🔴 مانگی ڕەمەزان و دەنگی تۆپەكهی وەستا ڕەجەب
🔹 نزیكهی ٧٠ ساڵ بەر لە ئێستا و لە ئێوارانى مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا، دانیشتووانی كۆیه چاوەڕوانى بیستنى دەنگی تۆپێک بوون کە لە قشڵەی كۆیەوە دەتەقێنرا تا ڕۆژوەکانیان بشکێنن، ئەو تۆپەش تۆپەکەی وەستا ڕەجەب بوو.
🔹 تەقینی تۆپەکە ئاماژەیەک بوو بۆ کاتی بانگی شێوان و ئینجا خەڵکی ناوچەکە ڕۆژووەکەیان دەشكاند.
🔹 ئەو تۆپەی كە لە قشڵەی كۆیە دانرابوو لە ساڵی ١٨١٣ی زایینی لەلایەن وەستا ڕەجەبەوە لە سەردەمی میرمحەممەدى میری میرنشینی سۆران دروستكرا بوو، كە ئەوكات بۆ بەهێزكردن و قەڵەمڕەوی دەسەڵاتی میرنشینەكەی و بۆ مەبەستی سەربازی سوودی لێدەبینی، بەڵام لە ساڵانی پەنجاكانی سەدەی ڕابردوودا بەهۆى کەمیی ژمارەی مزگەوتەکان و نەبوونى ئامێرى پێشکەوتوو، تۆپەكە تەنیا بۆ ئاگاداركرنەوەی ڕۆژووڤانان بەکاردەهات تا ڕۆژووەكانیان بشکێنن.
🔹 تۆپەکە لەلایەن دەسەڵاتدارانى عیراق بۆ بەغداد ڕاگوێزراوە و ئێستا لە مۆزەخانەی شارەکە هەڵگیراوە، هەر بۆیە بۆ پاراستنی ئەو سیمبوولە مێژووییە لە شێوەی تۆپەكەی وەستا ڕەجەب و لە هەمان شوێندا تۆپێک درووست کراوەتەوە.
✅پیرانشار ڕووداو
🆔: @piranshahrrudaw