باسی ئەو شتانەی ڪه دڵ ڕۆشن ئەڪـەن
ئـــەو فــەرمانـانـەی ڕۆشـن ئەڪـەن دڵ
یەڪەم صەڵەوات دان لەشاهی ڕەسول
یاد و ذیڪری حەق چرای دەرونە
ژیر ئاگــادارە لــەم چـەن و چـونە
ئایـاتی قــورئان ســەرچــاوەی نوورە
بێ نورە هەرڪەس لە مەعنای دوورە
دڵ ڕۆشـن ئــەڪــا تەقواو عیبادەت
نوێژی چێشتەنگا و نوێژی جەماعەت
نوێژی نیوەشەو بێداری سەحەر
ئــەبنـە ڕونـاڪـی بۆ دڵی بەشەر
ڕێز و گـــوێگـــرتـن لــە دایک و باب
دڵ ڕۆشن ئەکەن بێ حەدو حیساب
هـــاوڕێیی چــاڪـان ڕۆشنی دڵە
دەوای ژەنـگــی دڵ پیری ڪـامڵە
دڵ ڕۆشـن ئــــەبێ وەڪــو ئایینە
مادەم تیای نەبێ بەغیلی و ڪینە
ڪـەم خۆری و پاڪی و حەڵاڵی طەعام
دڵ ڕۆشــــن ئــەڪــەن بێگــەرد وەڪو جام
زۆر خــۆری و پیسی و حەرامی طەعام
دڵ دور ئـــەخــەنۆ لـە فەیض و ئەنعام
بۆ ڪـەم مـەجالان صەفا مەحاڵە
فەراغەت مایەی عەقڵ و ڪەماڵە
له کتێبی #سەرچاوەی_ئایین
ئیقباڵ نامە
دانراوی مامۆستا عبدالکریمی مودهڕیس
ئـــەو فــەرمانـانـەی ڕۆشـن ئەڪـەن دڵ
یەڪەم صەڵەوات دان لەشاهی ڕەسول
یاد و ذیڪری حەق چرای دەرونە
ژیر ئاگــادارە لــەم چـەن و چـونە
ئایـاتی قــورئان ســەرچــاوەی نوورە
بێ نورە هەرڪەس لە مەعنای دوورە
دڵ ڕۆشـن ئــەڪــا تەقواو عیبادەت
نوێژی چێشتەنگا و نوێژی جەماعەت
نوێژی نیوەشەو بێداری سەحەر
ئــەبنـە ڕونـاڪـی بۆ دڵی بەشەر
ڕێز و گـــوێگـــرتـن لــە دایک و باب
دڵ ڕۆشن ئەکەن بێ حەدو حیساب
هـــاوڕێیی چــاڪـان ڕۆشنی دڵە
دەوای ژەنـگــی دڵ پیری ڪـامڵە
دڵ ڕۆشـن ئــــەبێ وەڪــو ئایینە
مادەم تیای نەبێ بەغیلی و ڪینە
ڪـەم خۆری و پاڪی و حەڵاڵی طەعام
دڵ ڕۆشــــن ئــەڪــەن بێگــەرد وەڪو جام
زۆر خــۆری و پیسی و حەرامی طەعام
دڵ دور ئـــەخــەنۆ لـە فەیض و ئەنعام
بۆ ڪـەم مـەجالان صەفا مەحاڵە
فەراغەت مایەی عەقڵ و ڪەماڵە
له کتێبی #سەرچاوەی_ئایین
ئیقباڵ نامە
دانراوی مامۆستا عبدالکریمی مودهڕیس