Репост из: چارەنـووسـھـ🖤"
من و ئەم سەردەمە مۆدێرنه پێکەوە نامانكرێو ناكؤكين، من کەمێک قەدیمم نامەوێت لەو گەنجە بێ گوێرەییانە بچم ناویان لێ ناوە مۆدێل،من ئێستاش پیاسەی ناو کۆڵانی ئاواییەکەمانم لاخۆشترە لە شەقامە دەستکردەکان،من خەوێکی سەربانی خۆڵ بەهەزار مۆدی ئەم سەردەمەی ناگۆڕمەوە، دیمەنی خانویەکی خۆڵم لا جوانترە لە خانویەکی غەربی سەردەم،من تۆزێک کۆنم لەم کوڕە سوراو بەلێو پەرچەم زەردانەی ئێستا ناچم، من کوڕی سەردەمی فڕیوەو حەج حەجێنو ڕەسمێنم،چێژی لوقمی شروبیو نوقڵی قەمەریم لەیاد ماوە بەهەزار نۆتێلاو تڕوتەشقەڵەی ئێستای ناگۆڕمەوە،من شوانی قازو مانگاو باخەوان بوم ،بەلاوی تەڕنەبێنم کردوە لە پلەیستەیشنو ئێکس بۆکس چوزانم، من لەچەمی(حەسارە بانو حاجی ئەبدوڵا هەیاس )و گۆمەکان مەلەم ئەکرد ، ئێستا ئەم مەزبەحانە چێژی مەلەکردنیان تیا نیە،لەجیاتی سەیری ئایپادو یار پەبجی بەمناڵی لەماڵی یەکێکمان کۆ ئەبوینەوە تەواوی هاوڕێکانمان سەیری (گلیندایزەڕو عەدنان و لینا)مان ئەکرد، من کەمێک قەدیمم منداڵی شەوی بەراتو تەقولبابم، بەمناڵی هیچ کوچەو کۆڵان و سەرسەلوێنکێک نەمابوو نەگەڕێین بەدوای قوتوو مس و فافۆن، ببوین بە عەریف حەفلە دایم لەناو حەفلە کانا کەوتبووین ئێمە ئاوابووین،گەر هەزار لۆتیو گەجەرو گوجەر بێنو گۆرانی بچڕن من هێشتاگوێ لە(نورى باريكەی و بەکر ئاسکۆڵیو ڕەحمانی عەلی ڕەمای)ئەگرم چیم داوە لەمانەی ئێستا...
لۆمەم مەکەن گەر وام ئێوە بەسەردەمی خۆتانو منیش بەسەردەمی خۆم☺️'
@ram4h🖤'
لۆمەم مەکەن گەر وام ئێوە بەسەردەمی خۆتانو منیش بەسەردەمی خۆم☺️'
@ram4h🖤'