#ڕۆمانتیک
لە باخچەی نالی دا
ئەو ڕۆژە هەر خۆم بووم
شیعرێکی وەڕس و تەنیا بووم
دارسێوێ بینیمی و ناسیمی و
دەستمبرد لە گوڵی باڵای خۆی کردەوەو
بۆیکردم بە کورسی و
لە تەنیشت جۆگەکەی بەردەمی بۆیدانام!
ئەو ڕۆژە شیعرێکی بێزار بووم
کە "ئەو" هات تێپەڕێ
چاوانی سیحراویی دەوریاندام
گرتمیان
وەکوو خەو بردمیان، بردمیان
هەتاکوو ئەو سەری شەقامی سالم و
لەوێدا ڕەقیبێ پەیدابوو
ترسام و
ترسان و
بەریاندام
کە بەربووم لەو ساتە بەولاوە
هەستمکرد ئەو کاتە ئازادم
لەچاوی شۆخێکی وەک ئەودا
گیرابم!
شێرکۆ بێکهس
لە باخچەی نالی دا
ئەو ڕۆژە هەر خۆم بووم
شیعرێکی وەڕس و تەنیا بووم
دارسێوێ بینیمی و ناسیمی و
دەستمبرد لە گوڵی باڵای خۆی کردەوەو
بۆیکردم بە کورسی و
لە تەنیشت جۆگەکەی بەردەمی بۆیدانام!
ئەو ڕۆژە شیعرێکی بێزار بووم
کە "ئەو" هات تێپەڕێ
چاوانی سیحراویی دەوریاندام
گرتمیان
وەکوو خەو بردمیان، بردمیان
هەتاکوو ئەو سەری شەقامی سالم و
لەوێدا ڕەقیبێ پەیدابوو
ترسام و
ترسان و
بەریاندام
کە بەربووم لەو ساتە بەولاوە
هەستمکرد ئەو کاتە ئازادم
لەچاوی شۆخێکی وەک ئەودا
گیرابم!
شێرکۆ بێکهس