دکتۆر محمد راتب نابلسی دەڵێت :
مناڵ بووم ڕۆژێک دایکم پێی ووتم :
محمد.. ئایا دەتوانی بڵێی حەڵاڵ و لێوەکانت کراوە بن ؟
هەوڵم دا و سەرکەوتم لە ووتنی دا بێ ئەوەی لێوەکانم بەریەک کەون و دەمم داخرێت .
دایکم چەپڵەی بۆ لێدام و ماچی کردم .
پاشان پێی ووتم :
ئەی دەتوانی بڵێی حەرام و دەمت کراوە بێت ؟
چەند جارێک هەوڵم دا و نەمتوانی .
بە خەفەتەوە ووتم :
دایە ناتوانم هەرچەنێک هەوڵ دەدەم لە کۆتایی دا هەر دەمم دادەخرێت !
دایکم پێکەنی و ووتی :
کوڕم ئەوە جیاوازی نێوان حەڵاڵ و حەرامە .
حەرام داخران و نەگبەتیە ..حەڵاڵیش کرانەوە و خۆشییە ..
کامیانت دەوێت هەڵێیبژێرە .
یان دەرگاکانی دنیا و ئاخیرەتت بۆ دەکرێتەوە ..یان بەڕووتا دادەخرێن !
لەو ڕۆژەوە ئەگەر هەڵەیەکم بکردایە ..
دایکم لێوەکانی جووت دەکرد و دەم چاوی خەمی لێدەنیشت .
وە ئەگەر کارێکی چاکیشم بکردایە ..دەمی پڕ خەندەی دەکردەوە !
پێی دەووتم :
ئەگەر حەز دەکەیت بەڕووخۆشی بم بینی .. کوڕم هەمیشە کاری جوان و چاک ئەنجام بدە .
گەورە بووم و هەوڵم دەدا نەهێڵم زەردەخەنەکەی لەڕوو بتۆرێنم .
کاتێک دایکم وەفاتی کرد .. چووم بۆ دواجار ماچی بکەم ..
بینیم لێوەکانی کرابوونەوە و ڕوو بەخەندە بوو ..
ووتم :
دایە لەسەر ئەو پەیمانەی کەپێمداویت لەسەر حەڵاڵ بەردەوام دەبم
تا ئەوڕۆژەی بە دیدارت دەگەم .
Ⓜ️ کـانـاڵی تلگرامی خطبه های حاجی ماموستا ابوبکر بێلو🔻
•┈┈••✾•🌿🌺🌿•✾••┈┈•
⇝❥❀
@mamosta_abobakr_belo ❀❥⇜
•┈┈••✾•🌿🌺🌿•✾••┈┈•