گوڵم!
دڵم پڕە لە دەرد و کوڵ
ئەڵێم بڕۆم لە شارەکەت
ئەڵێم بە جامێ ئاوی کانیاوی دێیەکەم
عیلاجی کەم کوڵی دڵی پڕم،
لە دەردی ئینتیزارەکەت
وەڕەز بوو گیانی من لە شار و ھاڕەھاڕی ئەو
لە ڕۆژی چڵکن و نەخۆش و تاو و یاوی شەو
ئەڵێم بڕۆم لە شارەکەت
لە شاری چاو لەبەر چرای نیئۆن شەوارەکەت
بڕۆمە دێ کە مانگەشەو بزێتە ناو بزەم
چلۆن بژیم لە شارەکەت
کە پڕبەدڵ دژی گزەم؟!
لە شارەکەت، کە ڕەمزی ئاسن و منارەیە
مەلی ئەوین غەوارەیە
ئەڵێی لە دەوری دەست و پێم
ئەوەی کە تێل و تان و ڕایەڵە، کەلەپچەیە
ئەوەی کە پەیکەرە میسالی داوەڵە
ئەوەی کە دارە تێلە، مەزھەری قەنارەیە
لە شارەکەت کە مەندی دووکەڵە
کە دێتە دەر لە ماڵی دەوڵەمەند
وە تیشکی بێ گوناھی خۆرەتاو ئەخاتە بەند
لە ھەر شەقام و کووچەیەک شەپۆڕی شینە...
هۆنراوەی مامۆستا سوارە ئیلخانی زادە
دەنگ : هونەرمەند حەسەن دەرزی
#شنۆهەواڵ👇
🍒
@shnohewal