هێندە لێزانانە خۆی خزانۆتە نێو دڵت ، گوێ بەوە نادەیت چ بارێکی گرانە ، دواتر لە پڕ وەک ئەوەی لە ئاسمان بە ئەرزتدادا ، احساسێکی لەو جۆرەیە ، دەبینی لەهەمبەر ئەوەدا هیچ احساسێک بەدی ناکەیت و هەستی کەمی لە ماقبیلا وەردەگریتەوە ، سەرزەنشت و ڕسوای خۆت دەکەیت ، وە دەشێ موستەحەقی ئەوە بیت کە دەیچێژی چون مەرج نیە کەسێکت بۆ ئەزیز بێت ئیلان قوربانی بۆ بدەی یا ببێتە قوربانی بۆت !
چ لازمە ئاوا بەقورسی و
سەختیی بیگری ؟!

منیش نایزانم جوابی ئەوانە !

هەموو اوانەی نوسیم لە خوێندنەوەی مەسجێکی کیژێکەوە بۆم هات ، کە کوڕێک بێ ماڵئاوایی جێهێشتوە لە کاتێکا ئەو بە خانەوادەکەی گوتوە دێتە داوام و باوەڕی پێیەتی ، ئیستایش شەرمەزاری لای دایک و خوشکیەتی اوجا خۆیشی

خاتوون


«هەموو بیانوەکان درۆن ئەوەی بیەوێت دەتوانێت »
🖤


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
اللهمَّ بَارِكْ لَنَا فِي شَعْبَانَ وبَلِّغْنَا رَمَضَانَ"
🖤


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
بـە ھـیوام لـەم شەو بـە دواوە ڕۆژ لـە بـاوشـی ئـەو بـاوکـەیـا بـکەیـتەوە کـە ئـەم دونـیا
پـێ ڕەوا نـەبینـیت لـە بـاوشیـابـیت

دوا مـەنـزڵـت پـیرۆز کـاکـە وریـا
ڕووحـی پـاکـت شـاد
ئـارامـی و ڕونـاکی میوانـی ھەمـیشەیی گـۆڕتـ بـێ
ان شاءاللە


تەمەنێک بەڕێ ئەکەین..
ئەوکاتە لە حیکمەتی دەرگا داخراوەکان ئەگەین🤎..


ڤۆلڤ گانگ گۆتە ..

تەنھا باوک ئیرەیی بەبەھرەی منداڵەکەی نابات ..

مالی خۆمم لەسەر ھیچ بونیات نا بۆیە ھەموو جیھان ماڵی منە ..

مەعریفە بەتەنیا بەس نیە پێویستە پراکتکیشی لەگەل بێت .

دەتوانی جوانی ھەتا لەو بەردەش دروست بکەی کە دەبێتە کۆسپ لەسەر رێگات ...

قولترین بابەت لەمێژووی بەشەریەت ململانێیە لەنێوان گومان و یەقینە ...

ئەگەر گومانت لەخۆت کرد دەبیە کەسێکی وەستاو لەسەر خاکێکی لەرزی و ...

لەگەل مەعریفە گومان گەورە دەبێ ...

پێوستە شتەکان لەسەر حەقیقەتی خۆیان ببینی نەک ئەوەی تۆ دەتەوێ یان ئومێدی بۆ دەخوازی ئاوا بیانبینی ..

دەکرێ ھەموو شتێ لەجیھان رووبدات جگە لەبەردەوامبونی رۆژگاری خۆشبەختی ...

ئەوەی مرۆڤ لەگەنجی دا ئۆمێدی بۆ دەخوازێ لەپیردا بە زیادەوە بەدەستی دێنێ ....

Показано 20 последних публикаций.