ڕۆژێک پێش ئێستا ڕۆژی لە دایک بوونت بوو
ئازیزە وونەکەم
لە ڕۆژی بوونت باوەشم بە خۆمدا کرد و
ڕۆژ بوونتم لە خۆم پیرۆز کرد
برینی نەبوونیەکەتم کولاندەوە
نیازی دووبارە بینینەوەتم کرد
ئاواتێکی مەحاڵم خواست
کە بۆ ڕۆژێکیش بێت پێت بگەم
لە دڵەی غەمگینمەوە ھیوای بەختەوەری و
تەندروست باشیتم خواست
وەک ھەموو ڕۆژێک نزایە دووبارەکەم کردەوە
کە تۆ بێ من باش بیت
بەم حاڵەی من تێپەڕ نەبووبیت ..
لە دڵە ڕەش بووەکەمەوە نیازێکم خواست
کە کەست وەک من خۆش نەویستبێ
ڕۆژێک بەر لە ئێستا بە دڵێکی پڕ و
چاوێکی تەڕ
فوم لە مۆمی تەمەنت کرد ..
ھەموو تەمەنم بێ تۆم "
ئەی ھەموو تەمەنم "
نوسینی: کۆژ
#nuna
ئازیزە وونەکەم
لە ڕۆژی بوونت باوەشم بە خۆمدا کرد و
ڕۆژ بوونتم لە خۆم پیرۆز کرد
برینی نەبوونیەکەتم کولاندەوە
نیازی دووبارە بینینەوەتم کرد
ئاواتێکی مەحاڵم خواست
کە بۆ ڕۆژێکیش بێت پێت بگەم
لە دڵەی غەمگینمەوە ھیوای بەختەوەری و
تەندروست باشیتم خواست
وەک ھەموو ڕۆژێک نزایە دووبارەکەم کردەوە
کە تۆ بێ من باش بیت
بەم حاڵەی من تێپەڕ نەبووبیت ..
لە دڵە ڕەش بووەکەمەوە نیازێکم خواست
کە کەست وەک من خۆش نەویستبێ
ڕۆژێک بەر لە ئێستا بە دڵێکی پڕ و
چاوێکی تەڕ
فوم لە مۆمی تەمەنت کرد ..
ھەموو تەمەنم بێ تۆم "
ئەی ھەموو تەمەنم "
نوسینی: کۆژ
#nuna