Фильтр публикаций

ئەوە نەورۆزە خەمڵیوە کەژ و کۆ

ئەتۆ پێت وایە من چۆنم بە بێ تۆ

خەمینم، لێو بە بارم، دڵ شکاوم

لە ناخی جەرگ و دڵ هەڵدەستێ بۆسۆ

#عەلی_حەسەنیانی (#هاوار)

دیزاین: #هەواری_دڵ

👇👇👇
https://t.me/joinchat/AAAAAFW5y5vMNdxwT06srg

من لە دووری شاری یاران سەردەمێکە بێ دیارم
وا بە یاری بوومە یاری نادیاری نێو دیارم

نەیارانم، نە یاران و کە یارانیش نەدیارانن
بەرەو ڕوو تیری نایار و لە پشت سەر تانەیی یارم

#سولەیمان_محەممەدزادە

دیزاین: #هەواری_دڵ

👇👇👇
https://t.me/joinchat/AAAAAFW5y5vMNdxwT06srg

تۆ ماجەرای بەهاری، چیرۆکی جوانی شاری
ئارامی و قەراری، ئەی دڵبەری بەهاری

#هەتاو_خورشیدی

دیزاین: #هەواری_دڵ

👇👇👇
https://t.me/joinchat/AAAAAFW5y5vMNdxwT06srg

Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
پێنج گۆرانی بەهاری لە پێنج گەورە هونەرمەندی کورد

#حەسەن_زیرەک
#ماملێ
#نەجمەدین_غوڵامی
#عەدنان_کەریم
#بەهجەت_یەحیا

دیزاین: #هەواری_دڵ

👇👇👇
https://t.me/joinchat/AAAAAFW5y5vMNdxwT06srg

ئازیز، دنیا هەر خەم نیە،
لە ژیاندا،
کاتی دڵخۆشی کەم نیە
کە وا بوو خۆشەویستەکەم!
چاو لە چاوی کیژی هیوا مەترووکێنە!
کۆشکی تاسە مەڕووخێنە!
ئاسۆ ڕوونە!
شنەی شەوبا،
موژدەی هەرمان و هەربوونە

#عەلی_حەسەنیانی (#هاوار)

دیزاین: #هەواری_دڵ

👇👇👇
https://t.me/joinchat/AAAAAFW5y5vMNdxwT06srg

نازک تەدارەک فەسڵی وەهاران

شیرین ئارایش هەردە و کۆساران

گوڵ چون ڕووی ئازیز نەزاکەت پۆشان

وەفراوان چون سەیل دیدەی من جۆشان

مدیان گوڵاڵان نە پای دەربەندان

ئەو یەکتەر وێنەی ئارەزوومەندان

چ خاس خاس شنیۆ نە ئێواراندا

سەوزە وە ڕووی خاک جەرگەی یاراندا

بوین ڕەعشەی وەجد دڵەی پاکشان

عەیان نە شنیای سەوزەی خاکشان

جەی گۆشەی خاستەر نییەن مەسکەنێ

ساقی گیان ئامان خومار ئەشکەنێ

هورێزە، سوبحەن، دڵ تازە خاوەن

شنۆی پای کاوەن، گۆشەی سەراوەن

سەوزەی خاکی پاک یارانی هامفەرد

فرەمان وە فەرش بەزمی وێمان کەرد

کەو سەوزەی ئێمەیچ نە کام هەردێ بۆ؟

وە فەرشی مەجلیس کام هامفەردێ بۆ

#مەولەوی
دیزاین:#هەواری_دڵ
@hewarydil

خۆشەویستی سەری کۆچی دەگەڵە
پەڕەسێلکەی حەزی گەڕیاوە منم
نەفەسێ دێمەوە بەس نیمە قەرار
دەچمەوە و ... ئەو دڵە کۆچاوە منم
بەلەزی حەز لە قەرارێ پیرۆز

#عەبدوڵڵا_گولابی (#هونەر)

دیزاین: #هەواری_دڵ

👇👇👇
https://t.me/joinchat/AAAAAFW5y5vMNdxwT06srg

Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
بەهارەو کوردەواری خەمڕەوێنە
هۆنراوە: عەلی حەسەنیانی
بە دەنگی نەجمەدین غوڵامی
ویدیۆ: کەریم قوبادی
شوێنی ویدیۆ: گۆمی فێڵاو باڵەکایەتی
میکس: هەواری_دڵ
@hewarydil

مزگێنی دا بە سروە بای بەهاری
وا هاتەوە نەورۆزی کوردەواری
بە تیشکە تێک‌شکا سوپای کڕێوە
هەواری ڕۆژ گەییشتە خاکەلێوە
فەرمان درا بە سەوزە سەر هەڵێنێ
چیدی لە بەندی خاکی ڕەش نەمێنێ
با دەرکەون، کوڵ و کەسەر بنێژن
با ڕۆژی ڕزگاری بکەن بە جێژن

#هەژار

دیزاین: #هەواری_دڵ

👇👇👇
https://t.me/joinchat/AAAAAFW5y5vMNdxwT06srg

ڕەفیقان ڕۆژی کوردانە بەهارە جێژنی نەورۆزە
بە دڵ لێتان دەکەم لەو ڕۆژە دا من جێژنە پیرۆزە

#هێمن

ناڕژێ ئەسرینی من هێندە، ئەگەر دڵ داکەوێ

ماڵی دڵ وێران بێ، ماڵ وێرانی کردم ناسرەوێ

#هێدی

دیزاین: #هەواری_دڵ

👇👇👇
https://t.me/joinchat/AAAAAFW5y5vMNdxwT06srg

Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
شینی هەڵەبجە
هۆنراوەی #ڕەسوڵ_کەریمی (#سووتاو)
بە دەنگی #عەدنان_کەریم

دیزاین: #هەواری_دڵ

👇👇👇
https://t.me/joinchat/AAAAAFW5y5vMNdxwT06srg

Репост из: هەواری دڵ
Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
بە تەنیا جێم مەهێڵن
ئاوازی:عەلی عابدی
بە دەنگی:هێدی قادری

#کلیپ

👇👇👇
https://t.me/joinchat/AAAAAFW5y5vMNdxwT06srg

#مەولەوی

موغەننی لێدەر یەک ئیمشەو سازان
بەشقی ئەو کەسە تۆش ئاوات وازان

بەڵکە خەمانم تۆ دەری وە باد
هەیهای جوانم، فرێم هەن مراد

دیزاین: #هەواری_دڵ

👇👇👇
https://t.me/joinchat/AAAAAFW5y5vMNdxwT06srg

پەنجەرەی دڵ چاوە، ئەی بۆ دڵ لە چاو خۆشبین‌ترە

#ئاسۆ

دیزاین: #هەواری_دڵ

👇👇👇
https://t.me/joinchat/AAAAAFW5y5vMNdxwT06srg

دەروونم خاڵییە وەک نەی دەناڵێ
هەوارێکی چ پڕ هاوارە بێ تۆ

#نالی

دیزاین: #هەواری_دڵ

👇👇👇
https://t.me/joinchat/AAAAAFW5y5vMNdxwT06srg

ئەڕۆم ئەمشەو سەفەر ئەکەم بۆ جیهانی ناو ناخی خۆم
لەوێ لە هەر کووچەیەکیا وێڵی سۆراغی ناوی تۆم

#بەهجەت_یەحیا

دیزاین: #هەواری_دڵ

👇👇👇
https://t.me/joinchat/AAAAAFW5y5vMNdxwT06srg

#عەبدوڵڵا_پەشێو

"ژن"

به بینینت
من دەبمەوە بنیادەمی چاخی بەردین
دەچمەوە ناو ئەشکەوتی تار، جەنگەڵی چڕ
گوێ شل دەکەم
بۆ برووسکە و گۆڵەی هەور و بارانی خوڕ
شارستانیی دوگمە و وایەر بزر دەبێ
ئاتەشگەکان پڕ دەبنەوە لە پێت و گڕ

چیت مەرام بێ، دەچێتە سەر
تۆ دەتوانیت، بە نیگایەک
سەوزەڵانێک بە ڕووتەن کەی
لە دەستت دێ، بە هێمایەک
بەردەڵانێک بە چیمەن کەی

چیت مەرام بێ، دەچێتە سەر
تۆ دەتوانیت باڵی زمانم ببەستی و
درەختی پەنجەم بێبەر کەی
لە دەستت دێ چەمی دەنگم تژی ماسی و
هەر پەیڤێکم پڕ گەوهەر کەی
تۆ دەتوانیت، بمکەیتە کۆیلەی مل بە تۆق
لە دەستت دێ، تاجی سەروەریم لە سەر کەی

لەبن کۆمەی خۆڵەمێشدا
تۆ ژیلەمۆی گەشی خولیای
له گێژەنی تاریکیدا
تۆ بریسکەی بەفری چیای

لە بیابانا، هاژەی چەم و
لە نەهاتا، هەڵمی نان و
لە غوربەتا، داڵدە و پەنای

کلیلداری بەهەشتی تۆ
تۆ نەک نیوە، هەموو دنیای!

دیزاین: #هەواری_دڵ

👇👇👇
https://t.me/joinchat/AAAAAFW5y5vMNdxwT06srg

بە ئاوی تێ‌گەیشتین ئێمه دنیا، هەر سەرابێ بوو

هەموو دەشچن بە خنکان و لە وشکیشە مەلەی مەخلووق

#مەحوی

دیزاین: #هەواری_دڵ

👇👇👇
https://t.me/joinchat/AAAAAFW5y5vMNdxwT06srg

Показано 20 последних публикаций.

554

подписчиков
Статистика канала