کاتێک دادگەر پێی گوت:
ـــ تۆ بوویتە بایسی کوشتنی بە سەدان سەربازی دەوڵەت, ئەمە گوناحکارییە, تۆ دەبێت داوای لێبووردن بکەیت تاوەکوو دڵی دایکانیان ئارام بێتەوە.
شێخ تا ئەوکات ئارام و هێمن بوو, هێندەی نەمابوو لە جێی خۆی هەڵسێ, تووڕە بوو, لەرزی و گوتی:
ـــ من داوای لێبوردن بکەم!! چ لۆژیکێکی چەوتە!! ئەی کێ لێبووردن لە دایکی هەزاران کەس کە ئەو سەربازانە کوشتنیان, بخوازێ؟ ئەی کێ دەسرەسڕێک بداتە ئەوان کە فرمێسکەکانیانی پێ بسڕنەوە!! کێ دڵی ئەوان خۆش بکات!! ئەگەر من لێبووردن بخوازم دەبێ لەو دایکانەی بخوازم کە منداڵەکانیانم لە ئامێزیان دەرخست و نەمتوانی لە ئامێزی ئازادیدا بیانحەوێنمەوە, من نەمتوانی ڕێگەکەم ببەمە سەر و بوومە هۆی جەرگ سووتان و ئازادی ئەوان. لێبووردن تەنیا لەوان داوا دەکرێت سایب بەگ.
پەرتووکی: سێ هەنگاو و سێدارەیەک
نووسینی: جان دۆست
وەرگێڕانی: وریا غەفووری
خوێندنەوەی: بەفرین مەحمودزادەچاپ و بڵاوکردنەوەی کتێب: سەقز، پاساژی ماد، چاپی گوتار
بە هاوکاری ناوەندی فەرھەنگی و فێرکاری بەیان بە تایبەت( حەسەن ڕەحیمی) بەرهەم هاتووە
پێکهاتوو لە 18 بەش
@avindaripartok